جەمالت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم. فەرمووی:
جەلالی حوسنە ئێمەی کردە شاهەنشاهی لایُسأل
وتم: ئەم عالەمە دڵیان ئەسیری غەمزەتە، بەس بێ!
وتی: کەی بۆتە قووتی شاهبازێ پڕبەکەف خەردەل!
موسەببیب حەز نەکا، پڕ عالەم ئەسبابت پەڕێ کایە
فەقەت چاری نییە قەت یەک بە دوو بینینی مام ئەحوەل
بە چی، بۆچ ئەم غروور و کیبر و نازە، دەبیە تۆزێ خاک
بە ئەسڵ و فەسڵ ئەنازی؟ چۆڕەئاوێک ئەسڵتە و ئەووەل
پەلی داوێنی پاکت گرتنی بۆ بوو زیاد ئەوجا
لە مەیدانی مەحەببەتدا ئەگەر «مەحوی» کرا پەلپەل
بەجێ ماوم لەگەڵ من حەسرەتا، مەکسم لەسەر بایەک
بە جارێ هاژە بێنم «مەحویا» وەک دارەکەی سەرکەل
✍️مەحوی
- سقز رووداو
- کد خبر 17638
- بدون نظر
- پرینت