لەزمان و ئاخافتنی کوردی دا دوو وشە یان بڵێین دوو قوتابخانەو دووتەکیەوخانەقا هەیە کە بەکارهێنان و پەیڕەوکردنی هەریەک لە چمک ومانای ئەم دوو وشەگەلەو قوتابی بوون لەوقوتابخانەیەو دەروێش بوون و دێوانەبوون لەوتەیکیەوبارەگایە ئەتوانێ هزروبیروقەڵەمی جیاوازی هونەری و ئەدەبی و فەرهەنگی بخوڵقێنێ.
هەرکام لەم دوو وشەیە ئەتوانێ بتکاتە هونەرمەندێکی رێک و پێک ماقووڵ و بەئەدەب خاوەن کەسایەتی بەرزی کۆمەڵایەتی لەهەمانکاتدا گوێڕایەڵ و دەست لەسەرسینەوەستاو بۆ فەرمایشە بەنرخەکانی فەرهەنگ و داب و نەریت..
ئەیشتوانێ بتکاتە قەڵەمێکی سەرشێت و هاروهاج و نەسرەوتوو، تەقەدوس شکێن و پیرۆزنەکەر و ناتەبا لەگەڵ هەرچەشنە “ئەشێ”و “ئەبێ”یەکدا و تاڕادەیەکیش خێرنەدیو و وەیشوومەو بەدفەڕ..
بەچاوخشانێک لە بەرهەمی نووسەروئەدیبی کلاسیک و مودێڕن و هاوچەرخیش ئەتوانین بە باشی کاریگەری و تیشک و رۆشنایی ئەو دوو وشە و قوتابخانەیە هەست پێ بکەین
پەیڕەوانی هەرکام لەم دوو وشەی “راژەندن و هەژاندنە” خاڵگەلێکی هاوبەشیان هەیەو هەردوو نیشتمانیان خۆش دەوێ هەردوو ژینگەپارێزن هەردوو دژبە هەرچەشنە زۆڵم و زۆر و نابەرابەریەکن بەڵام یەکیان نیشتمان رائەژەنێ و یەکیان نیشتمان ئەهەژێنێ یەکیان بۆچی و لەبەرچی ئەوروژێنێ یەکیان فەخروشانازی دوێنێ و ئەمڕۆ ئەبەخشێتەوە
یەکیان گۆرانی ولای لایە بۆ شاخ و هەردو رەوەز ئەڵێتەوە یەکیان چێوەخرتەی بەردوبنچینکان ئەدا …
جا نازانم ئێمە وەکوو کورد وەک مرۆڤێکی بێ هەداوپەناو و لارەمل و پەراوێزخراو و بەش خوراو و بەش کراو لەکام یەک لەم دوو وشە ئاشنایەی “راژەندن و هەژاندن “دا خۆمان ئەبینیەوە
- سقز رووداو
- کد خبر 21278
- بدون نظر
- پرینت