ئەوینت زاگرۆسێکە لەسەر پشتم ڕواوە و
ڕادەوەستێنێ قامەتی تاقەتم…
بێ تۆ بەڵام
لەم هەوارە بێ دەنگەدا
کوا دڵی من دەحەوێتەوە
شار دەڵێی هەناسەی حەشارداوە لە سییەکانیدا و
شاخ
وەستاوە لە جووڵە…
ئاو دەڵێی تاڵاوە و
چرکە چرکە
ئاسمان هەڵدەمژێتە خۆیەوە و
خۆر ڕووی وەرگێڕاوە لە ڕۆژ…
ژیان کۆشی تەنیایی لە ئامێز گرتووە و
شەپۆل شەپۆل چیرۆکی هیچ
دەکاتە دەماری چرکەکانەوە…
لە سووچی ئەم بوونەدا
خۆم هەڵواسیوە بە تاقی بیرەوەریتەوە کە
غەریبیت دار بەڕوویەکە هیچ نەخلێ نایگاتێ
باڵابرزەرترین سێبەری حەسانەوەیە
تاسەت…
ئەوینت
زاگرۆسێکە لەسەر پشتم ڕوواوە
لەمندا هیچ سنوورێ
تۆم لێ ون ناکا
کوردستان…
✍ ژاڵە سەفی یاری
شاهۆ لامێع زادە
- سقز رووداو
- کد خبر 21080
- بدون نظر
- پرینت