مامۆستا مه‌لاعه‌بدولکه‌ریمی سائیب ناسراو به‌زاری خه‌ڵکی ئاوایی ئاڵکهڵوه و دیوانه شێعرێکی له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌ی ( محه‌ممه‌د سادق سائیب) گردوکۆ و ئاماده کراوه.
ئه‌م زاته به‌رزه کلاسیک نووسه،هه‌مان ڕچه‌ی مه‌لایه‌تی خۆیی به تۆکمه‌یی گرتوته‌به‌ر و کوڵ‌وکۆی خۆی تێدا دامراندوه.هه‌تا زمان وه‌رچه‌رخاوه و هێزی وشه یارمه‌تی داوه په‌یتا په‌یتا لینگی کوتاوه و بێ خه‌وش و گرێ قولی لێ هڵماڵیوه و وچانی نه‌داوه.
سۆفیڕهوشی و دڵبژۆکی هه‌مه‌چه‌شنه و کرنۆشی بێ سی دووکردن سه‌رتاپای دیوانه‌که‌ی داگرتوه.
ئه‌م زاته به‌رێزه ئه‌ونده به کوڵوکۆ به‌ره‌و ئامێزی خوداپه‌ره‌ستی چووه، هه‌موو وشه‌کانی هه‌ناسه بڕکێیانه تا لهبارگای باری به ئومێدی ویساڵ بگه‌ن.
ململانی مه‌لایه‌تی هه‌روه‌ک زۆربه‌ی که‌ڵه هۆنه‌رانی ئه‌م بواره وای کردوه ، زاریش ده‌سته‌واژه‌ی فارسی ،به‌ڵام کوردی چێژکراو ،په‌لێکی به‌گوڕ بهاوێته نێو به‌رهه‌مه‌کانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چێژێکی خۆماڵی و زمانێکی ساکاریش خۆی خزانهته پاڵ ئه‌و هه‌موه وشه سۆفییه خۆشکراوانه و ته‌زویێکی خۆش ده‌گه‌ێنێته مێشکی خۆێنه‌ر تا ڕامانێک و داخورپانێک هه‌ستی داگیربکات.
شه‌رحی دووری گه‌ر بده‌م ئاور له ئاور به‌ر ئه‌بێ
سۆزی سینه گه‌ر بکه‌م ئیزهار ئه‌سووتێ کائینات.
*
تا له پووشی دڵ گڕی شه‌وقی جه‌ماڵت به‌ر نه‌بوو
مه‌نجه‌ڵی سینه‌م به زووخاڵی جیایی کوڵ نه‌هات.
ئه‌حه‌د ناوی به ئه‌حمه‌د بردووی ئیدی ئه‌من چ بڵێم
چرانهوتی له‌گه‌ڵ خورشیدی تابانا ئه‌بێ چ بکات؟
خودا چ بکه‌م له ده‌س بێ تاقه‌تی چاو
دڵێکم بوو ئه‌ویشی خسته گێژاو.
***
گه‌وهه‌ری تابناکی و غافڵ
که چ ده‌ستێ هه‌ویری تۆی شێلا.
جگه له‌م بابه‌ته ساکارانه که تاڕاده‌یێک بۆ مێشکی که‌سانی وه‌ک من هه‌ست بزوێنه ،له پاڵ ئه‌و هه‌مووه ڕسته ریزکراوانهدا که بواری ئاینێکی زاڵ خۆێ تێدا حه‌شارداوه ، جارجاره په‌ند و مه‌ته‌ڵی کوردی له بهیتێکدا خۆی ده‌رده‌خات.
شتێکی دیکه که پێم وابی له‌به‌شی هه‌ره زۆری شێعره‌کاندا هه‌یه بیین پێوه نانێکی به په‌له وه‌ک لێزمه باران هه‌ڵده‌گرێت و وچانت لێده‌برێت و هانا و مه‌وداو و پشوو کار ناکه‌ن و شه‌که‌ت ده‌بێت له درێژه‌دان به خوێندنه‌وه.
🔸وه‌رن ئه ی جوانه‌کانی بیر ڕۆشن
له دۆزینۆی ڕێگه‌ی حه‌ق بکۆشن
نه‌زانی وه‌ک کراژی مار، فڕێ دهن
جل و به‌رگی له زانایی بپۆشن. زاری
- سقز رووداو
- کد خبر 16486
- بدون نظر
- پرینت