شما اینجا هستید
اجتماعی » خاڵەکانی پێویست بو داهاتووی رۆژنامەوانی لە کوردەواری

✍ئیبراهیم محەمەد حسێنی
داهاتووی رۆژنامەوانی چاپەمەنییەکان لە کوردەواری، نادیاره. کزی و دەردەداری چاپەمەنییەکان بەهوێ سانسور و خۆسانسوری، تێ‌نەگێشتنی کاربەدەستان و بەرێوەبەرانی میدیاکان لە ئالوگۆری دەوروبەر بە تایبەت لە بواری تکنیکی و تەکنولوژیا و لەدەست دانی وردەوردەی خوێنەران، کارێکی کردووە کە چاپەمەنییەکان بەکێشەی کزی و لاوازییەوە گرفتار بن.
لە لایەکی دیکەوه، دەوڵەت، گوێ بەرۆژنامەوانان نادات و هەلی هاوکاری، هاوبیری و ڕووبەڕووبونەوەیان لێ زەوت دەکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهوێ دۆخی نالەباری ئابووری وڵات، گرانی کاغز و دابەزینی ڕێژەی ئاگەهی رۆژنامەکان لە زەلکاوی گرفتی ماڵی و ئابووری چەقیون.
هەر بۆیە بە ئاوردانەوە لەو هەلومەرجە، هەوڵ دەدەم بە کورتی ئاماژە بە خاڵەکانی پێویست بۆ گەشەکردن و دەربازبوون لە ئاستەنگ و کێشەکانی سەرەوە بدەم:
ـ دەرچوونی رۆژنامەی رۆژانە.
ـ بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی تایبەت بە گوند و دێهاتەکان.
ـ ڕەچاوکردنی هاوکاتی خاڵەکانی زانستی ئابووری و بەرێوەبەرایەتی میدیا واتە (Media Economy) و (Media Management).
ـ داکۆکی رۆژنامە لە زمانی ئاسایی و رۆژەزار (واتە بەهادان بەو چینە لە خەڵکی کە ڕادەی شارەزاییان لە زمانی کوردی کەمه).
ـ دامەزرانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە پارێزگا کوردییەکان
ـ ڕەچاوکردنی تەوەری بابەتی و هەڵسەنگاندن و باس‌کردن و ڕۆنانی بابەتی زانستی بە پێی رۆژنامەوانی زانستی.
ـ ئاوردانەوەی تۆکمەی رۆژنامەوانان لە پرێنسیپگەلی بەرپرسایەتی کومەڵایەتی.
ـ دامەزرانی سیستمی باش و کارامەی دابەش‌کردن و بڵاوکردنەوەی رۆژنامه.
ـ ڕەچاوکردنی بەرێوەبەرایەتی داهێنەری لە کاری میدیاییدا.
ـ کەڵک وەرگرتن لە پلاتفۆرمەکان بۆ بڵاوکردنەوە و دانانی بابەت.
ـ تیکەڵ‌بوونی رۆژنامەکان یان حەوتەنامە و دووحەوتەنامەکان.
ـ ڕەچاوکردنی ڕەوشتی رۆژنامەوانی شیکارانه.
ـ پێڕەوکردنی “ڕێبازی ڕوو لە گۆڕان” لە بری یاسای چەقبەستووی چاپەمانی بە هوی ئاڵوگۆڕیی زۆر؛ لەو شێوازەدا بە پێی ئاڵوگۆڕییەکان، یاسای شیاو و گونجاوی بارودوخەکە ڕەچاو دەکرێت.
ـ دامەزرانی هەرەوەزی چاپەمەنی سەقامگیر لە پارێزگاکان بو یارمەتی‌دانی رۆژنامەوانان لە پێناو بەشداری کردن لە بەڕێوەبەرایەتی رۆژنامەکان.
ـ پتەوکردن و تۆکمەی شێوازگەلی ئابوونەکردنی خەڵکی؛ بە چەشنێک کە وەک شێوازی باوی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، توڕێکی گەورە لە ئابوونەکردن دروست بێت و چاپەمەنی بگاتە دستی خوێنەر.
ـ دەرکردنی پاکێجگەلی بابەتی و ناوەرۆکی و شیکاری لەسەر دۆخی وڵات و دوورەپەرێزی حەفتەنامەکان و دووحەفتەنامەکان لە هەواڵەکانی رۆژ.
ـ دەوڵەمەندکردنی ناوەڕۆکی چاپەمەنییەکان بە بابەتی شیکارانە و ڕەخنەیی.
ـ کەڵک‌وەرگرتن لە لێزانی و زانیارییە تەکنۆلۆژییەکان بو بەرهەم‌هێنانی وتار و بابەت.
ـ ئاشت‌دانەوەی خوێنەرانی رۆژنامە لە رێگەی بیرمەندان، ڕیبەرانی کومەڵگا و قوتابخانە و زانکۆکان.
ـ گیرۆدەکردن و سەرقاڵ‌کردنی خوێندکاران بە رۆژنامە و چاپەمەنی، بە ڕادەیک کە ئەوانیش بتوانن بە پێی توانا و لیهاتویی و لقی زانکۆییان وتار بەرهەم بێنن.
ـ گرینگی‌دان بە ڕۆڵی خویندنەوەی رۆژنامە لە کومەڵگا بە تایبەت لە خوێندگە و قۆتابخانەکان.
ـ کەڵک‌وەرگرتن لە کەسانی لێهاتووی بواری رۆژنامەوانی و کەسانی بە ئەزموون وەک ڕاوێژکار بۆ میدیاکان.
ـ بوونی دامەزراوەگەلی رۆژنامەببنی چەند پلاتفۆرمی؛ واته، رۆژنامەکان بەرەو چەند پلاتفۆرمێتی، هەنگاو هەڵگرن. بۆ وێنە بەرهەمی چاپی، یەکێک لە بەرهەمەکانیان بێت.
ـ گرینگی‌دان بە بابەتی منداڵان، ژنان، چۆنیەتی ژیان لە جیهانی نوێدا، ئینفۆگرافیک و دەیتا ژۆرنالیزم.
ـ گرینگی‌دان بە رۆژنامەوانی ڕیوایی و دوورەپەرێزی لە نووسینی وتارگەڵێک کە بۆنی دروشمی لێوە دێت.
ـ کردنەوەی لقی ” بەڕیوەبەرایەتی میدیایی” لە زانکۆی کوردستان.
ـ پەرەپێدان بە رۆژنامەوانی رەخنەگرانه، پێداچونانه، گەشەمەند و ئابووری.
ـ دامەزرانی بەشی لیکوڵینەوەی میدیا لە زانکۆی کوردستان بو هەڵسەنگاندنی داهاتووی ئەو بوارە لە ناوچەی کوردەواری.
ـ بەها و گرینگی‌دان بە خوینەران و وەرگرتنی ڕا و بۆچوون لە ڕێگەی تورە کومەڵایەتییەکانەوە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل