شما اینجا هستید
اجتماعی » بۆ ساڵیادی مامۆستا خالید خاکی (ژیان نامه)

خالید خاکی ساڵی ۱۳۳۶ هه‌تاوی له‌ گوندی (دایه‌ سڵێمان) هه‌ڵکه‌وتوو له‌سه‌ر چۆمی ئایه‌نان له‌ ناوچه‌ی ساحێب له‌دایک بوه‌

خوێندنی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌رله‌شاری سه‌قز ته‌واو کردوه‌ له‌زانکۆی په‌یام نووری سه‌قزیش بڕوانامه‌ی لیسانسی ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگرتوه، کاک خالید خاکی پێشتر مووچه‌خۆری ئیداره‌ی موخابراتی شاری سه‌قز بوو که‌ له‌ ساڵی ۱۳۶۲ هه‌تاویدا له‌سه‌رکار وه‌لانراو …،

ئه‌م نووسه‌ره‌ی شاری سه‌قز ‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می قوتابخانه‌وه‌ هۆگری هونه‌ر به‌تایبه‌ت هونه‌ری شانۆ بوه‌ و پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌رێک بیناسین   گه‌لێک چالاکی له‌ بواری هونه‌ری شانۆدا بوه‌ که‌ ئه‌ندامێکی کارامه‌ی ته‌نیا گروپی شانۆی ئه‌وساڵانه‌ی شانۆی شاری سه‌قز له‌ ده‌یه‌کانی ۵۰ و ۶۰ دا بوه‌ له‌ گه‌لێک له‌ شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا له‌ ساڵۆنی شاره‌داری ئه‌وکات ده‌وری گێڕاوه‌و شاره‌زای زۆربه‌ی شانۆنامه‌کانی شانۆنووسانی ئێرانی وه‌ک (به‌یزایی) …. هتد بوه‌  که‌ به‌شداری له‌ شانۆی (شه‌هیدی دو وه‌م) یه‌کێک له‌ کاره‌ به‌تواناکانیه‌تیو له‌ ناوخه‌ڵکی ئه‌وکات دا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بوه‌ . له‌ بواری نووسینیش دا قه‌ڵه‌مێکی به‌ بڕشت وبه‌توانا  بوه‌ و یه‌کێک له‌ هونه‌روتکنیکه‌کانی کاک خالید ئه‌ویه‌ له‌ نووسینیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئاگه‌داری زۆربه‌ی روانگه‌و بۆچوونه‌کانی نووسه‌رانی جیهان وده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ خوێنه‌ری خۆی له‌ فه‌زاومه‌کانی به‌رده‌ستی خۆیه‌وه‌ ده‌رگیری نووسراوه‌که‌ی بکات     له‌ کتێبی (ئایه‌ره‌ ئایه‌ره‌) ئه‌و ده‌سه‌ڵات وتواناییه‌ی به‌ته‌واوی خۆ ئه‌نوێنێت و له‌راستیدا نوت هه‌ڵگرتنێکی هونه‌ریانه‌یه‌ له‌ کاروگوزه‌رانی خه‌ڵک به‌گشتی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆی به‌تاتبه‌تی  به‌ شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت باخچه‌وانه‌کانیش له‌ روانگه‌ی قه‌ڵه‌می خالێد خاکێ یه‌وه‌ ون نه‌بوه‌ هه‌تا بگا به‌ ره‌نج ومه‌ینه‌ته‌کانی دووخانیاتیه‌کان و ئاوکێشی (خا مریه‌می ئاوکێش) یان له‌ جێگایه‌کی تر دا ده‌ڵێ ” ئاخر کام مناڵ شک ئه‌به‌ن که‌ پاش کاره‌ساتی له‌ ،   ئه‌شا ئه‌و چۆله‌که‌و غه‌ڵتانی خوێن بوونی ناوگه‌ڵی بۆ ڕایه‌کی تر بڕوای به‌ گه‌وره‌کردبێ ؟! ” ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ مه‌نگه‌ی شاری سه‌قز که‌متر قه‌ره‌ی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کان ئه‌که‌وێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش   له‌فستیواڵی گه‌لاوێژدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه‌ له‌ فستیواڵی ساڵانه‌ی چیرۆکی شاری بانه‌یشدا پله‌ی وه‌ده‌ست هێناوه‌و خه‌ڵاتیش کراوه .چیرۆکی (جه‌مامی چه‌مجه‌مینۆک) یه‌کێک له‌وچیرۆکانه‌یه‌ تی  که‌ ئاوا ده‌ڵێت : ” ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم” هاوڕێکه‌م ده‌ستی دایه‌ شووشه‌ سێ سووچه‌که‌ی وپێکه‌که‌می لێواو لێو کرد به‌ ئه‌سپایی ده‌ستم بۆ درێژکرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌م بگاته‌ گه‌ردنی پێک ،  زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئاگرئاوینێو پێک به‌ وریشه‌ی خۆ به‌رقی تێگرتم ، موچڕکه‌یه‌ک هات به‌له‌شمدا، راچڵه‌کام ودیتم ته‌م ومژێکی چڕ ئابڵۆقه‌ی داوین وله‌به‌رده‌ممانا چارشێو به‌سه‌رێک روواوه‌… – بریابتزانیبا ، وه‌کا چلۆن کاروئاکاری خشڵ و زێوت زانی ورووبار له‌نجه‌ی یاقووتی گه‌شی کڕکه‌وتووی سنووری خوا روژووری له‌ش ، هۆره‌ی یه‌ک ان له‌ سه‌دانت هۆنیه‌وه‌ . – بریا.. : شانت کش وماته‌ ! چارشێو له‌ ده‌ستی خزاوهه‌ستی به‌سه‌رمایه‌کی سی ته‌زێن کرد ، دوودڵییه‌کی گه‌لێ نامۆ ئاوقه‌ی بوو ، په‌شۆکاو بۆ ماوه‌ی چاولێک نانێکی له‌ چاوی هاوڕێیدا سه‌دان خایه‌ن ، نه‌یزانی چ بککات . هه‌ستی کرد گشت ده‌ماره‌کانی له‌شی باڵی فڕینیان لێڕواوه‌ و له‌ده‌روونه‌وه‌ ره‌ق وبوغزێکی په‌نگ خواردوو ، وره‌ و توانی بن که‌ن ئه‌کات . وتیان : شان وباهۆت بڕبکات وبگه‌یته‌ دووره‌ئاوی زه‌ریای مێژوو ، به‌چارشێوی سه‌ریه‌وه‌ له‌ پێش چاوتا ، له‌ ره‌وه‌زه‌وه‌ سه‌رده‌که‌وی و وه‌کا مه‌ستی نه‌شه‌ی چریکه‌ی قوڵنگ وسروه‌ی سه‌مای گیا ، سووک وسۆڵ مینا ناسکه‌ ئاسک هه‌ڵده‌گه‌ڕێ وهزروبیرت وه‌دووی خۆی ده‌خاو ده‌تبا. هه‌ست به‌ بوونی که‌مان ژه‌نێکی نادیار ئه‌که‌م . هاوشانی نه‌رمه‌ واڵسی ته‌م ومژ ، ده‌نگی پڕ ژه‌نگی گۆرانیبێژ خۆ ئه‌له‌نگێنێ : نایسیز زێ لایف … نایسیز..نای . چارشێو به‌سه‌ر گه‌لێ نه‌رم ئاوڕ ئه‌داته‌وه‌ و له‌ درزچارشێویه‌وه‌ باڵای وه‌ده‌ر ئه‌خات واکازیوه‌یش چنگی له‌ پشتی شه‌و خشاوه‌ و خوێنی پشتی پڕ به‌ته‌شتی ساراو ده‌شتی کاکی به‌کاکی و… بۆ ناخی خۆ شۆڕ بوه‌وه‌و پڕ به‌دڵ تریقیایه‌وه‌ ، به‌ نیلی چاوه‌ڕوانییه‌ هاوڕێکه‌ی و له‌ چاوه‌ به‌ قووڵا چووه‌کانی هاوڕێکه‌ یدا ، سیمای گرژ وسینگی له‌م ئه‌کوتا ، ئۆخژنێک ئاڵا به‌له‌شیا و گه‌شایه‌وه‌ وه‌بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوه‌ وشک هه‌ڵاتووه‌کانی ڕوا. هاوڕێکه‌ی که‌وته‌ خۆ وبه‌په‌له‌ له‌ سووچێکی ده‌واره‌که‌ی هه‌ڵیدایه‌وه‌ به‌ ترسه‌وه‌ ملی کێشا، پاشان روانییه‌ ئه‌م و به‌له‌ز دزه‌ کڕنۆشێکی برد. وه‌زیره‌که ‍‌ت چوو: هه‌رپیاده‌یه‌کم وه‌زیرێکه‌ ! چارشێو بووه‌ته‌ ئاڵای ده‌ستی گه‌ون وبا ده‌یشه‌کێنێ ، قوڵینگ شینگێڕانه‌ خۆی ناوه‌ته‌ خوێن ومه‌نگ وبێ ده‌نگ ده‌گری وده‌ناڵێنێ   ، به‌رد دڵڕه‌قی  زه‌قی وه‌لا ناوه‌ چه‌مه‌ری ده‌گێڕێ و شیرینی کڵۆڵی هه‌ش به‌سه‌ر، هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ هه‌تا گۆنابڕنی و خۆبتلێنی و… جه‌سته‌ی بن چارشێو … وه‌کا بیشتوومه‌ ئه‌ڵێن : له‌ لایه‌ن فه‌رهاده‌وه‌ دوولینگه‌ کراو تۆ بڵێی وابێ و ئه‌مه‌ هه‌ر حه‌زو خولیای خه‌ڵک نه‌ بێت ؟ و پیرێژن و …. : ( ئه‌ز کاری پیرێژنان نازانم !) – بریا بتزانیبا ، وه‌کا چلۆن زانیت عه‌شره‌ت عاشق وعه‌وداڵی عه‌گیده‌ و شه‌وهه‌تا به‌یان به‌چڕینی به‌رزه‌ حه‌یرانی بێ وچان ئه‌تلاوان و دڵت ئه‌دایه‌وه‌ – بریا .. : شاش کش وماته‌ . + به‌ڕاستته؟!… دووچارشێو به‌سه‌ری ده‌وار جێهێشتوو ، وێڵی ساراوده‌شتی کاکی به‌کاکی و… ده‌واریه‌ل ون له‌ چاو . دووچارشێو پێش که‌شی ساراو ده‌شت و با کراو . چه‌ناگه‌ز له‌ولا .. تره‌وه‌ سه‌دان که‌سی سه‌ر سه‌پێنراو به‌دیتنیان فره‌ شادوپڕتاو، شایی وشوکرو پاڕاننه‌وه‌و قاو.. شوکر بۆ خوا ، ره‌زاشا بێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ . به‌ژنی ژێر چارشێو له‌درزی لادراوی دووزی وقاسپه‌ی که‌وی کۆتر کوژی یوزی و.. هاوڕێکه‌ی له‌دار درا و هاوڕێکه‌م ده‌سته‌و داوێنی شووشه‌، گلاو خوێن خۆڕه‌ی کردوبوه‌ رووبار وزه‌ریا ، پێکه‌که‌م به‌ده‌سته‌وه‌ ئاڵاو پێش له‌وه‌ی زووخاوه‌که‌ی هه‌ڵده‌م ، هێڵنجی ده‌روونم راماڵ ئه‌داو په‌رداخ ، شه‌راب وخوێن زووخاو په‌نا ئه‌داو پیرێژن !! سه‌یر سه‌رمه‌ستانه‌ و سه‌ربه‌ستانه‌ ، وڕ سه‌ما ده‌کا .. (ئه‌زکاری پیرێژنان نازانم)   وته‌یه‌کی سمایل خانی شکاکه‌ ، سمکۆ ئه‌وکتێبانه‌ی هه‌تا ئێسته‌ چاپ وبڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌ یاخود ئاماده‌ی چاپن ئه‌مانه‌ن: ۱-  (نه‌زه‌ری به‌ کوردستان دیداری با شاعیران) ‌۱۳۵۶ هه‌تاوی ۲- (ئه‌فسانه‌) نووسینی نیما یوشیج .. وه‌رگێڕان .. ۱۳۸۰ هه‌تاوی ۳- (ئایه‌ره‌ ئایه‌ره‌ ) ۱۳۸۱ هه‌تاوی ۴- کۆمه‌ڵه‌ چیرۆکێک ، ئاماده‌ی چاپ ۵- به‌شی دووهه‌می (ئایه‌ره‌ ئایه‌ره‌) …// سه رچاوه: شارنیوز

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل