شما اینجا هستید
اجتماعی » زه‌عیفه‌و زه‌ریفه‌

حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سه‌قز

پێشه‌کی له کۆتاڵی ‌وبه‌زازی دڵــــــمه‌وه قه‌واره‌یه‌ک سڵاوئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان به‌تایبه‌ت ژنانی وڵاته فره‌گه‌لیه‌که‌م ئه‌که‌م ته‌ونی ‌وتارێکم هه‌ڵخستوه که‌ده‌مه‌وێ له به‌رتیشک‌و رووناکی‌چرای بیری ئێوه‌دا بیخوێنمه‌وه
زه‌عیفه‌وزه‌ریفه
باوه ئاده‌م که به‌تاوانی قه‌پگرتن له کوڵمی ئاڵی سێو وکرماندنی لاگوێل لاگوێل‌ گه‌نم به‌واتایه‌کـــــی‌ترله سه‌رسکه‌رۆیی خۆی له به‌هه‌شتی خوا بێبه‌ری ‌کراو وه‌ده‌رنرا , به‌وحاڵه‌یش ده‌سبه‌رداری نه‌بــوون هه‌تا له‌دوورگه و جه‌زیره‌یه‌ک به‌ناوی زه‌مین ته‌بعید‌کرا , هێشتا ساڵ ومانگان له وه‌ده‌رنانــــی تێنه‌په‌ڕی بوو که ئاده‌م به‌رده‌وام ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ‌وبێزاری خۆی له ته‌ک وته‌نیایی به‌رزکردبوه‌وه‌و په‌یتا په‌یتا به شێوه‌ی منۆلۆک وڕینه وکـۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ خه‌یاڵه‌کانی خۆیداسازئه‌کرد شه‌وانه به‌دزیه‌وه له سه‌رگابه‌رده‌کان دوروشمی ئه‌نووسـی وبه رۆژیشداپلاکارتێکی ئه‌گرت به ده‌سته‌وه‌وسوبحی زووئه‌چوه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌وده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تــی هه‌تاو یان گوێی چۆم‌ورووباران له گه‌ڵ جۆگه‌ی هیلال ئه‌حمه‌روسنووره‌کانی ئه‌بڕی ‌و ‌ویست‌وداخوازیه‌کانی به‌گوێی ئاسمان وزه‌ریاکان رائه‌گه‌یاند.

هه‌موو ویست‌وداخوازیه‌کیشی یه‌ک‌به‌ندبووکه به‌سه‌ره‌تایی ترین خه‌ت له سه‌رهه‌مووته‌له‌سه‌نـــــــگ‌وپه‌ڵه به‌فروپلاکارتێک نووسیبووی:

کوره‌ی زه‌مین به بێ ژن ده‌رزی چنه ده‌رزی ‌چن

که ئه‌م دوروشمه ببــوه وێردی سه‌رزاری ‌وله شه‌وانی ته‌ک وته‌نیایی ‌وله رۆژانی پڕگێــــره‌وکــــــــێشه‌ی ئه‌ندێشه‌یدا ئه‌یوته‌وه

…..زۆری نه‌خایاند به‌ره‌ی خه‌بات‌و هه‌وڵ ‌وتێکۆشانی ئاده‌م هاته دی ‌وهه‌ر له‌که‌له‌که‌ی چه‌پیی خۆیه‌وه(به‌پێی ره‌وایه‌ته‌کان) دایه‌هه‌وایان به بێ شیربایی پێش‌که‌ش‌کرد که‌ئه‌م خه‌ڵاته پیرۆزه وه‌ک یه‌که‌م ده‌سکه‌وتی خه‌بات‌وراپه‌ڕین له مێـــژووی به شه ریه تدا تومارکرا, پێکه‌وه بوونی ئاده‌م‌وحه‌وا بوه هۆی ئه‌وه که وه‌ک فازونۆڵ گوڵۆپی ژیان دابگیرسێنن ونه‌وه به‌نه‌وه ئه‌م وه‌جاخ ورووناکییه بنه‌ماڵه‌وهــۆزوخێڵ ‌ومیلله‌تان پێک بهێنن.

