– یه‌ک، من پێشتر سرنج و تێبینی و پێشنیاره‌کانی خۆمم وه‌ک ئه‌ندامی زانکۆ که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خه‌ڵاته‌که‌یه وهاوکات تایبه‌تمه‌ندی و فانکسێونی زانکۆ و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تا ڕاده‌یه‌کی باش ده‌ناسێ و لانیکه‌م له‌به‌ستێنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش دوور نیه له دو تۆی وتارێکدا(خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار و چه‌ن سرنجی پێش‌وه‌خت)نوسیوه و پێویست به دووپات‌کردنه‌وه‌یان ناکه‌م و هیوامه بیسرابێ.
دیاره له نێوان ڕه‌خنه‌ی شاعیرانه و ڕه‌خنه‌ی شاعیر جیاوازی هه‌یه و ناچمه ناخی ئه‌و باسه.شاعیریش بۆی هه‌یه و ده‌تۆانێ جیدی‌ترین ڕه‌خنه پێشکه‌ش کات!
– دو، هیچ کرده‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌نیا هه‌ڵگری یه‌ک فانکسیونی دیار و ئاشکار نیه و ده‌تۆانێ هاوکات چه‌ندین فانکسیۆنی شاراوه‌ی ببێ.جه‌شنه‌واڵه‌ی خه‌ڵاتی هه‌ژاریش به‌ده‌ر له‌م ڕاستیه نیه.لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه.پێموایه ڕه‌خنه‌ش ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی چاک‌سازی نه‌بێ و گشت لایه‌نه‌کانی دیارده‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ڕه‌چاو نه‌کات، ناتۆانێ ڕه‌خنه‌یه‌کی بونیادنه‌ر و کاریگه‌ر بێ.
– سێ، خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار، ده‌کرێ بۆردیۆ وته‌نی له مه‌یدانی سه‌رمایه‌ی فه‌رهنگیدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ که هاوکات گۆڕه‌پانی پاڵه‌وانێتی دو هێزی سه‌ره‌کیه(زۆرجاریش چه‌ندین ورکه هێز)که بریتین له؛ هێزی پشت ئه‌ستوور به ده‌سه‌ڵات که به دۆای مۆنۆپۆلیزه کردن (داگیرکاری مه‌یدان و خۆسه‌پاندنه‌وه‌یه) و هێز یا هێزگه‌لی ڕه‌کابه‌ر که حه‌ولی به دێمۆکڕات کردن یانیش حه‌ولی بیستاندنی ده‌نگه نه‌بیسراو و زه‌وت کراوه‌کان ده‌ده‌ن یان حه‌ولی دژه مۆنۆپۆلایز بوونیان ده‌دە‌ن. دیاره به‌ره‌ی یه‌که‌م تۆانا و هێزی سه‌خت واته (hard power)ی زۆرتره و به‌ره‌ی دوه‌م وزه‌ی نه‌رمی(soft power)ی زۆرترە.بۆیه ئه‌م کایه دو جه‌مسه‌ریه مه‌رج نیه به پێی خولیا وحه‌زی هه‌رکام له‌م دو هێزه به‌ره‌و پێش بچێ. ناکرێ هێزێک به‌ته‌واوی براوه و ئه‌ویتریان دۆڕاو بێ. له‌م سۆنگه‌وه ناکرێ به شێوه‌ی ڕه‌ش و سپی له خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار بنواڕین.نه به‌شداربووان و خه‌ڵات‌کراوان قاره‌مانن و نه به‌شدارنه‌بووان و نه‌براوه‌کان دۆڕاو.
-چۆار، ڕه‌خنه‌گرتن له په‌راوێزخرانی شێعر یان ته‌نانه‌ت داوه‌ری یان ژمار و چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی خه‌ڵاته‌که،ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕۆاڵه‌تی،چه‌ندایه‌تی و فۆڕمیه.ڕه‌خنه‌ی بنه‌ڕه‌تی پرسیار له حه‌ز و خۆاستی ئه‌و هێزه باڵاده‌ستانه‌یه که له ڕێگه یان ئامرازی زانکۆوه بۆ مۆنۆپۆل کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و قوڕغ‌کردنی ئه‌و پانتا و مه‌یدانه‌یه که لە‌ڕاستیدا شۆنی خۆده‌رخستنی کۆمه‌ڵگه‌مه‌ده‌نیه،حه‌ول ئه‌دا.دیاره هه‌ر به بۆچونه‌کانی بۆردیۆ، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ژێرمه‌یدانی،مه‌یدانێکی گه‌وره‌تر یانی کۆمه‌ڵگایه.سه‌رجه‌م مه‌یدانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ژێر کاریگه‌ری مه‌یدانی سیاسه‌ت دان.بۆیه هیچ ئه‌کت و ئه‌سه‌رێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی ناتۆانێ له بۆاری سیاسیه‌وه بێ‌لایه‌ن بێ.
پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه،گه‌لۆ زانکۆ که ئاستی سه‌ربه‌خۆ بوونی لە ئاستی بڕیاردان له نزمترین ئاستی خۆیه‌تی و مه‌یدانی زانکۆ به ڕوون و ئاشکرا به سیاسه‌ت گلێندراوه،بۆ مل که‌چی سپاردنی به‌رپرسیاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کارێک وه‌ک خه‌ڵاتی هه‌ژار به ڕێخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نابێ؟یان بۆ حه‌ولی به ڕێکخراوه و پێکهاته کردنی ناکات؟یان ده‌تۆانین بپرسین گه‌لۆ ئاستی ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی دابین‌که‌ری خه‌رج و مخارج وتێچووی وه‌ها خه‌ڵاتێک بۆ سپاردنی به‌رپرسیاره‌تی وه‌ها جه‌ژنه‌واڵه‌یه‌ک به ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چۆنه و چه‌نده؟گه‌ره‌نتی بۆ دوپات و سێ‌پات بوونه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌که چیه؟ئایا به جێ‌گۆڕکێی نێوه‌کان و خه‌ڵاته‌کان و بۆاره‌کانی ئه‌ده‌ب و زانست،وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌رێ مسۆگه‌ر ده‌بوو؟
پێموایه،نه.بۆیه ده‌ڵێم ڕه‌خنه‌ی شاعیرانه،ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی نیه.چوون پرسیار له فۆڕم ده‌کا،نه‌ک ناوه‌رۆک.
-پێنج، پرسیاری جیدی ئه‌وه‌یه:ئامانج یا ئامانجه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار چیه؟وڵامی ئه‌م پرسیاره زۆرشتمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه. پێموابێ زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی قۆناغی ناساندن وناسینی تێپه‌ڕ کردووه که بڵێین له ڕێگه‌ی وه‌ها خه‌ڵاتێک گه‌نگه‌شه‌ی بۆ بکرێ.یانیش پێگه‌ی خه‌ڵاته‌که هێنده به‌رز بێ که براوه‌کان ببن به ترێند و ئاستی خوێندنه‌وه و فرۆشیان چه‌ن قات بێته‌وه.سه‌ره‌رای هیلاکی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ران،حه‌ول‌دان بۆ قۆرغ‌کردنی ئاستی بڕیاردان له چه‌ند مامۆستای ناسیاو(زۆرخۆشناو)ڕێگه نه‌دان به بیر و بۆچوونی جیاواز،نوێخۆاز و دژه‌به‌ر و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری جیلی نوێ،خاڵێکی نه‌رێنیه بۆ به‌ێوه‌به‌رانی خه‌ڵاته‌که.
بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که ڕه‌خنه‌ی شاعیرانه له جه‌ژنه‌واڵه‌ی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار ئه‌گه‌ریش له جێی خۆیدا بێ،ناتۆانی ڕه‌خنه‌یه‌کی جیددی بێ.
- سقز رووداو
- کد خبر 21591
- بدون نظر
- پرینت