زەندییەکان حوکمڕانانی کوردی لەک بوون لە ناوچەی فارس و شیراز.
دوای تێک شکان و ڕووخانیان لە لایەن قاجاڕەوە، نەوە و منداڵیان ڕایان کردووە بۆ ناوچە شاخاوی و دوورەدەستەکانی وەک کوردەواری.
ئەو چراغوەیس ناوە، نەوەی کەریم خان بووە و ڕای کردووە بۆ ناوچەی سەقز و ئەو دێهاتەی لەو شوێنەدا ئاوەدان کردۆتەوە و ناوی خۆی لێ ناوە. لە شیعرێکدا لەسەر پاش ماوەی بنەماڵەی زەندییەکان وتراوە:
ز نسل کریم خانِ زندِ رشید
میر چراغ ویس خان بە سقز رسید
دواتر بەرەی ئەو چراغوەیسە لە سەقزدا بڵاو بوونەتەوە و چونکوو خۆیشیان هەر تیرەی کورد بوون، زووتر زاراوەیان گۆڕاوە و تەنانەت لە بواری ئایینیشەوە بوونەته سوننی! بنەماڵەی زەندییەکانی سەقز لەو تیرەن.
پێویستە بڵێم کە لە کوردەواریدا ئەگەر ناوی دێهاتێک، لە ناوی کەسێکەوە گیڕابێت، سێ جۆرە ناوی بۆ دانراوە:
١- ناوی پیاوێک کە ناوەکەی یەک وشەیی بێت، ئەوە لە کۆتایی ناوەکەدا، پاشگری (ئاوا)یان پێوە لکاندووە وەک: کەریم ئاوا، فەتاح ئاوا، برایم ئاوا و …
۲- ناوی پیاوێک کە ناوەکەی دوو وشەیی بێت، ئەوە هەر ئەو ناوە دوو وشەییەیان بۆ ناوی شوێنەکە داناوە وەکوو: چراغ وەیس، پیرهۆمەران، شێخ چۆپان، ئەحمەو مەردە، عەلی مەردە، جافرخان، و …
۳- ناوی ژنێک، ئەوە چ یەک وشەیی و چ دوو وشەیی بووبێت، هەر خودی ناوەکە بێ پاشگر، بۆتە ناوی شوێنەکە وەکوو:
تەورێزخاتوون، شەمسە و …
– وێنه: شاهۆ لامێع زاده.
- سقز رووداو
- کد خبر 19156
- بدون نظر
- پرینت