ژن ئه‌م دیاریه سروشتیه‌ی کردگارله نێو هه‌رکۆڕوکۆمه‌ڵ‌ومیلله‌تێکدا به‌گوێره‌ی داب‌ونه‌ریت‌وفه‌رهه‌نگــــی ‌ئه‌ومیلله‌ته مامه‌ڵه‌وهه‌لس‌وکه‌وتی له‌گه‌ڵ‌کراوه له‌کۆمه‌ڵگای ‌کورده‌واری ئێمه‌یشدا سۆفی سمایل‌وده‌روێـــش‌که‌ریم‌وحاجی ‌عه‌لی میرزا ره‌زا هه‌ریه‌که‌وله نێوماڵ به‌رهه‌یوان‌ودیوه‌خانی ‌ده‌سه‌ڵاتی ‌خۆیانه‌وه‌روانیویانــه بۆ ژن‌وهه‌ریه‌ک به‌پێی بیروبۆچوون‌وروانینی ‌خۆی ‌سه‌رنجی به‌ژن‌وباڵای ئافره‌تی ‌داوه که هه‌رهه‌موویـــــان دیدگاوبۆچوونیان خـڕده‌کرێتـه‌وه سه‌ردووده‌لاقه‌ی‌(زه‌عیفه‌وزه‌ریفه) ده‌جا بۆئه‌م مه‌به‌سته گه‌رئاوڕێک له ئه‌ده‌بیی فولکلــــۆڕ‌و‌داب‌ونه‌ریتی رابردوانمان به‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌م بۆچوونی زه‌عیفه‌وروانینی زه‌ریفه به‌ئاشکرا جێ په‌نجه‌وشوێنه‌واریان ئه‌بیـنرێت , به زه‌عیفه‌ناسین هه‌رله سه‌ره‌تای ‌مناڵی‌یه‌وه (نه‌چی ‌نه‌چی ‌تۆکچی)‌ ئه‌بێته‌گواره‌وله‌گوێی ‌کچ دا بۆهه‌میشـــــــــــــه ئه‌زرینگێته‌وه‌و‌ده‌نگ ئه‌داته‌وه ,له‌کایه‌کردنه‌وه خه‌ت‌ونیشان‌بۆکچان دیاری ئه‌کرێت ‌وئه‌وگه‌مه‌ویاری‌یانه‌ی که له به‌رد‌رگادا له به‌رچاوی دایک‌وبابدا ئه‌کرێ ‌وه‌ک‌(شه‌شخان)‌و(ماڵماڵینێ)

‌بۆکچانه‌و(هه‌لو‌وکێـــــن‌)و (جۆجۆی مشت)‌ و (حه‌لوا)‌و(قاڕقاڕێن)‌بۆکوڕانه چون ره‌نگه‌گه‌ڕه‌کاوگه‌ڕه‌ک‌بڕۆن‌ودووربکه‌ونه‌وه ,له دابه ش‌کردنی کاروفرمانی بنه‌ماڵه‌دا گه‌لێ ‌ئیش‌وکارکه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بێت هی پیاوه‌وپیاوانه‌یه! وبه واتایه‌کــــــــــی‌تر پیاو بای ده‌ره‌وه‌یه هه‌ندێ ‌کاریش وه‌ک رستن‌, ‌رشتن‌, جنین‌, شتن, سڕین‌ و ماڵین ‌و لێنان‌که هه‌رهه‌موویان له‌ نێوچوار دیـــواری ماڵدا دێـنه ئه‌نجام‌بۆ ژنانه له سه‌فه‌روهاتووچۆکردنی ته‌نانه‌ت‌ماڵه‌وماڵیشدا ژن به ته‌نیا گڵۆڵه‌ی شه‌ره‌فــــی‌پیاوئه‌خاته لێژیه‌وه‌وبۆگرتنه‌وه‌ی ئه‌م گوڵۆڵه‌ی شه‌ره‌فه ده‌بێ پیاوێک له‌گه‌ڵیدا هاوسه‌فه‌روهاوڕێی بێت ئه‌رگه‌ریش پیاو له هه‌وێڵدا نه‌بوو زه‌ڕنه‌قووته‌یه‌کی چڵمنه‌وپه‌ڕپووتیش بێ هه‌رده‌بێت به‌شه‌رتێک نێرینه بێت! که ئه‌مـه به‌ناوی حورمه‌ت‌ورێزلێنانه‌وه ئه‌کرێ ‌وله‌راستیشدا بێ‌حورمه‌تیه‌که به‌ده سه ڵات‌وتوانا‌و وره‌ی ئافره‌ت به‌گشتی.

