شما اینجا هستید
اجتماعی » کوردێک له‌ چین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی برده‌وه‌  

فیلمه‌که‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی کۆمپانیای سینه‌مایی ماد مووڤی و ڕه‌ز هه‌ڵکه‌وت ڕه‌شیده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان.  فیلمه‌که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیای ئێلی ئیمه‌یج،Eli Image  له‌ ئاستی وڵاتانی دنیادا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ڕێی هاوریشم، به‌ سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی دادوه‌رانی “هوانگ جیانشین” Huang Jianxin  ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی و به‌ نمایشی زیاتر له‌ ۱۰۰ به‌رهه‌م له‌ سینه‌ماکارانی وڵاتانی دنیا، له‌ چه‌ندان به‌شی جۆراوجۆر له‌ چین به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌گوته‌ی مه‌نسوور جیهانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی “بێ نیشتمان” ،  له‌ فیلمه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌کته‌ره‌ ناوداره‌کانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌ چوار زمانی کوردی، تورکی، عه‌ره‌بی و فارسی، له‌گه‌ڵ هانی موجته‌هیدی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، ڕۆڵیان بینیوه‌. هاژه

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | تفریحی | شخصی | اقتصادی | ورزشی | فرهنگی