شما اینجا هستید
اجتماعی » یادی تیرۆرکردنی مێژوونووسی کورد، مامۆستا مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی 

هەر لە منداڵییەوە لای باوکی و مامۆستا ئاینییەکانی ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک خوێندنی ئاینی خوێندووە و ماوەیەکیش لەگەڵ باوکی هاتۆتە شاری سلێمانی لە دوای هاتنەوەی شێخ مەحمود لە هندستان و تا ماوەی حوکمداریی کۆتایی شێخ مەحمود ١٩٢٢ – ١٩٢۴ لە سلێمانی ماونەتەوە و لەم ماوەیەشدا بە چاوی خۆی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە و یەکەم ڕۆژنامەی سەردەمی حوکمدارییەکەی شێخ مەحمودی بە زمانی کوردی بینیووە.

دوای گەڕان بە گەلێک ناوچەی کوردستان دا وەکو شارەکانی کەرکوک و پردێ و هەولێر و کفری و چەندین ناوچەی تری کوردستان بە مەبەستی خوێندن، لە کۆتایدا و لە شاری کەرکوک لە ساڵی ١٩۴٢ لە لایەن مامۆستا مەلا ڕەزای واعیز ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە.
مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی یەکەم وتاری لە ساڵی ١٩٣٧ لە بارەی کوژرانی بەکر سدقی نووسی و لەسەر ئەم نووسینەیشی دوو ساڵ لە حەویجە زیندانی کرا، سەرەڕای چەندین جار دوورخستنەوە بۆ حەویجە و نوگرەسەلمان و ناسریە و عیمارە و زیندانی کردنی بۆ چەندین جاری تر لەسەر نووسینەکانی لە بارەی مافی ڕەوای گەلی کورد و مێژووی نەتەوەکەیەوە.
مامۆستا مەلا جەمیل لە ساڵی ١٩۶٣ پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی کوردستانەوە و ماوەیەک لە چەمی ڕێزان ماوەتەوە. دواتر بووەتە قازی لە سەنگاو پاشان ئەندامی دادگای تەمیز.

مامۆستا جەمیل لە ساڵی ١٩۶۴ ڕووی کردۆتە شارەکانی #سەردەشت، #سەقز، #هەمەدان و #بێتوش و پاشان چووەتە شاری #تاران و کراوەتە سەرپەرشتی بەشی کوردی و عەرەبی ڕادیو و مامۆستاش بووە لە زانکۆی الاهیات، تا ڕووخاندنی ڕژێمی شای ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ لەوێ ماوەتەوە.
مەلا جەمیل لە ئەیلولی ساڵی ١٩٧٩ گەڕاوەتەوە بەغدا و بە ئەندامێتی کۆڕی زانیاری – دەستەی کورد خەریک بووە تا لە شەوی ٢٠٠١/٣/٢٧ لە ماڵەکەی خۆیدا و لە شاری بەغدا لە لایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسی عەرەبی عێراقەوە تیرۆرکرا و لە ڕۆژی ٣/٢٨ تەرمەکەی هێنرایەوە شاری کەرکوک و لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.
هەندێک لە بەرهەماکابی:
– وەرگێڕانی شەرەفنامە بۆ سەر زمانی عەرەبی.
– وەرگێڕانی یاداشتی ڕەفیق حلمی بۆ سەر زمانی عەرەبی.
– فەرمانڕەوایانی موکریان.
– مندلی فی التاریخ.
– وڵاتەکەت بناسە.
– چووار دەوڵەتی کورد.
– کورد و رەگەزی ئاری.
– سەدان وتار لەسەر زمان و مێژووی نەتەوەی کورد بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی سەردەمی خۆی.
شایانی باسە مامۆستا مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی زۆربەی ژیانی بە ڕەبەنی ژیاوە تا لە ساڵی ١٩٨٠ ژنی هێناوە و هیچ منداڵێکی لیی نەبووە./ کوردی‌پدێا

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل