شما اینجا هستید
اجتماعی » شەجەریان وکارتێکەری کوردان

✍عەلی سوهرابی

🔹لە یەکەمی ڕەزبەری ۱۳۱۹ی کۆچی هەتاوی کوڕێک لە بنەماڵەیەکی ئایینی لەدایک دەبێ ناوی دەنێن موحەممەد ڕەزا. سەرەتا لای باوکی خۆی حاجی مەهدی قورئان بەسەوتەوە فێردەبێ. خوێندنی دواناوندی دەچێتە دانشسەرا. لە سی ساڵەییدا پلەی مومتازی خۆشنووسی مسۆگر دەکات. چون باوکی پیاوێکی مەزهەبی دەبێ ودژبە ئاواز خۆێندنیەتی ماوەیەک بەنازناوی “سیاوەش” ەوە لە ڕادیۆ گۆرانی دەخوێنێ وتۆماردەکات. لەئاکامدا ڕۆژێ دەنگی موحەممەدڕەزا دەناسێتەوەو بە دەنگی خۆشی کوڕەکەی دەزانێ وکۆڵ ئەدات. لەوەو دوا شەجەریان زۆر بە ئاشکرایی دەخوێنێو ساڵی۵۱بەشێوازی حیرفەیی ئاواز فێردەبێ وتەنانەت چەن ساڵی دواییش شیرکەتی “دڵئاواز” دا دەمەزرێنێ ولە ساڵی۵۸دا بۆ یەکەمجار دوعای “ڕەببەنا”دەخوێنێ ونزیک بە سی ساڵی ڕەبەق خەڵکی ئێران بەو دوعایە ڕەمەزان بەڕێوەدەبەن.تا لە دوای هەڵبژاردەکانی۸۸لە لایەن حکوومەتەوە ناوی لە دەنگ وڕەنگی ئێران دەسڕنەوە وناهێڵن تەنانەت کۆنسێرتیش لەناوخۆ دابنێت.هەربۆیە موحەممەد ڕەزا زیاترخۆی بە گرووپە مۆسیقاییەکانی “چاووش وعارف و ئاوا “سەرقاڵ دەکات.

