هەروەها جێی ئاماژەیە ڕابەر کوردستانی لە بەشی دەنگبێژیی ئەم فستیڤاڵەدا بەشدار بوو. ئاکامی فستیڤاڵ بەپێی بڕیاری لیژنەی داوەران بەم شێوازەی خوارەوە دەستنیشان کرا
١- خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەران بۆ پاراستنی فەرهەنگ و ڕەسەنایەتیی نەتەوەکان بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
٢- پلەی دووهەمی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
٣- پلەی یەکەم و باشترین مۆسیقای فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک( ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی، ئومید دەبباغی)
۴- دیپلۆمی شانازیی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
۵- باشترین دەنگی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی)
۶- خەڵاتی مەزنی دەنگبێژیی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی)
جێی ئاماژەیە ئومید زارعی لە ئەندامی لیژنەی داوەرانی ئەم فستیڤاڵە بوو.
- سقز رووداو
- کد خبر 16639
- بدون نظر
- پرینت