✍️ چاوشینی باوه‌خه‌ڵیفه (عابید حسه‌ینی)
به‌ڵام هه‌ر مووچه و مه‌زرای خۆیشمان به‌و ناوه داسه‌پاوانه‌وه ده‌ڵێینه‌وه. کاتێکیش کتێبی ” شانامه‌ی کوردی” کاک حه‌یده‌ر لوتفی نیام ده‌خوێنده‌وه له وڵام ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ شانامه‌خوێنی له به‌شێکی کوردستاندا زۆر به تۆکمه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه و پڕگیربووه. به‌ڵام له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ها له سه‌ری شلگیر نه‌بوون؟ ده‌ڵێن:” به عام زاگڕوس نشینه‌کان دڵیان به نووسینه‌وه نه‌بووه و که‌یفان له حه‌ماسه‌ت و شێوه‌ی زاره‌کی بووه.”
دیسان کاتێ کتێبی ” گه‌شتی ڕیچم بۆ کوردستان” ده‌خوێنده‌وه له‌گه‌ڵ بابه‌تێکی دیکه له مێژووی کوردان هه‌ر له سه‌ر هه‌مان ڕه‌وت ڕووبه‌ڕوو بوومه‌وه. ڕیچ به میری بابان ده‌ڵێ:” ئه‌رێ کاکه بۆچی سه‌ربوورده و مێژووی بنه‌ماڵه‌ی خۆتان نانووسیته‌وه؟” زۆر به که‌مخۆنوێنی و له خۆڕانه‌دیوی ده‌ڵێت:” سه‌ربوورده‌ی چی! ئێمه بڕێک خێڵین و شتێکی وامان نییه له سه‌ری باس بکه‌ین.” که‌چی ڕیچ پێداگری ده‌کات و ده‌ڵێ وانییه و مێژوویشتان هه‌یه و به گوێدا ده‌داته‌وه. داوای ئه‌م بگره وبه‌رده ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن هه‌ر شه‌جه‌ره‌نامه و شتی ئاوه‌کی و ئه‌و شتانه‌یه.له به‌شێکدا وڵامی میری بابانی کورد که به هۆی خزمه‌تی زۆر به داروده‌ستی ڕیچ لای ڕیچ خۆشه‌ویسته ده‌ڵێن:”
except that of the saints and prophets and as much as was necessary to establish their synchronisms,The only history that he willingly read beside this was the Shahnameh.”
واته” به‌ده‌ر له سه‌ربوورده‌ی پیاوچاکان و پێغه‌مبه‌ران ته‌نیا به‌ش ئه‌وه‌ی که له ژیان و ڕابواردنیان بزانم.چشتێکی دی ناخوێنمه‌وه و تامه‌زۆی میژوو نیم. له پاڵ ئه‌مانه‌دا ته‌نیا شتێکی دیکه که دڵم پێوه‌یه بیخوێنمه‌وه شانامه‌یه.”
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته چه‌وته هاوڕێم کاک حسه‌ین حسه‌ینی بابه‌تێکی دیکه‌ی وروژاندووه که ئاوه‌هایه:
“چێشتی شه‌له‌م و له خشته‌بردنی لاپه‌ڕه‌یه‌ک له مێژوو.