🔹شەجەریان لە وڵاتانی ئەمریکاو وڵاتە ئەورووپییەکان وکوردستان کۆنسێرت بەڕێوە دەبات.لە سلێمانی لە گەڵ مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژان و مامۆستایانی بلیمەتی بواری میووزیکی کوردی وەک ؛مەزهەرخالقی و ناسرڕەزازی و…پەیوەندی دەگرێ و ئاشنادەبێ . تەنانەت لە کۆنسێرتەکەی هەرێمی کوردستان لەساڵی۷۷ گۆرانی “مرارهاکن”بەسەبک وشێوازی مامۆستا سەی عەلی ئەسکەر بەناوی”غەمگین ودڵ پەشێوم ” دەخوێنێ ودەکەوێتە بەر دڵی کوردەکانی ئەم دیوو ئەودیو. خۆشەویستی شەجەریان بۆ مامۆستا سەی عەلی ئەسکەر حاشای لێناکرێ و لە چەندین بۆنەو مەڕاسیمدا خۆی بە قوتابی مەکتەبی سەی عەلی ئەسکەر ناودەبات و بەناوی “ئوستاد “ناوی لێدەبات کە زۆر بەحیسرەتە کە دەنگی بگاتەوە بە دەنگی ئوستاد بەڵام سەد مخابن ناگات چون بەرفەراوانی دەنگ،تەحریرگەلی وردی پشتی سری یەک لە ئەوجدا و ئەدای تەحریر لەسەر دەنگیلە ،تایبەتی سەیدە .شەجەریان بەعزێ لە کارەکانی خۆی لەسەر بناغەی مێلۆدی دەوڵەمەندی کوردی داڕشتووەو تەنانەت گۆرانی کوردیشی خوێندووە بۆنموونە:مریەم سابڵاخی وەک مەزهەرخالقی و حەسەن زیرەک و ماملێ و… خوێندوەتەوە.یان تەسنیفی دەشتی “مرارهاکن”کەشیعرێکی مەولای ڕوومییە بە یادی مامۆستاعەلی ئەسکەری خوێندووە، کەمانچەکەشی مامۆستا کەیهانی کەلهوڕی کورد ژەنیویەتی . ئاوازی “غەمگین و دڵ پەشێوم “کەسانێ دیکەش وەک عەزیز شاڕوخ وداریوش گودەرزی وبێژەن کامکاریش خوێندوویانە.
🔹کارتێکەری کوردان و هەڵسووکەوتی شەجەریان لەگەڵ میووزیکی کوردی بەمە کۆتایی نایە و لە مۆسیقاژەنە کوردەکانیش بۆ ناو گرووپەکانی کەڵک وەردەگرێ وەک:بنەماڵەی کامکارەکان کە زۆر تێکەڵدەبێ لەگەڵیان ،تەنانەت لە زەماوەندی مامۆستا بێژەن،ساڵی۵۵ لەسنە بەشداری دەکات وهەڵدەپەڕێت و وێنەدەگرێ.لە عەندەلیبیەکان بەتایبەت جەمشید عەندەلیبی و کەیهان کەلهوڕ وچەندین کەسی دیکە یارمەتی وەر دەگرێ.لەگەڵ شارام نازری وتەعریف وپوورنازری وسەعی فەرەجپووری وباقی هونەرمەندانی کورد دۆستایەتی ئەوتۆی هەیە.هومایونی کوڕی لە وتوووێژێکی لەگەڵ کاناڵی کوردسات کاتی ئیجرای کۆنسێرت لە هەرێمی کوردستان لەساڵی۸۱ دەڵێت:”من هەر لە منداڵییەوە بەهۆی هاتووچۆ لەگەڵ کامکارەکان گوێ وڕۆحم لەگەڵ مێلۆدی و مووسیقای کوردی ئاشنایە.” مامۆستا سەی عەلی ئەسکەرو حەسەن زێرەک و…دەناسێت وحەزبەدەنگیان دەکات.
🔹ئەم تێکەڵی و متمانەی بەکوردان دەبێتە هەوێنێ ،کە تەنانەت لە بەربەرەکانەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەش هەمیسان پشت بە پزیشکی ناوداری کورد بەڕێز دوکتۆر حەسەن عەبباسی ببەستێ کە کوڕی سماییل ئاغای دێی سەرا سەربە شاری سەقزە.تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەژێر چاودێری ئەم دوکتۆرە بلیمەتەی کوردا بووە.شەجەریان ساڵی۷۸جایزەی بە پێزی پیکاسۆ لە یونیسکۆ وەردەگرێ و لەساڵی۸۱یشدا بەربژێری جایزەی جێرێمی دەبێ.کارە گرنکەکانی ئەم هونەرمەندە بەناوبانگە کە خەڵکی ئێران وکوردان گوێبیستی بوون ئەمانەن: گوڵبانگی شەجەریان(۵۷)، چاووش ۱و ۲ و۷(۵۷تا۵۹)، بێداد(۶۴)،دوودی عوود (۶۶)، چەشمەی نۆش(۷۲)، شەو،بێدەنگی و بیاوان(۷۷)،زستانه(۸۰)، هاوار(۸۳)، ڕیندانی مەست(۸۸)
مامۆستا شەجەریان دوای۱۵ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ڕۆژی پێنج شەممە ۱۷ی ڕەزبەری۹۹لە تەمەنی۸۰ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی جەم لەتاران گیان تەسلیم دەکات وبە وەسیەتی خۆی لە باژێری مەشهەد لە تەنیشتی قەبری فیردەوسی وئەخەوان سالسی شاعیر دەینێژن.
🔅پ.ن : دەبێ بڵێین شەجەریان مۆسیقاوژیانی هونەری وتەنانەت گیانیشی لەژێرکاریگەری کوردەکاندا بووەو مۆسیقای ئێران دەبێ منەتباری کوردان بن.بۆنموونە:شاری سنە لەخۆڕا وەک پێتەختی مۆسیقای وڵات وشاری داهێنەری مۆسیقا لەجیهاندا ناوزەد نەکراوە.بەڕاشکاوی بڵێم ئاسمانی مۆسیقای ئێران بە ئەستێرەگەشەکانی میووزیکی کوردی ڕۆشنە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل