شما اینجا هستید
اجتماعی » نەوڕۆز و ساڵی تازە

 وشەختە وتۆف وسەرماتەنگ بە زەوی هەڵدەچنێت لەم وەرزەدا تەنانەت ژیانی باڵندەکانیش ئەستەم و لەم حاڵەدا زستان کەژوکۆودەشت وسارا یان بەفردەیگرێت یان وشکەسەرما عەرز وئاوجەڕی ئەدات و ئەیبەستێ و ئەڵێن بەرگی هژاران دڕا
واتە سارد وسەختە ژیان لە زستاندا
هەر وەها لە
مانگی
ڕەشەمە مانگی  کۆتایی زستان لەکۆندا زۆرینەی ماڵەکان
دیزەڵە (کووپەڵەیەکی) ڕەشیان لە گوێسوانان
هەڵدەواسی و دەیان گوت : دیزە ڕەشە، ڕەشی و خەم وناهۆمێدی بەتۆوە بڕوات  کاتی کۆتایی ڕەشەمە دایان دەگرت و لەدووری ماڵ بە بەردیاندادەکێشا و وردوخاش دەبوو بەومانایەی کە دەرد وخەم
ناهۆمێدی ڕەشبەختی مرۆڤ بە شکاندنی ئەو دیزە (کووپەڵەوە)بڕوات و
من بەم شێوە دامڕشتووە

“دیزەڕەشە”

ڕەشیبەختی ئێمە بۆتۆ بێ
خاکەلێوە سەر لە نۆبێ

لە دوای زستان وکڕێوە
وانەورۆزە و خاکەلێوە

هاتەوە نەورۆز لە ڕێیە
گوڵڵاڵە گەزیزەی پێیە

زستان کە لە ۲۹ڕۆژەی مانگی ڕەشەمە (شوبات)واتەئاخرین مانگی زستان کۆتایی دێت و ئەم کۆتاییە دەسپێکی هاتنی خاکەلێوە، نەورۆزە و سەرەتای ساڵی نوێیە لە ناو ۹ ی ڕۆژی ئاخری مانگی( مارت )وە
دەست پێدەکا
خاکەلێوە،نورۆز لە یەکەمانگی بەهار
تەوژمی سەرما لەسەرزەوی دەشکێت و هەر لە یەکەم  ڕۆژی خاکەلێوە شەو و ڕۆژ یەکسانە! کەش و هەوا ڕووبە خۆشی دێت و
دەسپێکی وەرزی
بەهارە و مرۆڤەکان
لە خەوەربوونەوەی زەوی لە چڵی گەزیزەوە  دڵخۆشکەرە بۆ مرۆڤ وەک هەواڵی هاتنی نەورۆز و بەکرنەوەی ئاورلەبەردەرکەی
بەهار و هەڵپەڕکێ گەنج ولاوان دنیا ڕەنگی
ژینی پڕلە هومێد لەخۆدەگرێت و
لە هەوەڵێن مانگ واتەخاکەلێوە تاسێزدەڕۆژ واتەسێزدەبەدەر و تا بە ڕوانەکرنی سێزدەی مانگی خاکەلێوە خەڵک لە خۆشێ و شادی وچوونەمیوانی کەس و کار و دوای سێزدەبەدەر دەست بە ئیش وکاردەکرێتەوە

ئەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ جەژنی نەورۆز و خاکەلێوە و وەرزی بەهار دیسان بەهار ناوچەی کوردەواری  لەگەڵ گەرم داهاتنی هەناسەی زەویدا هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی کوردواری وەک هەمیشە دەست پێدەکات. لە وەرزی بەهاردا کە ناوی مانگەکان وەک جوانترین کراسی پڕبەباڵایە

۱ـ خاکەلێوە، نەورۆز
۲ـ  گۆڵان یان بانەمەڕ
۳ـ جۆزەردان،

خاکەلێوە مانگی ژیانەوەی سروشت و
گژ وگیای عەرز ودارودرەخت دەست پێدەکات و دڵخۆشی هێنەرە بۆ خاوەن مەزرا وخاوەن ئاژەڵ و خاوەن زەوی وزار و تا سەوزەبڕێک دیانگربێت دێنشینان ئاژەڵ  بەرەو کەژوکۆسارو کوێستان ولەوەڕگە دەبەن و هەوار و هەوارنشینی دەست پێدەکاتەوەوەو

بەتاوەوتێ لە مانگی گوڵاندا شوان بەهۆ هۆ و مەڕ بەشارەزا
ڕێگەی کوێستان و لانساران دەگرنەپێش
بۆ خواردنی گژوگیای خۆش بەرامە
لە ناو زۆربەی خەڵکی شوێنە دوورەکانی کوێستانی سەرسەوز و پڕ گژ وگیای وەک هەڵز و کەما و ڕێواس و بیزا و چەنهاگژوگیای  تاڵ و شیرین کە بۆ مەڕ وماڵاتیان چێژبەخشەو
ماست وشیر وکەرەیشیان خەست و بەتام وچێژە و مەشکەومەڵانی کابانیشیان پڕ بەرەکەتە،
هەر وەها کەشاوەرز وجووتێر لەناو زەو وزاری خۆیاندا بەکشت و کاڵ سەرقاڵ و
ژنی کور ماندوونەناسانە لە ماڵ  و ماڵداری و پەروەردەی منداڵ و پاک وخاوێنی ماڵ و سازکرنی چێشت و نان کرن و پاشان گورجانە بەڕەو ناوڕان و مەڕدۆشین و مەشکەومەڵان  و ئەنجا بەدەستی پڕە وە ماندوونەناسانە بەرەو مووچەو مەزرا ڕێدەکەون و نانی ژەمەکان وکوو نانی قاوەتوون و نیوە ڕۆجە، نیوەڕۆ و ژەمەناحەقە یان عەسرۆجە دەبەنە مەزراولەگە کوڕ و مێرد و خێزان باوک و برایان نانی ژەم دەخۆن و شان بە شانی ئەوانیش پابێڵ و ناوکەن و شەتڵ لێدان و  تا دوایی… شان بە شانی پیاوەکانیان ئیش دەکەن.
وەرزی بەهار مەزرادەڕازێننەوە بە کشت وکاڵ هەوڵی بێ وچان.
لەکۆتایی دا بەچێژترین تیکەی کۆتایی
دەبەمەوە سەر ڕەنگ دانەوەی ڕێ و ڕەسمی کۆن و مانیاری خاکەلێوە ونەرۆزو سرۆشت و کانی هاژەی  ڕووبار و بەهار لەشێعردا

چێژێکی تر ئەبەخشێ
نەورۆزتان پیرۆزبێ

بووکی بەهار
بووکی بەهار ڕازاوەیە
پڕ لە جوانی یەزدانییە
لەهەرکوێ سۆزی شمشاڵە
دەنگی سێ تاری کانییە

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل