شما اینجا هستید
اخبار » نەورۆز لە شێعری شاعیرانی سه‌قزی

▫️شێخ نافێع مەزھەر (شپرزە):

شەماڵ لە لووتکەی کێوی نەکەرۆز
ھێنایە سەقز پەیامی نەورۆز

وتی ئەم جەژنەی کاوە و فەرەیدوون
لە کوردانی پاک پیرۆز بێ پیرۆز.

 

▫️ڕەحیم لوقمانی:

ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
ئەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز ھاتەوە..

کەوی دڵداری ئازادی و جوانی
دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی

بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە

لە سەر قەندیل و شاھۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ: گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز.

 

▫️مەلا کەریم زاری:

سەبا ھەستە لە خەو نەورۆز واھات
بڵێ با لەشکری زستان بڕوات

بەسە جەور و جەفای بەھمەن و دەی
لە دڵ سەبر و لە تەن خۆ گیان دەرھات

بە ‌سەرمانا کڕێوەی بەفر تاکەی
بدات و دابپۆشێ شار و دێهات

ھەتا کەی تەم بەری خورشێد بگرێ
لە ڕووناکی بەری بن ھەر دوو باغات..

لە بەندیخانەکەی دەردێ گوڵاڵە؟
ئیلاھی تا بولبول بگات بە ئاوات

بە ئاوی شەونمت پێویستە سەوزە
سەر و زڵف و دەم و چاوێک بشوات

سەبا بێ دێرە نازانی کە “زاری”
لە جەوری بەھمەن و دەی چی بە سەر ھات؟.

 

▫️ئەمین گەردیگلانی:

نەوبەھارە و سەوزە گۆرانی دەڵێ
بەندی تیشک و شەونم و جوانی دەڵێ

پێیەتی مزگێنیی سەرھەڵدانەوە
پشت لە مردن کردن و بووژانەوە

دێ گەزیزەی شین بە شوێن نەورۆزەوە
دێن بە پێشوازی شنەی نەورۆزەوە

دێ بەھارێ پڕ بە دڵ شادی بکەین
چاو لە باڵای بووکی ئازادی بکەین.

 

▫️سەید کامیل ئیمامی(ئاوات):

ھەی ھەی چ بەھارێکە وەک جەننەتی مەئوایە
وەک بولبولی زار عاشق ئاو بردەیی سەحرایە

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل