شما اینجا هستید
اجتماعی » باسەوادی حەماڵ یا حەماڵی باسواد

داوای بیست دانە شوتی کرد ، دوای ترازوو کردن ؛ شوتیەکان‌م له سنووقی ماشینه‌که‌ی دانا، ئەویش “ژێر چێوێ”کی بێ باێەخ، کەمتر لە وەی کە وانته میوەفرۆشە ده‌وره‌گه‌ڕەکان ئەێان‌دا، پێی‌دام ؛ منیش بێ‌باێخی دراوەکم لە رووی‌ نه‌دا و وەرم گرت.

#”ژێر چێوی” یا بە فارسی “زیر چوبی” وشە و رەستەێکە کە لە گۆڕەپانی تەڕەباری تاران بە دەست‌خۆشانە (انعام) ئەوترێ.

#دوای ئەوەی پارەی شوتیەکەی دا ، لە منی پرسی چۆن ئەتوانم لەم گۆڕەپانە بچمە دەرەوە ؛ چونکه، گۆڕه‌پانی تەڕەباری تاران ئەوەندە گەورەێە ، چەند مانگ ئەخاێنێت تا مرۆڤ بە باشی رێگای هاتوو چوی گۆڕەپانەکە فێر بێت.
پێم وت : “ویز”ت هەێه؟
وتی :‌ ” ویز چیه”؟
وتم : نه‌رم‌ئامێرێکە لە سەر بێستۊکی موبایلەکەت دای‌ئەنی  بته‌وێ بۆ هەر جێگاێک بچن رێ‌نوێنیت ئەکا .
وتی : من لەم گاڵتەجاریە خۆشم ناێت .
وتم : خۆتڤێەزانی، تەنیا شتێک لە ئێستادا ئەتوانێ یارمەتیت بدا ، هەر ئەم ئامرازەێە کە لە زانستگای پیشەسازی شەریف دورست کراوە .
وتی: “من خۆم سەرۆکی زانستگای پیشەسازی شەریف‌م ، بۆ لە بۆنی ئەم ئامرازە ئاگادار نیم”.
وتم : زانستگای پیشەسازی شه‌ریف خۆمان نە ؛ لە زانستگای پیشەسازی شەرێف‌ێکی‌تر ، چونکه هه‌موو زانستگا پێشەسازیکان شه‌ریف‌ن ،
وتی : “ئێستا چی بکەم ”
وتم : بیدە تا لە سەر‌‌ بیستۆکەکەتی دانم ؛
بیستۆکەکەی دا و “ویز”م لە سەر دانا ، لوکەیشن سەرەتا و مەبه‌ستم دا و تەێاری ڕۆیشتن بوو .
وتم ئێستا بە دەستوری ئەم رێچکە لە گۆڕەپانەکە دەرباز ئەبی و تا درگای ماڵ رێ‌نوێنیت ئەکا و ئەتبا ؛ ماڵ ئاوای لێ کردم.
کاتێ رۆیشت، وتی : تا ئێستا حەماڵی ئەوەندە باسوادم نەدیبوو.
منیش وتم : ” منیش تا ئێستا باسەوادی ئاوا حەماڵم نەدیبوو”.

وەرگێڕان: ئیبرایم مەلەکی

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل