شما اینجا هستید
اجتماعی » مامۆستا کەریم کەریمپووڕ کۆچی دوایی کرد

مامۆستا کەریم کەریمپووڕ لە ساڵی ١٩۶١ لە شاری نەوتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپووڕ هەروەها دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ هیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپووڕ هەروەها لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.

هەندێک لە بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم کەریمپووڕ
– فەرهەنگی کەڵهوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، ‏ ٢٠١۶.
_ ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، هاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، ٢٠١۴.
– چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵهوڕی، کرماشان، ٢٠١۵.
– مێژووی نەوت‌شار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان هەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران‏ ، کرماشان، ٢٠١۵.
– لاوەلاوە لە ئه‌ده‌بیات کوردی، کرماشان، ٢٠١۴.
– حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی (کرماشانی)، کرماشان‏ ، ٢٠١٧.
– ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان ‏ ، ٢٠٠٢.
– خوەرهەڵات‌: فەرهەنگۆکی‌ شێوەزاری‌ کوردیی‌ کەڵهوڕی‌ کرماشانی،‌ کوردی-فارسی،‌ بریتی لە وشەکانی‌ کەڵهوڕی‌ – لەکی‌ – ئیلامی و …، ۳ بەرگ، کرماشان‌، ٢٠٠١.
– ڕێزووان‌ کوردی‌ کرماشانی‌ کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵهوڕ)، کرماشان‌ ‏ ، ١٩٩۴.
– شەوی خرێوەکان (هەڵبەستی‌ شەوی خرێوەکان‌: پرسە بۆ‌ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵهوڕی)‌، کرماشان‌‏ ، ٢٠٠٠.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل