نووسینی: ڕەزا سەرسێفی
ـ حه‌مامی ئیتمینان(اطمینان): حه‌مام ئتمینان له شوێنی بانکی سادراتی ئێستادا بوو. لەسەر شەقامی سەرەکی ئازادی هەڵکەتبوو.
ـ حه‌مامی باباشێخ: حه‌مامی باباشێخ له شوێنی پاساژی عه‌زیزی سابیریان هه‌ڵکه‌وتبوو، به ناوی حاجی سه‌یید باباشێخ ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریه ناو نرابوو. که له خوارووی پردی هه‌وایی سه‌قزه.
ـ حه‌مامی عه‌سکه‌ر: حه‌مامی عه‌سکه‌ر له پشتی شاره‌بانی ئێستادا هه‌ڵکه‌وتبوو.
ـ حه‌مامی حاجی سه‌فه‌ری: له‌سه‌رولێژی چه‌می وه‌لیخان و له به‌رزایی چۆمه‌که، حه‌مامی حاجی سه‌فه‌ری دروست کرابوو، که ئێستا نه‌ماوه.
ـ حه‌مامی شێخ: له بازاری خواروو، و نزیکی خانه‌قای حاجی شێخ مسته‌فای نه‌قشبه‌ندی حه‌مامی شێخ هه‌ڵکه‌وتبوو، که به چه‌ند پلیکان ده‌چوونه‌خوار و ئێستا داخراوه.
ـ حه‌مامی یه‌هوودییه‌کان (نمرە): له شوێنی ئێستای بانکی ته‌جاره‌تی هه‌ڵۆ هه‌ڵکه‌وتبوو.
ـ حه‌مامی فیروزه: حه‌مامی فیروزه تۆزێ سه‌رتر له مزگه‌وتی جامێعه‌ی ئێستا هه‌ڵکه‌وتبوو، که ئێستا زه‌وێکی چۆڵه و بووه‌ته پارکینگی ماشین.
ـ حه‌مامی دارایی: له خوارتر له چوارێیانی ئازادی، له نزیکی پردی ژێرگوزه‌ری سه‌قز هه‌ڵکه‌وتووه، که ئێستا خاپوور کراوه و زه‌وێکی چۆڵه.
ـ حه‌مامی بلوور(شینه‌یی): له گه‌ڕه‌کی شاناز و له سه‌رووی چوارڕێیانی عه‌دنانی هه‌ڵکه‌وتبوو، که له دواییدا بووه حه‌وزی مه‌له‌کردن، و پاشان داخرا.
ـ حه‌مامی شووشه: له گه‌ڕه‌کی بلواری سه‌قز هه‌ڵکه‌وتبوو، که نزیکی ساڵۆنی حیجاب، که ئێستا نه‌ماوه و کراوه‌ته باڵاخانه.
ـ حه‌مامی پڕشنگ: له‌سه‌ر شه‌قامی بلواری وه‌حده‌تی سه‌قز هه‌ڵکه‌وتبوو، که ئێستا بووه‌ته باڵاخانه و ئاسه‌واری نه‌ماوه.
ـ حه‌مامی کریستاڵ: له گه‌ڕه‌کی سیلۆی شاری سه‌قز هه‌ڵکه‌وتبوو، له نزیکی شه‌قامی ٣٢ میتری و ئێستا داخراوه. ماوه‌یه‌ک کرابووه تالار و شوێنی زه‌ماوه‌ند.
ـ حه‌مامی بڕلیان: له گه‌ڕه‌کی شه‌قامی ساحلی و له نزیکی ده‌رمانخانه‌ی بارانی ئێستا هه‌ڵکه‌وتبوو، که ئێستا ته‌نیا زه‌وییه‌چۆڵه‌که‌ی ماوه و ئاسه‌واره‌که‌شی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک دیاره.
ـ حه‌مامی سه‌عدی: له گه‌ڕه‌کی حه‌ماڵ ئاوا یان به‌هارستانی ئێستا و به‌رانبه‌ری پارکی لاله، حه‌مامێکی گه‌وره و زۆر خۆش بوو، که هه‌تا ساڵانی هه‌فتای هه‌تاوی مابوو، و له دوای ئه‌وه داخرا و ئێستا بووه‌ته خانووبه‌ره.
ـ حه‌مامی عیرفانی: حه‌مامی عیرفانی له گه‌ڕه‌کی کازم خان هه‌ڵکه‌وتبوو، له‌سه‌ر شه‌قامی نزیکی ساحلی و فه‌خرڕازی که هی حاجی شه‌ریفی عیرفانی بوو، که ئێستا ئاسه‌واری حه‌مامه‌که ماوه، و دووکانه‌کانی گیا‌و گژی به‌هاریی تێدا ده‌فرۆشن.
ـ حه‌مامی شاره‌داری: له گه‌ڕه‌کی به‌هارستان، سه‌رتر له مزگه‌وتی حاجی ئه‌رجومه‌ند هه‌ڵکه‌وتبوو، که ناو کۆڵانه‌کانی ئه‌م گه‌ڕه‌که بوو. که هه‌تا ساڵانی ١٣٨٠ی هه‌تاوی مابوو، به‌ڵام ئێستا کراوه به خانوو.
ـ حەمامی حاجی مێهری: لە گەڕەکی سیلۆ، و پشتی گاراژی مێعماری هەڵکەتبوو، و ئێستا نەماوە.
- سقز رووداو
- کد خبر 20965
- بدون نظر
- پرینت