شما اینجا هستید

پاش ساڵەکان
ماڵە کەونەکەی خۆمانم
بینییەوە
تابلۆیەک بوو
هەڵبزرکاو
قەبارێکی
بەساڵا چوو
کفت و ماندوو
بەڵام هێشتا
دیواری
هەمان دیوار و
پاساری
هەمان پاسارو
هەیوانی هەمان هەیوان و
دەرگاشی
هەمان دەرگا بوو
ماڵ کش و مات
بەڵام هێستا
بۆنی خەندەی نەرمی دایکم
دەنگی بە زایەڵەی باوکم
قرتە و لرقەی ئێمەی منداڵی
لێدەهات
لەناو تاسەکانی مندا
پەردە بە پەردە
لۆ بە لۆ
بیرەوەری سەردەمانی منداڵیم
بۆ ئەهاتە سۆ
هەموو منی
وەکوو قاپێ
ئەگرتە خۆ
پڕی ئەکردم لە بریا
تەژی ئەکردم
لە بۆسۆ

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل