ئه‌توانین به ئازاره‌کاندا بچێنه‌وه و ئه‌سپێکی چه‌مووشی ڕه‌وه‌ک له پانتای کتێبێکی پڕ له ئازار به لینگدانێک ڕاوه‌ستێنین و به پێنووسی ئازار نووسی نووسه‌رێکی ناو ناخۆش به ناوی سوتلانا ئالیکساندرۆنا ئالێکسویچدا بچینه نێو کتێبی ” شه‌ڕ ده‌مووچاوی ژنانه‌ی نییه”War’s Unwomanly Face” و سه‌ری خۆت له نێو شه‌ڕه‌ماڵوێرانکه‌ره جێهانه‌یکاندا له سه‌رمای سه‌خڵه‌تی سێیبریه‌وه هه‌ڵگری و له ئاڵمان بۆی دابنیشی تامی چایی ناو پووکه‌ی هاوه‌نی تانگ بکه‌یت.
نووسینه‌وه‌ی مێژووی ورده‌یله نه‌بینراوه‌کان که کتێبه‌که‌ش ده‌ڵێ: ئیدئۆلۆژییه گه‌وره‌کان پێویستیان به مرۆڤه ورده‌یله‌کان هه‌یه که هیچکات گه‌وره نه‌بن، گه‌وره‌بوونیان به قه‌باره‌ی مێشک‌دا سه‌ر له ئیدئۆلۆژیه‌که ده‌شێوێنێ”
نووسینه‌وه ئازاره‌کان و گێڕانه‌وه‌یان ختۆکه‌ی ئه‌وه ده‌دات که بڵێت ژن هێمای ڕسکانه و به‌دیهێنه‌ری ماکی ژیانه، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ره ئازارنووسه پێمان ده‌ڵێ :”له‌پێناو نیشتماندا و له پێناو کڕامه‌تی خنکاودا ژن و پیاو یه‌ک ده‌ردن. هه‌موو ئازاره‌کان به ته‌نیا یه‌ک وشه ئه‌توانێ قه‌پاتیان بکات، ئه‌ویش هێزێکی له‌بن نه‌هاتوو به ناوی پێرۆزی ئه‌وینه و کۆڵه‌که‌ی ژینه.
ئه‌ویندارانی ئازار نووس پێوێیسته ئه‌ویندارانه له ماکی ژیان بڕوانین و له بێچمێکدا خۆمان داڵده‌بده‌ین و به گوڕێکی ئازار شکێن چۆک به نه‌هامه‌تێه‌کان دابده‌ین . من وه‌ک خوێنه‌رێکی پێنووس به‌ده‌س ئازاره‌کانم به ئه‌وێنی کتێب سارێژ ده‌بێت و به سه‌مای وشه‌ی کوردی هه‌رچه‌نده ئینگلیزی خۆینێشم سارێژ ده‌بێت. به زمانی دایک بیری خۆم و که‌سێتی خۆم، خاک ، ئاو وگڵ ده‌که‌ومه‌وه و ئه‌بووژێمه‌وه. کاتێ خۆشه‌ویست ترین دۆستم له کورته په‌یامێکدا ده‌نووسێ : خوبی ” ده‌ڵێم نه‌وه‌ڵلا چاک نییم” به‌و هۆییه ده‌زانم ئه‌وه وشه‌ی ” خوبه، وشه‌ی دایکی ڕسکان نییه و له دایکی ڕسکان و له خۆم دوورم ده‌خاته‌وه و ئازاره‌کانم سارێژ ناکه‌ن. ڕابێن، له نووسینی ئازاره‌کان . ئه‌م خاتوونه بلاڕووسیه‌ش له نووسینی ده‌رده‌کان ڕاهاته . هه‌مووی ژیان ڕاهاتنه. تکایه ڕابێن به وه‌شی دایک بنووسن چون له نێو کتێبه‌که‌دا داده سوتلانا ده‌ڵێ :”بۆنی ماڵۆ دێ و سه‌ربازه ژنه‌کان له سه‌ر هێڵێک ده‌وێستان تا بۆنی جل و به‌رگی ماڵه‌وه بکه‌ن.
ئێوه‌ش له سه‌ر هێڵێک بوێستن بۆنی کتێب بکه‌ن، ئازار شکێنه و به خۆداچوونتان فێرده‌کات و بۆنی نیشتمان و بۆنی دایک و بۆنی خۆتت بیر ده‌خاته‌وه. زمانی دایک ڕسکانێکی چرۆ هێنه‌ره. سڵاو له گیانی پاکی هه‌ژاری نه‌مر که فێری کردم کوردانه بژیم.
چاوه‌کانی: په‌ڕتووکی زاخاوی مێشک. ناوه‌ندی تیرۆژ . سلێمانی.
- سقز رووداو
- کد خبر 20609
- بدون نظر
- پرینت