شما اینجا هستید
اجتماعی » بۆ پاراستنی ئاسایشی کورد، ترەمپ بەڵێن بە ئیلهام ئەحمەد دەدات

ترەمپ لە دیدارێکی کورتدا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد بەڵێنی داوە ناوچەیێکی ئارام لە باکووری سووریا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی کوردەکان دابمەزرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، بەڵێنی داوە کە ناوچەیێکی ئارام بۆ کوردەکان لە باکووری سووریا دادەمەزرێت.

ئیلهام ئەحمەد کە بە یاوەریی ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا و بە ئامانجی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەمریکا سەردانی واشنتن-ی کردووە لە چاوپێکەوتنێکی کورت لەگەڵ ترەمپدا لەبارەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا گفتوگۆی کردووە.

ترەمپ لە وەڵامی نیگەرانییەکانی ئیلهام ئەحمەد-دا جارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر بڕیاری وڵاتەکەی بۆ دروست کردنی ناوچەیێکی ئارام کە بەرگریی لە کورد بکات.

شایانی باسە چەند و چۆنی دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و ئەو لایەنەی کە کۆنترۆڵی دەکات، نیگەرانییێکی کوردەکانی سووریایە، چوونکە باوەڕیان وایە کە مومکینە تورکیا بۆ سەرکوتی زیاتری کوردەکانی سووریا و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی حەشیمەتی ناوچەکە کەڵک لەو ناوچەیە وەربگرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل