شما اینجا هستید
اجتماعی » زمانی کوردی یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهانە

ناوبراو لە بێ هێزکردن یا خۆ لەناوبردنی بەشێک لە زمانەکان لە ئاستی جیهاندا نیگەرانی دەربڕی و وتی : زمان و فەرهەنگ پێوەندییەکی تایبەتیان پێکەوە هەیە ، زمان نەخشەڕێگای فەرهەنگە و  کەرەسەی پێکەوە گرێدانی کێیەتی و فەرهەنگە، کەوابوو لەناوچوونی زمان دەبێتە هۆی لەناچوونی فەرهەنگی ڕەسەن و بەهاکان و حەماسەکان و ئەدەبی زارەکی و نەمانی فەلسەفەی ژیانی نەتەوەیەک .

 

دوکتور شەماڵ ئیسماعیل پوور وتیشی کە زمانی کوردی یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهانە و داواکاری ئەوە بوو کە بۆ پاراستن و گەشەپێدانی کاری تایبەت بکرێ و  هەر زمانێک وەکوو سەرمایەیەکی زۆر بەنرخی هەموو جیهان چاوی لێ‌بکرێ و لە ڕێی چالاکییە زمانەوانییەکان و کارە هونەرییەکان و فێرکارییە تایبەتەکانەوە بپارێزرێ. هەر وەها  داخرانی دەرگای زمانی بەسەر زمانە زیندووەکانی جیهاندا بە خراپ زانی و وتی ئەم کارە دەبێتە هۆی بێ هێزی و بەرەو نەمان چوونی زمان.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل