شما اینجا هستید
اجتماعی » ئەو خەڵاتە وەرناگرین

رینگی نەدان و تەرخان نەکردنی بەشێکی سەربەخۆ بۆ ئەو دوو بوارە گرینگە، کە هەم لە بنەماکانی شوناسی کولتووری و ئەدەبی کوردن و هەم کەڵکەڵەی ساڵیانی ساڵی مامۆستا هەژار “شاعیری میللی” کورد بوون، خەسارێکی گەورەی ئەو فێستیواڵە بوو کە ناکرێ چاوپۆشی لێ بکرێ، بۆ شاهیدی ئەو گوتەیە    کتێبە شێعری ڕازاوەی «بۆ کوردستان» و کتێبی «پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مشت» کە لە بواری ئەدەبی منداڵان‌دا نووسراوە، ئەو ناوانەن کە لە بیر هیچ نووسەرێک ناچنەوە. ئەوانە هۆکاری ئێمەن بۆ ڕەت کردنەوەی خەڵاتەکە، هەڵبەت هەر لە ساڵونی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکە ئەو هەڵوێستە بە دەبیری ئیجرایی خەڵات واتە “دکتۆر مەسعوود بینەندە” و بەرپرسی بەشی داوەران “دکتۆر نەجمەدینی جەبباری” ڕاگەیەندرا. بەو بۆنەوە کە ڕەنگە بە هۆی بەشداریکردنی ئێمە لەو خەڵاتەدا و چوونی ئێمە، زۆر هاوڕێی نووسەر و شاعیر متمانەیان کردبێ و پێیان لە جێگا پێی هەڵەی ئێمە نابێ، داوای لێبووردن لە هەموو ئەدیبان و نووسەران و بە تایبەت شاعیران و چالاکانی بواری ئەدەبی منداڵان دەکەین.  هیوای ئەوە دەخوازین.

لە داهاتوودا بەڕێوبەرانی کۆڕ و کۆبوونەوە کولتووری و فەرهەنگی و هونەرییەکان، ڕوون و  ڕاستگۆیانە بە پێی ڕەئی و بیر و بۆچوونی ئەو داوەرانەی کە بۆ خۆیان دەستنیشانیان کردووە هەڵسوکەوت بکەن. لانیکەم لە بواری شێعردا بە دڵنیایی و بە پێی قسەی هەر دوو داوەری بەڕێز هیچ سەرنجێک بە داوەریی ئەوان نەدراوە و ئەو بوارە بە گشتی پشت گوێ خراوە و  لە پشت دەرکە داخراوەکان! بە بڕیاری لێڵ سووکایەتی بە شێعر و ئەدەبیات کراوە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل