شما اینجا هستید
اجتماعی » کەرەفتوو، مافی پێشێل کراوی سەقز

کەرەفتوو سەر بە ناوچەی سەقز بوو بەڵام دواتر کە دیواندەرە بوو بە شارستان ، بەهۆکارەگەلێکی ناڕێ و نابەجێ ئەم ئەشکەوتە ( پێموا ساڵی ۱۳۸۲) درا بە شارستانی دیواندەرە لە کاتێکدا هیچ پێوەندییەکی بەو شارەوە نییە.

کەرەفتوو ئەشکەوتێکی بەردی و سرۆشتیە و ئاسەوارە مێژوویەکانی ناو ئەشکەوتەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەورەی سێھەمی زەویناسی.

لە ڕابردوودا بە ھۆی نیشتەجێ بوونی ھۆزی جۆر بە جۆر ئاڵوگۆڕ و دەستکاری لە ئەشکەوتەکە بەدی ھاتووە و ڕێگا و داڵانی تێدا درووست کراون.

لە بەشی پێشەوەی ئەشکەوتەکە چوار قات تەلارسازی و ڕەوەزە بەردی دەستکرد چێکراوە کە لە ھەر قاتێکدا جگە لە درووست‌کردنی دیو و ژووری بە سەر یەکەوە، پەنجەرە و ڕۆچنە‌گەلێک بۆ گۆڕانی ھەوا و پەیوەندی ژوورەکان پێکەوە بەرچاو دەکەوێت.

 

پلیکان و قادرمەی لە بەرد تاشراوی ناو ئەشکەوتەکە و تەنانەت پشتیوان و کلۆمی دەرگا و پەنجەرە پێداخستن بواری پاراستن و ئەمنیەت و ھێمنیش لە بەر چاو گیراوە و ڕەچاو کردنی ئەو تێبینیانە پیشاندەری پێشکەوتوویی تایبەتی تەلارسازی (مێعماری) ئەو سەردەمە نیشان ئەدات.

سەرەڕای ئەمانە تاکوو ئێستا هیچ بەرپرسێک (مەگەر له حەددی قسە و دروشم) بۆ گەڕاندنەوەی ئەم ئەشکەوتە بۆ شارستانی سەقز هەڵویستێکیان نەبووە. هیوادارم بەرپرسانی سەقز بە جید لەسەر گەڕاندنەوەی ئەم ئەشکەوتە بەدواداچوونی بۆ بکەن.

 

بەڵام بۆچی کەرەفتوو ئەبێ بدرێتەوە بە سەقز؟

یەکەم: پێوەندییەکەی پتەوی هەیە لەگەڵ قەڵای مێژوویی زێوییە و شاری سەقز. بە درێژایی مێژوو لە لایەن مێژوونووسان و ئەدیبان وەک ئاسەوارێکی سەقزی ناسێندراوە.

دوویەم: چەم و ڕووبارەکانی ئەم ناوچەیە لە حەوزەی ئابڕیزی دەریاچەی ورمێدایە واتە ئاوەکەی دەچێتە سەر سەدی لەگزی. (تەنها شارستانی پارێزگای کوردستان کە ئاوی چۆمەکانی دەچێتە گۆلی ورمێ، شارستانی سەقزە)

سێیەم: خەڵکی دێهاتەکانی دەورووبەری ئەشکەوتی کەرەفتوو ڕوو لە سەقز ئەکەن (واتە وابەستەی سەقزن).

ئامادە کردن: محەممەد ڕەشیدی

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل