لەم کۆڕەدا سەرەتا دوکتور شەماڵ ئیسماعیل پوور وێڕای بەخێرهێنانی میوانان باسێکی لەسەر زمان و چۆنییەتی پاراستنی زمان و هەر وەها ڕێزگرتن لە مامۆستای بلیمەتی کورد مامۆستا هەژار پێشکەش کرد . لەم کوڕەدا ئەم بەڕێزانە شێعر و وتاریان پێشکەش کرد:
دوکتور وریا نەورووزی وتارێک لەسەر دادپەروەری فێرکاری
به رێز ئیرەج کەیخوسرەوی شێعری خوێندەوە
مامۆستا عەلی فرووتەن لەگەڵ کۆڕی موسیقا گەلۆ و دووپارچە حەیران و گۆرانییەکی پێشکەش کرد
خاتوو فەریدە ئەحمەدزادە بابەتێک و شێعرێکی پێشکەش کرد
بەڕێز موحەمەد ڕەسووڵی باسێکی لەسەر مامۆستا هەژار کرد و چەند شێعری مامۆستای بۆ ئامادەبووان خوێندەوە
کۆڕی موسیقا بە سەرپەرەشتی دوکتور عەبدوڕڕەحمان ڕەحیم نژاد چەند گۆرانی ڕسەن و تایبەتیان پێشکەش کرد
شاعیران کارۆ مروەتی و عەزیز قادری شێعریان پێشکەش کرد
سیروان خرومتایی وتارێکی دوکتور شەماڵی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە
کچە جوانەکانی نیشتمان نۆژا موحەمەدی و هێمۆ ئیسماعیل پوور و ئایلا ئیسماعیل پوور بە خوێندنەوەی شێعری منداڵان کۆڕەکەیان ڕازاندەوە
خاتوو بەفراوی چووپانی کۆڕگێڕی ئەم کۆبوونەوەیە بوو .
لە کۆتاییدا بەڕێز خاتوو سۆما سەتاری و مامۆستا ئەسعەد قەدیمی خەڵاتیان پێشکەش بە دوکتور شەماڵ کرد.
ئەم کۆڕە بە پێسکەشکردنی بڕوانامە بە فێرخوازان کۆتایی پێهات.
- سقز رووداو
- کد خبر 20617
- بدون نظر
- پرینت