شما اینجا هستید
اجتماعی » ڤایرۆسی کۆرۆنا ئابووریی وڵاتانی سست کردووە

ڤایرۆسی کۆرۆنا چووەتە جەستەی زیاتر لە ۲۶۰ هەزار کەس لە جیهاندا و نزیکەی حەوت ملیار دانیشتووەکەی سەر گۆی زەوی ناچار بە خۆکەرانتیکردن کردووە و ئەوەش بازاڕەکانی بەرەو سستبوون بردووە و بێکارییش زیاد دەکات.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەمریکای خاوەن بە‌هێزترین ئابووریی جیهانی خستووەتە نێو شەڕێکی سەختەوە، ئەویش شەڕی رووبەڕووبوونەوەی بێکارییە کە پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە.
پێش کۆرۆنا بێکاری لە ئەمریکا لە دەوروبەری ۳٫۵% بوو و هەر لەو مانگەی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر لە ۲۷۰ هەزار هەلی کار لە ئەمریکا رەخسێنرا. شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکەن بەهۆی کۆرۆناوە بێکاری لەنێوان ۱۰% بۆ ۲۰% بەرز ببێتەوە.
ئێندی چاڵنجەر، شیکەرەوەی ئابوورییە و دەڵێت، “ئەو راپۆرتەی ئێمە بینیمان، پیشانی دەدات ژمارەی بێکاری بۆ ۷۰ هەزار کەس بەرزبووتەوە، ئەوەش لە سێ ساڵی رابردوودا بەرزترین ژمارەیە”.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کاری سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتیدا  هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر کۆرۆنا زۆر بڵاوببێتەوە و درێژە بکێشێت، ئەوا نزیکەی ۲۵ ملیۆن کەس لە جیهاندا کارەکانیان لەدەست دەدەن.
ئەگەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زۆر نەخایێنێت، ئەوا نزیکەی ۱۳ ملیۆن کەس بێکار دەبن کە نزیکەی هەشت ملیۆنیان لە وڵاتانی خاوەن داهاتی بەرز دەبێت، واتە وڵاتە پیشەسازییە ساماندارەکان.
بۆرسەی نیکای ژاپۆن، چاینا شانگهایی چین و کۆسپی ۲۰۰ی کۆریای باشوور دابەزیون.
لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەرهەمی کەرتی پیشەسازیی چین بە رێژەی نزیکەی ۱۴% دابەزیوە، کەرتەکانی خزمەتگوزاری، گەشت و  گەشتیاری و فرۆشی کاڵایش تەواو دابەزیون.
فرانسیس لون، شیکەرەوەی ئابوورییە و ئاماژە بەوە دەکات، “لە دوو هەفتەی رابردوودا زۆرترین ئاڵۆزیمان لە بۆرسەکانی جیهان لە مێژوودا بینی. تەنانەت لە قەیرانی ساڵی ۲۰۰۸ـیش خراپتر بوو”.
کۆرۆنا کە ۹۰ هەزار کەس لە چین، کۆریای باشوور و ژاپۆنی تووش کردووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتەی ناچار کردووە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تاوتوێی رەوشە ئابوورییەکە بکەن.
بانکی ناوەندیی ئەوروپاش بەرنامەی کڕینی قەرزە گشتی و تایبەتەکان بە بڕی ۷۵۰ ملیار یۆرۆی بەرپاکردووە تاوەکو دەرهاویشتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر ئابووریی یەکێتییەکە کەمبکاتەوە.
بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشبینی دەکرێت نزیکەی ۳۰ ملیۆن کرێکار بکەونە سەر هێڵی هەژاری/رووداو

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل