خه‌زێم: شۆڕشێکی وێژه‌یی له نه‌ریتی کوردانه‌دا. باسی دڵداری کوڕه پاشا و کچه میر نییه. باسی گورز و گۆپاڵ و شیر و مه‌تاڵ و ئه‌سپ و زرێی تێدا نییه. باسی کوڕه دۆمێکی ڕه‌ش و ڕووت، به‌ڵام قیت و قۆز که هه‌موو سامانه‌که‌ی خێوه‌تێکی شڕ و پهتووڕه. له‌وه خۆشتر کچه دۆمێک که له بن خێوه‌تدا له دایک بووه، له‌بن ئاسمانی شین دا گه‌وره بووه. ڕۆژێ ده‌بێ بۆ بژیوی ژیانی چوار دێیان بگه‌ڕێ تا چه‌ند زارجو بنێشت بفرۆشێ. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌م به‌یته‌ی تێدا وتراوه. جلوبه‌رگ و کاڵا و شه‌مه‌ک بۆ هه‌مووان به وێنه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌بووه. خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا وه‌ک حه‌زرەتی نالی ده‌فه‌رمێ:” بێ به‌رگییه عیله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه”
له‌م به‌یتدا بابه‌ته‌که شتێکی ئاسایی و ده‌قه‌که چیرۆکێکی سانای کۆمه‌ڵگایه که ئێسته‌ش به‌رده‌وامه. له کاتی زه‌ماوه‌ند و شاییدا له زۆر بنه‌ماڵه‌کاندا هه‌یه که جلوبه‌رگی شایانیان بە پێی بۆچوونی خۆیان بۆ چوونه داوه‌تێ نییه.
به‌ڵام به‌یتی کوردی ته‌نیا هه‌ر مێژووی کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد نییه، به‌ڵکوو مێژووی ڕۆحی جوانی ناسانه‌ی ئه‌م گه‌له‌شه. ده‌بێ بزانین نه‌ته‌وه بێ نیشتمانه‌کان له گێڕانه‌وه‌دا ده‌ژین و گێڕانه‌وه‌ش له به‌ستێنی زواندا دێته دی و ده‌پارێزرێ. خه‌زێم به وته‌ی عه‌بدولخالق یه‌عقووبی زێده وه‌سف جوانی کردووه. کوڕه دۆم ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و هه‌ستی هه‌ناوی خۆی ده‌رده‌بڕێ، زێده وه‌سف وه‌ک رێگایه‌ک بۆ به‌خشینی جوانی به ده‌قه‌که، به‌کار ده‌برێ:
سه‌د وه‌ستام ده‌وێ له بانی کۆیه
هه‌شتا له موسڵێ، شێست له شنۆیه
کراس بدوورن له گوڵی لیمۆیه،
ده‌بڵا ته‌نک بێ، ناسک و شلک بێ
بۆ چاو هه‌ڵۆیه
🔸له ده‌ریام کردوه وا پرسیارێ
ده‌گه‌ڵ ده‌ریام دوو قسه‌ی گوفتارێ
ده‌ڵێم: بۆ ئیشک بووی به ته‌ڕی به‌هارێ
ده‌ڵێ: تازیه‌یه بۆ خه‌زێمی یارێ”
🔹خەزێم: خشڵێکی وردی نەقیمەدارە، نەرمایی لا لووتی بۆ کون دەکرێ و بۆ جوانی لە تەنیشتی لووت قایم دەکرێ. لووته‌وانه
🔹محەندەک: محەننەک، ئەسپی ڕەسەن.
- چاوهکانییەکان:
مامۆستا هێمن. توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه.
لایه‌نێکی جوانی ناسانه‌ی به‌یتی «خه‌زێم» عه‌بدولخالق یه‌عقووبی (شاهۆ).
- سقز رووداو
- کد خبر 19561
- بدون نظر
- پرینت