هه‌موو میلله‌تێک له سه‌ر رووپه‌ڕی ئه‌م زه‌وییه خڕۆکهدا پشته و سووری کولتوور‌و وداب ونه‌ریتی خۆیه‌تی.
گه‌لی کوردیش وه‌ک یه‌کێک له‌و گه‌لانه خاوه‌ن سامانێکی زۆری نهتهوهیییهوله گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا که به‌رده‌وام هه‌وڵ ئه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی به‌رۆژو ئه‌مڕۆیی بکات دابونه‌ریتی دێرینه‌و ئایین‌و باوه‌ڕه‌کانی خۆیشی پاراستوه .
یه‌کێک لهودابونهریتانه به‌رێوه بردنی رێوره‌سمی رۆژی جهژنهئایینی یهکانوبۆنهوموناسبهتهفهرههنگی و نه‌ته‌وه‌یی یهکانهکه گه‌لی کورد هه‌رله سه‌ره‌تای بانگ وسهڵا و بانگه‌شه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌ره‌وپیری چوه، جهژنهئایینی یه‌کان که بریتین له(ره‌مه‌زان،قوربان،مه‌ولوود،به‌رات،مێعراج، ..) که هه‌رکام له‌م جه‌ژنه پیرۆزانه بۆنوبه‌رامه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له هه‌ندێکیشیاندا هه‌ڵسوکه‌وتی وه‌ک یه‌ک ئه‌بینرێت وه‌ک جه‌ژنی ره‌مه‌زان وقوربان کهدیتنی هیلالی مانگ خوێندنی نوێژی جهژنوجهژنانه وه‌رگرتن وجهژنانه پێدانوگهردن ئازادکردنیان وه‌ک یه‌ک ئه‌چێ وهه‌ر وه‌ها له‌م دووجهژنهدا خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ سه‌ردانێ مه‌زاری ئازیزانیان ئه‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک که ده‌ڵه‌ی هه‌ربه ته‌واوی شار چۆڵ ئهبێتورووئهکهنه سه‌رقه‌برانه‌کان وبه خوێندنه‌وه‌ی سووڕه‌ی فاتیحه یادی کهسوکاروئازیزانیان ده‌که‌نه‌وه له‌م دووجهژنهپیرۆزهدا واته (ره‌مه‌زان وقوربان زۆرترین شوێنی له سه‌رهه‌ژاران ولێقه‌وماوان هه‌یه‌که له‌به‌ره‌به‌ری جه‌ژندا داراو دهسودڵرۆیشتووهکانخێروخێرات ئه‌که‌ن وسه‌رفی ترێ ئهقهوڵێنن وهه‌روه‌ها جه‌ژن زؤرترین شوێنی له سهرمناڵان ومێرمنداڵان هه‌یه به شێوه‌یه‌ک که مناڵ به هۆی له‌به‌رکردنی جل وبه رگی تازه وئاڵوواڵ و وه‌رگرتنی جه‌ژنانه له دایک وبابوکهس وکارو هاوماڵان رۆژی جه‌ژن به خۆشترین رۆژی ژیانی منداڵی ئه‌زانێت ولهبیرنامهی خۆیدابهخۆشترین شێوه‌نووسین ئه‌ینووسێته‌وه..
چاوه‌ڕوانی جه‌ژن حه‌وتوویه‌ک پێشخۆیشی ئهتهنێتهوهوخهڵک زۆربه‌ی کاروفرمان وپرۆژه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانیان رادهگرنوههمووقهولوقهرارێک سهنگوبهرد ئهنێنوئهڵێن: دوای جه‌ژن! سنفه‌کانی وه‌ک قهننادی ،خه‌یاتی،حه‌مامچی،کۆتاڵی وبهزازیوئارهیشگهری ودهلاکی هه‌رکام به‌نۆبه‌ی خۆی هه‌ڵگری خێروبهرهکهتورسقورۆزی ئه‌م جه‌ژنانه‌یه.
