کاتێک زنه‌ی کانیله‌یه‌ک ده‌ڕژێته هه‌ناوی ده‌شتێک، چه‌لێک به‌ژن زرافێک ڕاده‌بوورێ و ده‌مێک ترووسکه‌ی چرایه‌ک دڕ به تارماییه‌ک ده‌دا. ته‌نیا که‌ره‌سته‌یه‌ک دێته هانا بۆ درکاندنی کورۆکی چێژه‌که و حه‌زی ئاوز و مێشک ده‌خاته گه‌ڕ، بێ سێ و دوو کردن زمانه. بێ زمان ده‌ره‌تان که‌مه و ناخ پۆنگاوێکه به حه‌زی زمان خوێیاوی دێ و ئاژینی له‌ش ده‌بێ و هه‌ست و نه‌ستمان ده‌خاته گه‌ڕی خۆی.
🔸 مامۆستا هێمن ” دڵم بێ تۆ ماڵێکی بێ دایکه”
زمانی دایک به‌ڵێ و زمانی زگماگ نه‌خه‌یر
زمان خانووی بوونه و ڕوونه که‌س له زگماگه‌وه فێری زمان نابێت و زمان له ده‌ره‌وه‌ی زگ‌ماک سه‌رچاوه ده‌گرێ و دایکه پهیفین و سرته و ورته به لێشاو ده‌ڕژێنێته هه‌ناو. ده‌بێ بڵێن زمان بێ دایک خانووی نه‌بوونه.
🔸زمان قه‌ڵغانه و جه‌غزی پاراستن له توانه‌وه‌یه‌وه و بێ زمان ڕنگت ده‌گۆڕێ و له بازنه‌ی کێیه‌تی و چییه‌تی ده‌چیته ده‌ره‌وه و ده‌بی به شتێکی دیکه و ته‌نیا زمانه بوونت مسۆگر ده‌کات و ڕنگت دیار ده‌خات.
🔸زمان گوزاتنهوهیه و ده‌ره‌تانه.
کاتێک مۆرکی زمانێک لۆر بووه نێو تهڵهزمهکانی مێشکت، شه‌ویلکه، ددان و که‌ره‌سته‌کانی وتن که‌وتنه خزمت وتنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه. بچیته قلیپۆپهی هه‌ر زمانێکی دیکه. هه‌ر مێشکت له بنچینه چێژ وه‌رده‌گرێ و ده‌بێ سه‌ره‌تا له ده‌رکی زمانی خۆته‌وه بیر بکه‌یته‌وه. ئه‌و هێم و چوارچێوه داڕێژراوه،به زمانی دیکه چێژبه‌خش نییه.
به‌م پێوه‌ر و پێناسانه ده‌بێ بڵێین، چێژی زمان له زانین دایه و پێویسته به ئه‌رکه‌وه به سۆزه‌وه به‌ره‌و پێشوازی بچیین و له بازنه‌ی ته‌سکی خۆ و زمان به که‌م زانین بینه ده‌ره‌وه و له هه‌موو که‌ره‌سته ئه‌مڕۆییه به‌رده‌سته‌کاندا به هێز و پێزه‌وه کاری بۆ بکه‌ین و له هه‌موو بواره‌کاندا جگه له وێژه کاری پێ بکه‌ین. و به پێی تەوەری ساڵی ٢٠٢٣ی یونسکۆ بۆ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک:
International Mother Language Day
Multilingual education – a necessity to transform education.
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
پەروەردەی فرەزمانی – پێویستییەک بۆ گۆڕینی پەروەردە. بکه‌ینه سهرمشق و کاری به دانسته‌ی بۆ بکه‌یین.
په‌روه‌رده‌ی فره‌زمانی شتێکی خواکرده و یه‌ک زمانی ده‌سکرده و ماڤی ڕه‌وای هه‌ر مرۆڤێکه به زمانه‌که‌ی بنووسێ و بخوێنێته‌وه و له هه‌موو دام وده‌زگا و پێوهندێکدا که‌ڵکی لێ وهربگێریهت و ده‌بێ بزانین هه‌موو ده‌م ڕۆژی زمانی دایکه. با دایکانه زمانه‌که‌مان بخه‌مڵێنین.