ـ میرزا عه‌لی ئه‌کبه‌رخانی وه‌قایه‌ع نگار له کتێبی جوگرافیا و مێژووی کوردستان یان حه‌دیقه‌ی ناسریه له سه‌ر مێژوو و به‌سه‌رهاتی خانه‌دانی ئه‌رده‌ڵان ئه‌نووسێت؛ له چاخی حوکمرانی خه‌سره‌وخان (که له ساڵه‌کانی ۱۱۶۸ تا ۱۲۰۳ کۆچی مانگی میری کوردستانی کرد) ، که‌ریم خانی زه‌ند کۆچی دوایی ئه‌کا و له سه‌ر جێنشینی ئه‌و پادشا ئاکار جوانه له ناو خانه‌دانی زه‌ند ئه‌بێ به شه‌ڕ و کێشه و هه‌ریه‌ک بۆ خۆی لێی ئه‌نه‌وێ… . له لایه‌کی تریش که‌سانی وه‌ک ئه‌ڵڵا قولی خانی زه‌نگه‌نه هه‌وای پاشایه‌تی ئه‌دا له سه‌ری و به سوپایه‌کی گه‌وره و گران له خێڵاتی زه‌نگه‌نه، که‌ڵهوڕ و زه‌هاو هێرش دێننه سه‌ر خاناتی ئه‌رده‌ڵان، به‌ڵام له‌م شه‌ڕه‌دا که به ته‌سه‌لی باسی کراوه، له خه‌سره‌وخان و هێزی ئه‌رده‌ڵان شکست ئه‌خۆن و دار و نه‌داریان ئه‌که‌وێته ده‌ستی ئه‌رده‌ڵانه‌کان… . له لایه‌کی تر له ناو خانه‌دانی زه‌ند یه‌کێ له‌و که‌سانه‌ی داوای پاشایه‌تی و جێنشینی و حوکمه‌تی زه‌ندییه‌ی ئه‌کرد، جه‌عفه‌رخانی زه‌ند بوو که هێرش ئه‌کاته سه‌ر کوردستان و له شاری به‌هاری هه‌مه‌دان و ئه‌ویش له شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس، به ده‌ستی شه‌ڕوانانی ئه‌رده‌ڵانی تێک ئه‌شکێ و ته‌واوی ناوچه‌کانی هه‌مه‌دان، تویسرکان، مه‌لایر، فه‌راهان و گوڵپایه‌گان ئه‌که‌وێته ژێر ڕکێفی ئه‌وان… . شه‌وێک دوای جه‌ژن و سرووری سه‌رکه‌وتن، خه‌سره‌وخان به‌ڕاوێژ له گه‌ڵ که‌سێک به ناوی جافربه‌گ که(ترخان)ی خان بوو، ئه‌پرسێ:” ئه‌م پاشایه‌تیه‌ی من چلۆن ئه‌بینی؟ ”
ئه‌ویش له وڵام دا ئه‌ڵێ: (ئه‌زبه‌نی، شه‌له‌م و بروێشه‌که‌ی خۆمان له‌م دام و ده‌زگای سه‌ڵته‌نه‌ته باشتره!!). به‌و قسه مناڵانه و ترسنۆکانه، سوپای ئه‌رده‌ڵان هه‌رچی فیداکاری و قاره‌مانیه‌تیه به دیل و گیراوان و جه‌واهێراتی سه‌ڵته‌نه‌تیه‌وه له گه‌ڵ نامه‌یه‌کی مه‌یته‌ری و نۆکه‌ری، ڕاده‌ستی ئاغا محه‌ممه‌د خانی قه‌جه‌ر ئه‌کات. ته‌واوی ئه‌و سه‌روه‌رییانه به‌م عیبرته ئه‌به‌خشێ و به دۆره‌دۆر ئه‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان و به والیگه‌ری قانێع ئه‌بێ و وڵاتی ئێران ئه‌سپه‌رده‌ی ده‌ستی ڕه‌شی قه‌جه‌ر ئه‌کات.
ـ ده‌ردی کوردان نه‌خوێندنه‌وه‌یه، گه‌ڵێکه مێژووی خۆی نه‌خوێنێته‌وه ناچار به دووپاته کردنه‌وه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه‌ی خوێندراوه
ـ شانامه‌ی کوردی به‌رگی یه‌که‌م. نووسینی:حه‌یده‌ر لوتفی نیا
ـ گه‌شتی ڕیچ بۆ کوردستان سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزیه‌که‌ی.
ـ جوغڕافیا و مێژووی کوردستان. میزرا عه‌لی ئه‌کبه‌رخانی وه‌قایه‌ع نگار. هه‌ڵبژارده” مامۆستا حسه‌ین حسه‌ینی”
* هه‌ڵبژارده له کتێبی ” سیله‌نیگای لاپه‌ڕه تۆزاویه‌کان” نووسینی چاوشینی باوه‌خه‌ڵیفه
- سقز رووداو
- کد خبر 20485
- بدون نظر
- پرینت