دووهەمین خولی فستیواڵی چیرۆکی کوردی ڕازان لە ئیلام، بە هاوکاری کۆڕی ئەدەبی کەژ و بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای ئیلام لە دووبەشی ئازاد و بەشی تایبەتی بەڕێوە چوو.
ئامانجەکانی ئەم فستیواڵەبەرزکردنەوەی پێگەی چیرۆک و تیشک خستنەسەری زۆرتری ئەم قاڵبە لە ئەدەبیاتی کوردی هاچەرخ و هەروەها خستنە رووی دووبارەی داڵغە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکانی تایبەت بە ناوچە کوردنشینەکان لە چیرۆکە کۆردیەکاندا بوو، کە ٨۵ بەرهەم لە ۵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا،ئیلام، کوردستان، کرماشان و لوڕستان تێیدا بەشدار بوون و لە کۆتاییدا، بە پێی بڕیاری لێژنەی هەڵسەنگاندنی چیرۆکەکانی فستیڤاڵی ڕازان، چیرۆکی (شەقامی بێ کۆتایی) لە نووسراوەکانی نووسەر و وەرگێڕی سەقزی بەڕێز موختار کەریمی لە بەشی ئازاد، وەک یەکێک لە سێ هەڵبژێردراوی شایانی تەقدیر سپاسنامە و خەڵاتی نەقدی پێبەخشدرا.
شایانی ئاماژەیە موختار کەریمی دەروونناسی کلینیکاڵە و ساڵەهایە لە بوارەجوراوجۆرەکانی وەک دەروونچارەسەری و وەرگێڕان و چیرۆک و شێعر و ڕخنەی ئەدەبی لە شاری سەقز چالاکە و چیرۆکەکانی دەچێتە بواری دەروونناسی ئیگزیستانسیالیستیەوە کە لە چیرۆکنووسینی کوردیدا بە دەگمەن دەبیندرێت.
- سقز رووداو
- کد خبر 20802
- بدون نظر
- پرینت