سه‌ر لێ شێواوی له نێو ڕێگه‌دا و گوم بوون له ده‌ور و کارکردا.
ده‌کرێ ڕاهێنان و په‌روه‌رده وه‌ک شتێکی هه‌ڵقوڵاو و کانگا شێوه له به‌رچاو بگرین یا نه‌خه‌یر؟وه‌ک شتێکی داڕژته و خریاوه نێو چوارچێوه‌ی وه‌ک:بارهێنان، فێرکاری و ئافراندن چاوی لێ بکه‌ین.
ئایا ده‌کرێ بوترێ داڕژته‌ی چوارچێوه بۆ ئافراندن خۆی ده‌بێته به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر، یاکوو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بۆ داهێنان؟ چما ئافراندن پێچراوه‌یه‌کی ئاماده و هونه‌رێ که تۆ ده‌توانی توێکڵه‌کانی داماڵی و پاک و خاوین بیخه‌یته به‌ر ده‌س خوێنه‌ر و که‌سانی ئاماده‌ی ڕاهێنان. یا نه‌خێر هێزێکی هه‌ناوییه، کانگاکه‌ی له نێو قوڵایی جه‌سته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و تۆ بۆت هه‌یه به دانسته چێوه‌خرته‌ی به‌یت و بیورووژێنیت.
وه‌ک «ئادگار دگا» ده‌بێ بڵێین: «نگار کێش، کاتێ نازانێ چی بکات، له ناکاو شتێکی جوان ده‌ئافرێنێت.» ئایا ده‌بێ بڵێین ئافراندن هێزێکی ناوه‌کییه، له بیرگه‌ی نائاگه‌وه گزاره ده‌کێشێ و مه‌شخه‌ڵانێک بێ ئه‌وه‌ی به دانسته بێت، هه‌ڵکه‌وت یان هورووژاندنێک به‌دیدێنێ.
کام ڕێس و ته‌کووزی ده‌توانێ جم وجووڵ به‌دیبێنێ؟
ڕێسی داڕژته، داچنراو، بێ ئاڵ و گۆڕ و به‌رده‌وام و بێ وه‌رچه‌رخان یان ته‌کووز و ڕێسی پڕ له بزاڤ و جووڵه و بێ ئۆقره‌یی و باڵکراوه که بتوانێ له نێو دڵی ڕه‌وته کۆنه‌که‌دا نوێکاری چێ بکات.
به‌م پێیه داڕژته‌ی قرخه‌چنراو به‌ربه‌سته، خنکاندن نه‌بێت، ترپی ته‌ڕیشی لێ سه‌وز نابێت.
له فێرگه‌کانی ئێمه کام ئافراندن به‌ڕێوه ده‌چێت؟ ئایا هه‌ر بوونی هه‌یه؟ به‌ربه‌ست چییه؟
له فێرگه‌کانی ئێمه‌دا خاڵی زه‌ق و زۆر لاواز هه‌ر ئه‌م داربه‌سته چڕه به‌ستراوه‌یه. ڕێڕه‌وه‌که هه‌ر هه‌مان ڕۆچوونه له نێو ئه‌و داربه‌سته‌دا و جووڵه‌ت چنراوه و خه‌لاس.
له قوتابخانه‌کانی ئێمه په‌ڕتووک ده‌چێته خانه‌ی گریمانه‌کانی ئیدئۆلۆژیه‌کی سازکراو، ناهێڵێت ده‌نووکێکی به دانسته‌یشی تێ وه‌ر‌بده‌یت. بڤه‌یه و قۆرخکراو.
وتنه‌وه‌ی چه‌قاوه‌سووی یه‌ک لایه‌نه‌ی بێ ئاکام و قه‌ڵاچنکردنی زانست، مۆڕکی ڕۆژانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌یه و بڕستی لێ بڕیوی.
نه‌بوونی هێزی کارامه و دانسته‌ی شاره‌زایانه له هه‌موو که‌لێنه‌کانی ڕاهێنان وه‌ک به‌ردی لاخوز سه‌ر ڕێگه‌ت لێ ده‌ته‌نێ.
سیستم و چوارچێوه‌ی دوو وێڕای دوو ده‌بێته چوار، بۆت نییه بێژی نه‌خه‌یر، ئافراندنی لێ ناکه‌ویته‌وه.
کوره با هه‌روا ڕابوورێت یان له ژێر ناوی جوان‌دا خۆحه‌شاردان و له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی شه‌کیل داڕژتنکاری و ڕازاندنه‌وه به وێنه، شتێکی بۆ ژیان په‌روه‌ری بۆ نه‌وه‌ی نوێ به دواوه نه‌بووه جگه له به‌رده‌وامی دیارده‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه‌ی چه‌ندین پاته و ناحه‌ز.
ئافراندن و داهێنان، ڕاهێنه‌ری به دانسته و له‌کڵ ده‌رهاتووی ده‌وێ، به‌ڵام داهێنان و ڕاهێنان، له ژێر لچی قه‌وی بۆ قسه‌ی زل و مێشکی ڕانه‌هاتوودا به ئاوات ناگات.
له قوتابخانه‌کانی ئێمه کتێب دانراوه و مامۆستای تایبه‌تی خۆی نییه. که‌ل و کونی پێ پڕ ده‌بێته‌وه، بڕێک مامۆستاش له قوتابخانه هه‌ن نه کاتژمێری وانه‌ی بۆ دانراوه و نه کتێبی وتنه‌وه، هه‌موو ئه‌رکی کاری له پانزه‌خوله‌کی ده‌سپێکی فێرگه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و به‌س. له مابه‌ینی داڕژته‌ی به‌رنامه‌ی قوتابخانه ده‌بێ ئه‌و تۆزه کاته‌ی دانراوه بۆ کورته پشووی قوتابی و ئه‌ویش شتێکی دیاری کراوه و مافی ئه‌وی پێوه نییه، بقۆزێته‌وه یان به ئیزن و لێبووردن له مامۆستا، ساتێک به فڕکه داخوازی خۆی به قوتابییه‌کان ڕابگه‌یه‌نێت. هیچ قوتابییه‌ک به بۆنه‌ی ئه‌م مامۆستاوه به ئاکام نه‌گه‌ییوه، ئه‌و داشته و هونه‌ره‌یشی که هه‌یه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه به ده‌ستی هاوردووه. ئه‌م ته‌نیا بۆی هه‌یه داواکاری بکا بۆ کارێک که فێرکارییه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه بووه‌ته هه‌ل بۆ ده‌رکه‌وتنی کاری ئه‌م مامۆستایه. ده‌ره‌نجام هیچ که‌ڵکێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌روه‌رده نییه. چما زووتریش له په‌روه‌رده‌ی ئێران به‌و ئاکامه گه‌یشتبوون بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌لایان نا، به‌ڵام تاقمێک دیسان کردیانه‌وه ملی په‌روه‌رده.
نه‌بوونی شاره‌زای به دانسته، په‌ڕتووکی قۆرخکراو، داڕژته‌ی داچنراوی بێ بنه‌ما، به‌ڵام ڕووکه‌ش جوان.
قسه‌ی زل و جامه شووشه‌یی و گوم بوون له نێو کاغه‌ز و لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاڵه، نه‌یتوانیوه په‌روه‌رده بکات به ڕێڕوی ژیان و هه‌توان بۆ فێرخواز.
نه‌یتوانیوه بزاڤێکی به جووڵه و به زاپه‌ک و زاکوون بئافرێنێ.
ته‌نیا تاقمێک له‌نێو پاپۆڕێکدا وه‌ک گێژه‌نه به ده‌وری جه‌غزێکدا خول خول ده‌سووڕێنه‌وه و ده‌سووڕێنه‌وه.
کارکردی ئه‌م په‌روه‌رده سه‌قه‌ته سه‌لماوه و دیاره و به‌رچاوه، چاو داچه‌قاو هه‌ر چاو له دووین تا به‌رماوه‌کانی جیهانی داهێنه‌ر و ئافرێنه‌ر، سوان له دوای سوان بێته ڕێڕه‌وی ژیانی ڕووکه‌شانه و ئێمه‌ش بێ ئه‌نوا، داماو و ده‌س هه‌ڵپێکاو په‌له‌قاژه‌ی ڕاکردنمانه به ده‌ستی خاڵی پێی چکۆله له جێ پێی زله‌ی ئه‌وان دابنێین.
ـ هه‌ڵبژاردن، وه‌رگێڕان و نووسین به لاچاوێک له کتێبی خه‌سارناسی فێرکاری ئافراندن.دوکتۆر عه‌بدولعه‌زیم که‌ریمی.
چاوه‌کانی: کتێبی زووزه‌نه‌قه‌ی نه‌تاشراو.
- سقز رووداو
- کد خبر 21666
- بدون نظر
- پرینت