چاوت له دووی کێوپاره، کاکه‌یانت هه‌واره
شمشێرزه‌ڕین، سێ کوچکه، ڕێژوانم به قه‌تاره.
٭با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
٭٭٭
ڕوو له ڕووگه‌ی نه‌که‌رۆز، پەیام هێنه‌ری نه‌ورۆز
مه‌کۆی سه‌دان خێڵ و هۆز، چاوگەی حەزێکی پیرۆز
بۆ گرده‌کۆ و ڕێقناوی، سه‌رتوونی ته‌م و باهۆز
وه‌رسووڕێ بۆ وه‌نه‌وشه، قه‌ڵای کچانی به‌سۆز
٭با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
٭٭٭
با مه‌حموو چاوشین بێژی ته‌که‌ڵتوو تا هه‌وتوو
شاخه و شاخی تیله‌کۆ، بێرۆ قه‌ڵای قه‌پڵانتوو
سانێ له زێویه بگره بۆ سه‌ر باسکه‌ی که‌مه‌توو
ئه‌مجا به ده‌نگی زێ زێ له شیوه‌توو تا مێتوو
سۆمای چاوت ته‌یار که ڕوو له که‌وری که‌رفتوو.
٭با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
٭٭٭
جا شاخەوانی کەوپەڕ، پیلۆی چاوت هەڵێنە
لە جەنگەی ناخی سەرشیو چلچەمەت دڵهەژێنە
ڕوو لە دۆڵی گەڵاڵی سەرتەزێنت شەهێنە
بێرە پانتای جەغەتوو، بەنداوێکی پێک بێنە
لە سەر سفرەی شێ حەسەن دوومنارە دڵڕفێنە
لای هەڵۆ و دێمەکاڵان، نارین قەڵا بدوێنە
با بچینە شاخە گەورە، بڕوانین بە چوار دەورا
با بچینە شاخە گەورە ، بڕوانین بە چوار دەورا
له ده‌شتی کانی که‌وه بۆ لانکه‌ی ڕووش سه‌رکه‌وه
ئاوڕێک له مه‌لا محه‌مه‌وو له قه‌ڵای بێنام ده‌وه
لاپه‌ڕه‌یه‌ک گردوکۆ لای شێخ مه‌زهه‌ر بکه‌وه
دیمه‌نی جوانی سه‌قز، شێعرێکی پوختی ئه‌وه
قازی که‌وسه‌ر بدوێنن مه‌له‌کولکه‌لام هه‌وه.
٭با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
٭٭٭
با به‌فراوگه‌ی کەلی خان، چۆمی سه‌قز بجمێنن
با ته‌یموورزاده و ناهید، شێخ ڕه‌ئووف بی درکێنن.
جا له به‌رزی باوه‌خان، هه‌واڵ بۆ سه‌قز بێنن.
وا هات پیری خه‌زایی، که‌وه‌سوار بجووڵێنن.
با جاقل و ڕه‌قیتان بۆ شۆڕه ژن بخوێنن
با قه‌ناره‌ی سه‌رداران ڕوومه‌تی سوور بڕوێنن.
بڵێن به ژیلا هه‌ستێ ژن و ژیان ده‌ده‌وێنن.
دۆزه‌غه‌ره و کۆشکه‌ڵه له ئاییچی ڕامێنن.
٭با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
با بچینه شاخه‌گه‌وره، بڕوانین به چوار ده‌ورا
- سقز رووداو
- کد خبر 20531
- بدون نظر
- پرینت