🔸هێزی دایک و چێژی زمان له نێو ڕۆمانی :
A Fraction of the Whole.
📚 “مشتێک له گشتێک”
🔸 ستیو توڵتز
📚 As it became clear that I wasn’t going to die any day soon and might be in this petrified state forever, the voices became fewer and fewer, until only one voice remained: my mother’s. The rest of the town gave me up for a block of wood, but my mother kept on reading. My mother, a woman who had only several years earlier left her native land having never read an English book in her life, was now churning through them by the hundreds. And the unexpected consequence was, as she stocked up my mind with words, thoughts, ideas, and sensations, she did as much to her own. It was as though great big trucks filled with words drove up to our heads and dumped their contents directly into our brains. All that unbound imagination brightened and stretched our minds with incredible tales of heroic deeds, painful loves, romantic descriptions of remote lands, philosophies, myths, the histories of nations rising, falling, chafing, and tumbling into the sea, adventures of warriors and priests and farmers and monsters and conquerors and barmaids and Russians so neurotic you wanted to pull out your own teeth. It was a prodigious jumble of legends my mother and I discovered simultaneously, and those writers and philosophers and storytellers and prophets became idols to us both.
🔸کاتێ ڕوون بوه‌وه له‌وه ناچێت به‌م زوانه بمرم و پێم وابێ تا کۆتایی ژیان هه‌ر وا له‌م دۆخه قهیراناوهیدا ده‌مێنمه‌وه. ده‌نگه‌کان کزتر و که‌متر ده‌بوونه‌وه جگه له ده‌نگێگ که داییم به‌رده‌وام بوو : ئه‌ویش ده‌نگی دایکم بوو.هه‌موو خه‌ڵکی شاره‌که له‌و له‌ته داره که‌وتوه هیوا بڕاو ببوون. به‌ڵام دایکم هه‌ر ده‌یخوێنده‌وه. دایکم، ئه‌و ژنه‌ی که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وڵاتی خۆیی جێهێشتبوو و ته‌نانه‌ت تاقه کتێبێکی ئینگلیزیشی نه‌خوێندبوه‌وه ، ئێسته سه‌د دانه سه‌د دانه ده‌یخوێنێته‌وه. ئه‌نجامه سه‌یره چاوه‌ڕوان نهکراوهکهیشی ئه‌مه‌بوو هه‌روا که مێشکی منی له وشه‌کان، هزره‌کان ، بیر و هه‌سته‌کان پڕ ده‌کرد ،خۆیشی فێر ده‌بوو. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێکی گه‌وره باربهکهیت له وشه و ڕاسته‌وخۆ له نێو مێشکی ئێمه‌دا ههڵیبرێژێت. هه‌موو ئه‌و خه‌یاڵپڵاوه به‌رته‌سکانه، جابگره له چیرۆکی که‌ونارایی و کاری بهوهجهکان،ئه‌وینه سۆزناکهکهن، خه‌مڵاندنی جوانکارانهی وڵاته دووره‌کان، فه‌لسه‌فه‌کان، دیرۆکهکان، مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و داڕمان و تێکڕۆخانی شارستانییه‌ته‌کان بۆ ناو زرهریا.سه‌ربورده‌ی شه‌ڕڤانان و قه‌شه‌کان و جووتیاران و دێ‌و و درنجان و سه‌رکه‌وتوان و کڵفهتهکان و رووسه‌کان که ئه‌ونه دڵبهیهکاهێنهرهن، پێت باش بوو له داخیاندا ددانت هه‌ڵبکه‌نی، مێشکمانی ڕۆشنکرده‌وه و به‌رفراوانی کرد. تێکه‌ڵاویه‌کی سه‌ر سووڕهێنه‌ر بوو له دیرۆکهکان که من و دایکم پێکه‌وه دۆزێبوومانهوه و ئه‌و هه‌موه نووسه‌ر و فیلسووف و چیرۆکبێژ و پێغه‌مبه‌رانمان بۆ بوون به بوت. زمانتان ڕه‌نگین.
- سقز رووداو
- کد خبر 17144
- بدون نظر
- پرینت