شما اینجا هستید
اجتماعی » ئەمڕۆ ۱۶ی جۆزەردان لە ڕۆژژمێری کوردیدا، هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەم گۆڤاری کوردی

لەگەڵ دەستپێکردنی چاکسازی و دەرکەوتنی نیشانەکانی مۆدێڕنیتە و سەرهەڵدانی چینی نوێخواز و ڕۆشنبیران و هەروەها بەرجەستە بوونەوەی گوتاری شوناسخوازیی لەسەر دەستی ڕۆشنبیرانی تورک و کەمینەکانی دیکەی عوسمانی، شاری ئیستەمبووڵ لەو قۆناغەدا دەبێتە جێگەی کۆبوونەوەی هەموو ئازادیخوازەکانی وڵاتانی عوسمانی،لە کورد و عەرەب و ئەرمەن و نەتەوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاشەوە، بە واتایەک پاش پەرەسەندنی ویستی چاکسازی و تازەگەری و شۆناسخوازی، کوردانی ئیستەنبووڵیش کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو گوتارەوە و یەکەم دەرکەوتەنکانی تازەگەری کوردی لەم شارەدا سەریان هەڵدا و بیرۆکەی دەستپێکردنی ڕۆژنامەنووسیی کورد،لەو بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییە سەری هەڵدا.

ڕۆژی کورد، زمانحاڵی یەکەم کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بەناوی کۆمەڵەی ( هێڤی)قوتابیانی کورد بووە کە لە ساڵی ۱۹۱۲ لە ئێستەمبووڵ دامەزران.
لە سەر بەرگی یەکەمی گۆڤارەکە وێنەی(سەلاحەدینی ئەیووبی)
لەسەر دووەم بەرگ وێنەی (کەریم خانی زەند) لەسەر بەرگی سێهەم وێنەی(حسەین کەنعان) پاشای بەدرخان(۱۹۱۳_۱۸۵۷) کوڕی میری بەدرخان و لەسەر بەرگی چوارەمیش وێنەی شاری (ئەرزەڕووم) چاپ کرابوو.

گۆڤاری ڕۆژی کورد زۆر درێژەی نەبوو و دوای چاپی چوار ژمارە ئیتر ڕاوەستا،بەڵام دواتر لەجیاتی ئەو، گۆڤاری هەتاوی کورد دەستی بەبڵاو بوونەوە کرد.
دواتر و پاش ساڵانێکی زۆر، لە ساڵی ۱۹۸۱ سێ ژمارەی بەرایی گۆڤاری ڕۆژی کورد،لە لایەن (جەماڵ خەزنەدار) لە بەغدا سەر لە نوێ چاپ کرانەوە و دواتر لە ساڵی ۲۰۰۵ هەر چوار بەرگەکەی لە لایەن (عەبدوڵڵا زەنگەنە)لە چاپ دراونەتەوە.

شایانی باسە کە ئاماژە بە ڕۆژنامەکانی دیکەی کوردی وەکوو:
هەتاوی کورد(۱۹۱۳)، ژین(۱۹۱۸) بکەین کە لەو ساڵانە چاپ و بڵاو کراونەتەوە کە بیرۆکەی دەستپێکیان بەرەهمی کەش و بارودۆخی ئەو کاتی ئیستەنبووڵ بووە کە جگە لە کوردانی نیشتەجێی ئەوێ،ژمارەیەکی زۆری کوردان لە ناوچە و پارچە جیاجیاکانی کوردستانەوە ڕوویان لە ئیستەنبووڵ کرد و شوناسی عەشایری و ناوچەیی خۆیان خستە لاوە وکەوتنە پشکنینی ئەتنیکی و گەڕان بە دوای بنچینەی نەتەوەییدا.
دەکرێ لەم ئاراستەیەدا ئاماژە بە پیرەمێردی ڕۆژنامەنووس و شاعیر، ئەمین زەکی بەگی مێژوونووس لە باشوور، مەحەممەد مێهری ڕۆژنامەنووس و حوزنی موکریانی مێژوونووس لە ڕۆژهەڵاتەوە بکرێت.

✍ کەژاڵ مەجیدیان/ هیوای زانست

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل