یەکەمین خەڵاتی کافەکاڵ کە لە ۲۶بەفرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی لە شاری سنە بەرێوەچوو نموونەیەکی هەرەبەرچاوە لە هەوڵ وتێکۆشانی ئەو کۆڕوکۆمەڵە ناحوکمی و ئنجی ئۆیانە کە وەک بنکەیەکی ئەدەبی لە گەشەدان وپێگەیاندنی هزروبیری خوڵقاندن و داهێنانی نوێ دا چالاکن
ئەم خەڵات و ئافەرین و بارەقەڵایە پێویستیەکی هەرەگرینگی کۆمەڵی کوردەواریە کە دەبێ رێژەی ئەو چەشنە ئەنجومەن و ناوەندانە زیاتر رێگە پێبدرێ وپەرەپێبدرێ
لەبەر ئەوەی بە درێژایی مێژووی ئەدەب وئەدەبیاتی کورد لەکۆمەڵگای کوردەواری دا قەڵەمەکان کەدێنەنووسین بەحوکمی ئەوەی کەس وکەسایەتی بەردەنگ یان چاوەو گوێی کۆمەڵگا لەسەرەتایی ترین نێعمەتەکان کە هەمان زمان بێت بێ بەشن نووسینەکوردیەکە بەهەند وەر ئەگرێت و خۆی لەویشکەساڵ وبیابان و بێ ئاویدا دەبینێ و نووسراوەکوردیەکە بە زوڵاڵترین ئاو دەزانێ و بەهەست وپێستیەوە ئەیخواتەوە
ئەم زووخواردن و زووخواردنەوە بوەتە هۆی ئەوە قەڵەمەکوردیەکان و تەنانەت کۆڵکەقەڵەمەکانیش لە هەموو بەشەکانی وەک ئەدەبیات و سینەما و شانۆ ومووسیقایش دا فەخر بە سەرخەڵکدا بکەن و هەست بە بۆشایی خزمەتکردن وخەمخۆری زیاتری کۆمەڵگا بکەن بەردەوام و بەلێشاو چاوگوێی کۆمەڵانی خەڵک پڕ و پاراو بەکەن
لەوها کات وساتێکدا کۆڕوکۆمەڵ وئەنجومەنەکان بەپرسایەتیەکی گرنگ ئەکەوێتە ئەستۆیان کە بتوانن ببێتە محکێک ئایەروپێوانەیەک بۆ گەشەونەشەی زیاتری ئەدەبیات و پێگەیاندنی قەڵەمی توکمەوکارامە.
ئەوەی بەپرسیاری ئەمێنێتەوەو دەبێ لە پرۆگرامەکانی داهاتووی کافەکاڵ دا پرسیارچی وڵامەکەی وەربگرێتەوە ئەوەیە ئاخۆ ئایەرەو پێوەروپێوانەکانی کافەکاڵ لەکام یەک لەم تەوەروباسانە دروست ئەکرێ؟
بەرۆژبوون وسەردەمیانەو جیهانبینانە؟
نەتەوەیی ودەروەست بوون؟
هونەریانەوهونەرمەندانە؟
ـ حەسەن ئەمینی سەقز
- سقز رووداو
- کد خبر 20470
- بدون نظر
- پرینت