مخابن ناحۆشی وئاڵۆزییهک که له‌م ساڵانه‌دا هه‌ست پێ ده‌کرێت کێشه‌ی دیتنی هیلالی مانگ یاخود مانگی یهکشهوهو راگه‌یاندنی رۆژی جه‌ژنه! که له نێوکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌یه‌وێ له خۆشی وبهشارهتی جه‌ژن که‌م بکاته‌وه ئه‌ویش له که‌یدا؟! له سه‌رده‌مێکدا که تکنۆلۆژی به لووتکه‌ی هه‌ره‌به‌رزی خۆی گهیشتوهوکهرهسهی دیتن وراگه‌یاندنی وه‌ک:ته‌له‌یفوون، موبایل،ئێنترنێت،رادێو،ته‌له‌فزوێن،سه‌ته‌لایت،دووربین،تلسکۆب ئامرازی به‌رده‌ستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکه وگه‌شه کردنی عیلمی نجوموئهستێرهناسیش له‌وپه‌ڕی توانای خۆیدایه، که‌چی ساڵانوعهیامانی زوو ئه‌وده‌مه‌ی که زانینلهم محاڵه ئهسیریگیروبهندی محاڵ بوو ئه‌وده‌مه‌ی که زانین مێرمنداڵێکی هزروبیرنهگهیشتوو وکرچوکاڵ بوو خهڵکانبۆدیتنهوهی مانگی یهکشهوهتۆبڵێی چی یان کردبێت؟! ئاشکرایه ده‌ستیان له سه‌رده‌ست دانهناوهوههوڵوتهقالای خۆیان ههرداوه،
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌که‌مانه هه‌بوونی بنکه‌و باره‌گاو سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی بڕواومتمانهیه که وه‌ک پیرانوبهساڵاچوانی شاروناوچهکه ده‌یگێڕنه‌وه : له وه‌ها کات وساتێکا پیاوانی ئایینی وپیروپیاوچاکان ده‌ورێکی به رچاو و کاریگه‌ریان ئه‌بینی وهه‌رچی یان بفهرموایهت خه‌ڵک بێ ئه مریان نه ده کرن و له قسه‌یان ده‌رنه‌چوون که یه‌ک له‌وشوێنه پیرۆزانه شێخانی گوندی (دۆزه‌غه‌ره )بوون که هه‌ڵکه‌توو له رؤژهه‌ڵاتی شاری سه‌قز دایه ههربهوهۆیهیشهوه که به جه وه نیان به رزتر بوو روانین له دووی مانگی یه‌کشه‌وه له سهرشاروخۆرئاوای سه‌قزدا بۆئه وان ئاسانتر بوو ده‌یگێڕنه‌وه ده‌لێن:خه‌ڵک له رۆژی عارفه‌دا چاوه‌ڕوان ئه‌مایه‌وه هه‌تا له به‌رزایی دۆزه‌غه‌ره له لایه ن شێخان وپیروپیاوچاکانی ئه‌وێوه ئاگری جه‌ژن بکرایه‌ته‌وه ئه‌وکات هه‌مووخه‌ڵک وه‌ک به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێکراو و په‌سه‌ندکراو وه‌ریان ئه‌گرد ومامۆستایانی شاریش نامه وسه ڵته پیاو وراسپاردهیان بهرهوگوندهکانی ده‌وروبه‌ر به رێ ئهکردوبهم جۆرههمووپێکهوهولهیهک کاتوساتا رێوره‌سمی جه‌ژنیان به‌رێوه ئه‌برد که ئه‌م ئاگرکردنه‌وه له ئه‌ده‌بی زاره‌کی وخۆوێژی خه‌ڵکدا هه‌رماوه‌ته‌وه که ده‌لێن:
(وامن ئه‌سووتێم له‌م دووندویاڵه جه‌ژنت پیرۆزبێت سبحی شه‌واڵه)
(جهژنێکت بۆبکه‌م له و ده‌رک وحه‌وشه ئاگری بگاته به‌رزی وه‌نه‌وشه)
(خۆمگڕه مه‌شقه‌ڵان پشت دۆزه غه‌ره تۆبیتوجهژن بێ به‌رپه‌نجه‌ره)
…به‌م شێوه به دیتنی مانگی یه‌کشه‌وه ئیزنی ئاگرکرنهوه وه‌ک تاکه که‌ره‌سه‌ی را گه‌یاندن ئه‌درا برنج که زۆر باوه ده‌ڵێن: جه‌ژناو جه‌ژن ئه‌خورا به وته‌ی ژنان ئه‌کرا ئاو هه‌تا بۆبه‌یانی رۆژی جه‌ژن چێشت ونانی خاوخێزان حازربێت که له کۆتایی باسه‌که‌مدا ئه تانبهمه باخچه‌ی هزرو بیری شاعیر(هه‌ژان بابامیری)که وێنه‌یه‌کی لهودیتنی هیلالی مانگه هه ڵگرتوه که ده‌ڵێت:
جه ژن
شارێکی پڕله ئاوێنه
ئاسمانێکی پووڵه که‌چن
ئه‌م ئێوارهیشمانگ هه‌ڵ نه‌هات
به‌ڵام هێشتا
شارپڕه له چاوه چاو!
له پڕدا:
تۆ…
چاوه‌ڕوانی بڕایه‌وه ،
ئه‌بێ برنج بکه‌مه ئاو!!
- حەسەن ئەمینی سەقز
- سقز رووداو
- کد خبر 17346
- بدون نظر
- پرینت