له‌م ڕووه‌وه له نێوان کۆمه‌ڵگا و تاک‌دا گه‌مه‌یه‌کی دوولایه‌ن له ئارادایه.تاکه‌کان کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان سازده‌که‌ن به‌ڵام نه به گوێره‌ی حه‌ز و خولیای خۆیان!چوونکە زۆرجار ئاکامی ئه‌وسازکردنه ده‌م و ده‌زگایه‌که که دواجار ده‌بێته په‌تا و به‌ربه‌ست له هه‌مبه‌ر ئاواته‌کان و ئامانجه‌کان و له‌یه‌ک وشه‌دا به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی تاکه‌کان. به‌م بۆچوونه،تاکی به‌خته‌وه‌ر به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی به‌خته‌وه‌روه و به پێچه‌وانه‌ش.
۲٫نوێترین تۆژینه‌وه‌کان ده‌رده‌خه‌ن،گەیشتن به گه‌شه‌ی هه‌مه لایه‌ن(توسعه همه جانبه)و به‌تایبه‌ت گه‌شه‌ی ئابووری، پێویستی به ژینگه‌یه‌کی له باری فیکری،کۆمه‌ڵایه‌تیه.سە رده‌مانێک بوو، پێوه‌ری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا،ڕێژه‌ی داهاتی تاک بوو(gnp)بەڵام تۆژینه‌وه نۆیه‌کان ده‌ریانخست که هیوای کۆمه‌ڵایه‌تی، شادی و ڕاده‌ی هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری کردنی تاکه‌که‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌م بنه‌ما و هه‌م ئاکامی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگایه.له‌وانه نووسراوه‌کانی ئامارتیا سێن،براوه‌ی نۆبێلی ئیقتساد له کتێبی؛(develoment as freedom) واته گه‌شه وه‌ک ئازادی.له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌مۆک و خه‌سیو ناتۆانێت به‌ستێنێکی له‌بار بێ بۆ گه‌شه‌ی هه‌مه لایه‌ن.وه‌ک ده‌ڵێن؛ هه‌وری نه‌زۆک بۆ گووڵانی تینوو هه‌واڵێکی پێ‌نییه! هه‌رچه ند ڕوانین له گۆشه‌نیگای ئابووری سیاسیە‌وه،هێندێک فاکتۆری به‌هێز ده‌توانن و ده‌بێ پاڵنه‌ری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا بن،به‌ڵام ئە‌م فاکتۆرانه‌ش بۆ گه‌شه و نه‌شه،پێویستیان به ژینگه‌یه‌کی هێدی، هێمن و له‌بار هه‌یه.دوو فاکته‌ری؛هیوای کۆمه‌ڵایه‌تی(social hope)و متمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی(social trust) دوو ئه‌ستۆنده‌کی هه‌ره به هێزی ئه‌و ژینگه له‌باره‌ن. له ڕاستیدا،هیوا و متمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دوو ڕووی دراوێکن.واته په‌یوە‌ندیه‌کی ڕاسته و خۆیان پێکه‌وه هه‌یه.له کۆمه‌ڵگایه‌کی هیوا بڕاودا،هه‌رجۆره چالاکیه‌کی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت سیاسی،به هۆی نائه‌رکناسی و نابه‌رپرسیاره‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا،کرده‌وه‌یه‌کی مایه پووچه! له و‌ه‌ها کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا،تاکی ڕه‌به‌ن بێ‌ده‌سه‌ڵات و هیوا بڕاو له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زه‌به‌ڵاحی هێزی له‌بن نه‌هاتووی ده‌م و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ناته‌وان و خه‌سیو و بێ‌ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه.شایانی ئاماژه‌یه،هیچ ده‌سه‌ڵاتێک بێ گووشاری تاکه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مه‌لکه‌جی دابه‌ش‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی نابێت.له لایه‌کی‌تره‌وه بێ هێزبوون و لاوازی متمانه‌ی نێوان چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و لاوازی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌بێته هۆکار و ڕێخۆشکه‌ری چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری جه‌هان ژیانی( exploitation of life world)تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
۳٫ به‌خۆشحاڵیه‌وه کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، به‌تایبه‌ت له بواری که‌لتووریه‌وه هه‌ڵگری هه ندێک نه‌ریت و داب و ڕه‌هه‌ندی که‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌نده که ده‌تۆانێ ڕه‌خسێنه‌ری هه‌لی زۆر باش و گونجاو بێ بۆ ده‌ربازکردنی هێندێک کێشه‌ی ئاماژه‌پێکراو(هه‌رچه‌ند له‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و یان لاواز بوونی په‌یوه‌ندی ئۆرگانیکی نێوان تاک و ده‌وڵه‌ت شووناسی تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌شنی ئێمه،که‌لێن و که‌له‌به‌ری زۆرقووڵ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ که دواجار چاره‌سه‌ری کێشه‌کان زۆر ئه‌سته‌م و دژوار ده‌کات و وردبوونه‌وه‌ی زۆرتر له‌م بابه‌ته پێویستی هه‌لێکی‌تره)بۆ وێنه کۆمه‌ڵگای کوردی خه‌مڵاوه به که‌لتوورێکی به‌هێزی سه‌رده‌میانه‌ی ژینگه‌پارێزی،هاوکاری و هاریکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، موسیقا و هه‌ڵپه‌ڕکێ، لێبوورده‌یی و سینگ‌فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی،زاڵ‌بوونی ڕووحیه‌تی به‌زم و ڕه‌زم و هتد.که ده‌تۆانێت به مه‌رجی مسۆگەرکردنی هێندێ هه‌ل و به‌ستێنی ڕامیاری، ببێ به نموونه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی لێوڕێژ له هیوا و هۆمێد.
۴٫هه‌ر هه‌مووی ئه‌م خاڵانه‌ی باسمان کرد،ته‌نیا گۆشه‌یه‌کی سێ گۆشی گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی کۆمه‌ڵگەیە۰به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره،ده‌بێ ڕۆڵی دوو گۆشه‌ی‌تر واته؛فاکتۆری ڕامیاری و ئابووریش نابێ و ناکرێ ڕه‌چاو نه‌که‌ین.
۵٫پێمواێه،ژیان لایه‌نی جوانی و ڕازاوه‌یی خۆی هه‌یه و له‌به‌ره‌به‌ره‌ی هاتنی ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کۆنی کورده‌واریدا،گه‌رمای گزینگی خۆره‌تاو،چاوبڕکێی گه‌زیزه و نێرگزی لاپاڵ و نشێوان هێمای کۆڵنه‌دان و زیندووبوونی هه‌میشه‌یی هیوا و هۆمێده له ناخی پڕ ئاخی ڕووحی ماندوو و زاماری هه‌ر تاکێکی ئه‌م نیشتیمانه ڕه‌نگینه‌دا
ماوه‌ته‌وه بڵێم؛
“هیواکانمان
له ده‌نکی دار به‌ڕوویه‌کی ڕوومه‌ت سووتاوی له‌ندی شێخان ده‌چن،
دڵ‌ناسک و بزۆز
له گه‌ڵ یه‌که‌م گزینگی خۆرتاوی خاکه‌لێوه
ده‌که‌ونه
گڕوگاڵ”
- سقز رووداو
- کد خبر 20814
- بدون نظر
- پرینت