نکیشۆت ده‌بێ بڵێی _ گریه‌بزه‌ت – ده‌ئاڵێنێته مێشک.
کاتێ ده‌یخوێنیته‌وه له پێکه‌نین و قه‌شمه‌ڕیدا مێشکت ته‌نگه‌تاو ده‌بێت. ئه‌م کابرایه درۆ نازانێ له گه‌ڵ مێشکی خۆیدا تۆسقاڵێکیش به کێشه نییه. بێ سی و دووکردن بڕیاری خۆی ده‌دا. سه‌رده‌مانی سه‌یری پاڵه‌وانی به مه‌تاڵه‌وه گونگڵ ئاسا ده‌که‌وێته رمبازێن و خواوڕاسان و خاکه‌ڕایانه هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ر ئه‌و پێوه‌ر‌انه‌ی به مێشکی خۆی ئیماژی بۆ داڕشته و لای ئه‌م هه‌ر ئه‌وه‌یه که خۆی ناساندوویه وسه‌لماندوویه. تا ئێواره لێت حاڵی نابێ. بڕیار و به جێی گه‌یاندنی له خۆی جوانه. مێشێک میوانی نییه به‌کاری خۆی ڕاساوه و ڕاپه‌ڕیوه و ساویلاکانه ده‌ی هه‌وێ به دڵ‌پاکی بێ خه‌وشانه دونیا له به‌دکاران بسڕێته‌وه. ئه‌مه ڕاستی ده‌روونی ئه‌م پیاوه‌ییه که به‌رهه‌ڵه‌ستی خراپه ده‌بێته‌وه و ئامبازیان ده‌بێ و سه‌روماڵیشی له پێناو کرده‌وه‌که‌یدا داده‌نێ و له گه‌ڵ خۆیی و ده‌وروبه‌ری و بیروڕاکانی ڕاستگۆیانه ده‌جووڵێته‌وه و خارا و کارامه مامه‌ڵه‌یان ده‌گه‌ڵ ده‌کات.
کاک زاهێد چاک به قوڕگی رسته و شه‌ی به دانسته‌دا چوه‌ته خواره‌وه. زۆر به جێ بیری له ده‌قی په‌ڕتووکه‌که کردوه‌ته‌وه. زۆر جار به جێ و ڕێ وشه‌ی له جێێ خۆی داناوه و کاتی خوێندنه‌وه پێی هیلاک نابیت. من سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی دووجار وه‌رگێڕانه‌کی مامۆستا ئه‌حمه‌دی قازیم خوێندوه‌ته‌وه وله نێو وه‌رگێڕانه زاراوه مه‌هابادیه شێوه‌که‌ی جینگڵم خوارده و له ڕسته و وشه‌ی ڕاماوم و بینم به کانیاوی زمانی پاراویه‌وه ناوه. هه‌مان شێوه‌یشم به دانسته‌تر لای کاره‌که‌ی کاک زاهید بینی. به تایبه‌ت ئه‌و هه‌موه قسه نه‌سته‌قانه و ئه‌و هه‌موو وشانه که بێ پاته بوونه‌وه ملی له به‌کاربه‌دیان ناوه.
کاک زاهێد له هه‌ر چیرۆکێک‌دا به پێێ بار و دۆخی بابه‌ته‌که و ڕسته‌که په‌ندێکی به جێێ پێشینانی ئاڵاندوه‌ته بابه‌ته‌که. له زۆر جێ‌دا به جێ و ڕێیه و له زۆر جێشدا نه به‌ڵام زۆر به که‌می. له نه‌قڵی جووتیاردا. کاتێکه جووتیار حه‌په‌ساوه و چۆکی داداوه و ده‌پاڕێته‌وه ده‌کارهێنانی” سپێ له گیرفانمدا سه‌وزه‌ڵه حه‌یرانیه‌تی” پڕ به پێستی ئه‌و جێگه نییه. ئه‌م قسه یان ئایدۆمه. بۆ کاتی مێشک نیانی و تۆزێک ئاسیش شێوه به‌کار ده‌برێت. هه‌رچه‌ند ناوه‌رۆکی چیرۆک گاڵته‌جاڕانه‌یه به‌ڵام دۆخی دۆن‌کیشۆت گاڵته ناناسێ لای ئێمه وه‌ک خوێنه‌ر بزه هێنه‌ره به‌ڵام دۆن‌کیشۆت به‌ڕاست تێده‌کوتێ و باکی به‌که‌س نییه و جووتیاریش له دۆخێک‌دا نییه وه‌ها بدوێت و ئه‌و خه‌ریکه زمانی ته‌ته‌ڵه ده‌کات.
