به‌ڵام هه‌ر مووچه و مه‌زرای خۆیشمان به‌و ناوه داسه‌پاوانه‌وه ده‌ڵێینه‌وه. کاتێکیش کتێبی ” شانامه‌ی کوردی” کاک حه‌یده‌ر لوتفی نیام ده‌خوێنده‌وه له وڵام ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ شانامه‌خوێنی له به‌شێکی کوردستاندا زۆر به تۆکمه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه و پڕگیربووه. به‌ڵام له شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ها له سه‌ری شلگیر نه‌بوون؟ ده‌ڵێن:” به عام زاگڕوس نشینه‌کان دڵیان به نووسینه‌وه نه‌بووه و که‌یفان له حه‌ماسه‌ت و شێوه‌ی زاره‌کی بووه.”
دیسان کاتێ کتێبی ” گه‌شتی ڕیچم بۆ کوردستان” ده‌خوێنده‌وه له گه‌ڵ بابه‌تێکی دیکه له مێژووی کوردان هه‌ر له سه‌ر هه‌مان ڕه‌وت ڕووبه‌ڕوو بوومه‌وه. ڕیچ به میری بابان ده‌ڵێ:” ئه‌رێ کاکه بۆچی سه‌ربوورده و مێژووی بنه‌ماڵه‌ی خۆتان نانووسیته‌وه؟” زۆر به کهمخۆنوێنی و له خۆڕانهدیوی ده‌ڵێت:” سه‌ربوورده‌ی چی! ئێمه بڕێک خێڵین و شتێکی وامان نییه له سه‌ری باس بکه‌ین.” که‌چی ڕیچ پێداگری ده‌کات و ده‌ڵێ وانییه و مێژوویشتان هه‌یه و به گوێدا ده‌داته‌وه. داوای ئه‌م بگره وبه‌رده ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن هه‌ر شه‌جه‌ره‌نامه و شتی ئاوه‌کی و ئه‌و شتانه‌یه.له به‌شێکدا وڵامی میری بابانی کورد که به هۆی خزمه‌تی زۆر به داروده‌ستی ڕیچ لای ڕیچ خۆشه‌ویسته ده‌ڵێن:”
except that of the saints and prophets and as much as was necessary to establish their synchronisms,The only history that he willingly read beside this was the Shahnameh.”
واته” به‌ده‌ر له سه‌ربوورده‌ی پیاوچاکان و پێغه‌مبه‌ران ته‌نیا به‌ش ئه‌وه‌ی که له ژیان و ڕابواردنیان بزانم.چشتێکی دی ناخوێنمه‌وه و تامه‌زۆی میژوو نیم. له پاڵ ئه‌مانه‌دا ته‌نیا شتێکی دیکه که دڵم پێوه‌یه بیخوێنمه‌وه شانامه‌یه.”
هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته چه‌وته هاوڕێم کاک حسه‌ین حسه‌ینی بابتێکی تری ورۆژاندووه که ئاوه‌هایه:
“چێشتی شەلەم و لە خشتەبردنی لاپەڕەیەک لە مێژوو.
میرزا عەلی ئەکبەرخانی وەقایەع نگار لە کتێبی جوگرافیا و مێژووی کوردستان یان حدیقەی ناسریە لە سەر مێژوو و بەسەرهاتی خانەدانی ئەردەڵان ئەنووسێت؛ لە چاخی حوکمرانی خەسرەوخان (کە لە ساڵەکانی ۱۱۶۸ تا ۱۲۰۳ کۆچی مانگی میری کوردستانی کرد) ، کەریم خانی زەند کۆچی دوایی ئەکا و لە سەر جێنشینی ئەو پادشا ئاکار جوانە لە ناو خانەدانی زەند ئەبێ بە شەڕ و کێشە و هەریەک بۆ خۆی لێی ئەنەوێ… . لە لایەکی تریش کەسانی وەک ئەڵڵا قولی خانی زەنگەنە هەوای پاشایەتی ئەدا لە سەری و بە سوپایەکی گەورە و گران لە خێڵاتی زەنگەنە، کەڵهوڕ و زەهاو هێرش دێننە سەر خاناتی ئەردەڵان، بەڵام لەم شەڕەدا کە بە تەسەلی باسی کراوە، لە خەسرەوخان و هێزی ئەردەڵان شکست ئەخۆن و دار و نەداریان ئەکەوێتە دەستی ئەردەڵانەکان… . لە لایەکی تر لە ناو خانەدانی زه‌ند یەکێ لەو کەسانەی داوای پاشایەتی و جێنشینی و حوکمەتی زەندییەی ئەکرد، جەعفەرخانی زەند بوو کە هێرش ئەکاتە سەر کوردستان و لە شاری بەهاری هەمەدان و ئەویش لە شەڕ و پێکدادانێکی قورس، بە دەستی شەڕوانانی ئەردەڵانی تێک ئەشکێ و تەواوی ناوچەکانی هەمەدان، تویسرکان،مەلایر، فەراهان و گوڵپایەگان ئەکەوێتە ژێر ڕکێفی ئەوان… . شەوێک دوای جەژن و سرووری سەرکەوتن، خەسرەوخان بەڕاوێژ لە گەڵ کەسێک بە ناوی جافربەگ کە(ترخان)ی خان بوو، ئەپرسێ:” ئەم پاشایەتیەی من چلۆن ئەبینی؟ ”
ئەویش لە وڵام دا ئەڵێ:( ئەزبەنی، شەلەم و بروێشەکەی خۆمان لەم دام و دەزگای سەڵتەنەتە باشترە!!). بەو قسە مناڵانە و ترسنۆکانە، سوپای ئەردەڵان هەرچی فیداکاری و قارەمانیەتیە بە دیل و گیراوان و جەواهێراتی سەڵتەنەتیەوە لە گەڵ نامەیەکی مەیتەری و نۆکەری، ڕادەستی ئاغا محەممەد خانی قەجەر ئەکات. تەواوی ئەو سەروەرییانە بەم عیبرتە ئەبەخشێ و بە دۆرەدۆر ئەگەڕێتەوە کوردستان و بە والیگەری قانێع ئەبێ و وڵاتی ئێران ئەسپەردەی دەستی ڕەشی قەجەر ئەکات.
🔸ده‌ردی کوردان نه‌خوێندنه‌وه‌یه، گه‌ڵێکه مێژووی خۆی نه‌خوێنێته‌وه ناچار به دووپاته کردنه‌وه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه‌ی خوێندراوه
🔸شانامه‌ی کوردی به‌رگی یه‌که‌م. نووسینی: حه‌یده‌ر لوتفی نیا
🔸گه‌شتی ڕیچ بۆ کوردستان سه‌رچاوه‌ی ئینگلیسیه‌که‌ی.
🔸جوغڕافیا و مێژووی کوردستان. میزرا عه‌لی ئهکبهرخانی وه‌قایه‌ع نگار. هه‌ڵبژارده” مامۆستا حسه‌ین حسه‌ینی”
- سقز رووداو
- کد خبر 17935
- بدون نظر
- پرینت