شه‌قه‌ی وشه‌ی ڕه‌نگاڵه چاوت داده‌گرێت.
بۆ ده‌ربڕینی به‌یانی و شه‌وه‌کی دایمه به وشه‌ی جوان بانگت ده‌کات.
شاخه‌ی شه‌وه‌کی- گه‌رد وگوڵی به‌یان-
ماوه‌ی ڕه‌یڵ و به‌یڵی ئه‌م قسانه.
شتێکی جوان له وه‌رگێڕانه‌کی کاک زاهێد به‌رچاو ده‌که‌وێ. چوارچێوه و ستراکچێڕی رسته و زمانی کوردیه. تۆ وابیر ناکه‌یته‌وه وه‌رگێڕان ده‌خوێنیته‌وه. ده‌ڵێ کوت ومت ده‌قێکی خۆماڵی به زمانی شیرنی به‌رکوانوی کورده‌واری ده‌خوێنیته‌وه. زمانی پاراو، گفت و لفتێکی نه‌سته‌قی خۆش ڕاوێژانه‌یه که پێویستی دۆخی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگی کتێبه‌که‌ی به کار هێناوه. چیرۆکی سه‌رده‌میانه نییه بۆ گێڕانه‌وه‌ی کۆنه چیرۆکان ئه‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه به پێێ بار ودۆخی ده‌ق پێویسته.
کار بۆ میرمنداڵان به دانسته کراوه هه‌ر وه‌ک خودی وه‌رگێڕ ده‌فه‌رموون که‌لێنێک له نووسیندا بۆ ئه‌م تاقمه له زمانی کوردی‌دا هه‌یه و کاک زاهید به پێی ئه‌زموونی کار و پیشه بۆ پڕ کرده‌نه‌وه‌ی ئه‌م که‌لێنه به پێی رۆژ هه‌نگاوی ناوه. هه‌موو وشه‌کان و شته سه‌خته‌کانی به ڕاڤه و لێکدانه‌وه شی کردوه‌ته‌وه وه‌ک کتێبی قوتابخانه‌ی لێکرد‌وه . دانانی تۆماری ده‌نگی و خوێندنه‌وه بۆ تێگه‌یشتنی زێده‌تری به‌رده‌نگی کتێبه‌که کارێکی هه‌ره گرینگ و به دانسته و شیاوه.
به‌ڵام چاپی کتێبه‌که و فۆنت و ته‌نانه‌ت به‌رگ و باری کتێبه‌که به پێی کاره‌که‌ی کاک زاهێد بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه گونجاو نییه . کتێبه‌که زوو له زه‌واره ده‌ر‌ده‌چێ و هه‌ڵده‌خووشێ. خوێندنه‌وه‌ی به‌و فۆنته‌وه بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه خۆش نییه. هیوادارم بۆ چاپی دواتر کاک زاهید به پیری ئه‌م کێشانه‌وه بچێت. ماندوو نه‌بینی و ده‌سخۆشی بۆ یادگاریه به‌نرخه‌که‌ی مامۆستا و پێنووسی ڕه‌نگاڵه‌ی له خزمت به گه‌ل و نیشتمان.
داییم قوتابی وانه‌کانتین مامۆستا.
📚بەپیری خزمەتەکەی مامۆستاوە بچن، کتێب سەرچاوەی ڕووناکییە.
- سقز رووداو
- کد خبر 16626
- بدون نظر
- پرینت