له لایه‌کی‌تره‌وه‌له‌گه‌رمه‌ی قسه‌وباسی پیاواندا له‌کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی ‌له‌نێو‌ماڵودیوه‌خانه‌کاندا گه‌ربێتووپیاوێک ناچاربێت بۆسه‌لماندنی باسه‌که‌ی ناوی ‌هاوسه‌ره‌که‌ێ ‌به‌رێت ئه‌وه‌چه‌ندجار‌جه‌ساره‌ت‌ومه‌عـــــــزه‌ره‌ت‌ و
بێ ‌عه‌وه‌یی به‌کارئه‌با هه‌تاناوی ئه‌با که‌ناویشی هێنا ده‌ڵێ مناڵه‌کان‌،که‌یبانوو،ماڵی ‌ئێمه به‌م ناوانه‌ ناوی ده‌با هه‌ندێک‌گه‌نج‌ولاو‌هه‌ن روانینی به‌ربڵاوتریان هه‌یه‌وئه‌وان مودێڕنیته‌وپۆست‌مودێڕنیان تێپــه‌ڕاند‌وه که ناوی خوشکیان
هاوسه‌ره‌که‌یان‌ده‌به‌ن شه‌قولقه‌مه‌رئه‌که‌ن‌وئه‌ڵێن دایکم‌و وانه که‌ئه‌م وانه نابێته‌ناو‌وته‌نیاناوی دایکی ‌ئه‌با‌‌که ئه‌ویش‌نامووسی ‌باوکیه‌تی ‌وگه‌لێ بابه‌تی دیکه

له روانگه‌ی زه‌ریفه‌یشه‌وه ره‌نگه پێویستی به‌وتن‌نه‌بێ ‌له هه‌رکوێ ‌پیاو‌مه‌جالی بووبێ وده‌نگی ‌هه‌ڵبڕی‌ بێ ‌وه‌سفــی چاو وبرۆ‌و ‌زه‌رافه‌ت‌وجوانیی ئافره‌تی‌کردوه‌که‌ئه‌م شێوه روانینه له‌نێو‌هه‌موومیلله‌تانی ‌جیهاندا‌ به‌رچاوه‌وته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ‌وڵاتی ‌سه‌نعه‌تی وپێش‌که‌وتووی ‌رۆژئاواییشدا به‌وه‌یش رازی نابن هه‌رکه‌ل‌وپه‌ل‌وشت‌ومه‌کـــــــــــێ بۆیان نه‌فرۆشرێ وێنه‌وبه‌رچه‌سپێ ‌ئافره‌تی پێوه ئه‌نێن‌بۆئه‌وه‌ی ‌ره‌ونه‌قی پێ‌ببه‌خشن لێره‌دا‌‌ به به‌راوردکردنێـــــــــک له ده‌سه‌ڵاتی چنینه‌وه‌وهۆنینه‌وه‌ی ژن‌وپیاو له ‌ئه‌ده‌بی ‌فولکلۆڕی گه‌له‌که‌ماندا‌گه‌لێ راستی حاشا ‌هه‌ڵنه‌گرخۆئه‌نوێنێ و ئه‌یسه‌لـمێنێ ژنیش شان‌به‌شانی پیاوان له‌به‌ره‌وپێش‌چوونی ‌گوزه‌رانی ‌مرۆڤ هه‌وڵی‌داوه‌وکۆڵه‌کــــــــــه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ‌ماڵ وئه‌ستوونده‌کی ‌خێوه‌ت‌وهۆبه‌و ره‌شماڵی ‌ژیان‌بوه.

له ئه‌ده‌بی ‌فولکلۆڕی کورد‌داجیا له‌وهه‌ڵبه‌ست‌وگۆرانیانه ‌که‌به ئاشکراچنینه‌که‌ی ‌جێ ‌په‌نجه‌ی ‌ئافره‌تی ‌پێوه‌دیاره‌وپیــــــاوداگیری ‌کردوه وه‌ک‌”ئه‌رێ ‌هۆراوچی ” لانک لانک لانکۆڵێ” گه‌لــێ به‌ڵگه‌ی ‌دیکه‌یش‌هه‌ن‌وئه‌یسه‌لمێنن‌که ئه‌گه‌رسۆزی هه‌ڵبه‌ست‌له‌دڵی پیاوانه‌وه هه‌ڵده‌فـــــڕێ‌وبانه‌وبان‌ده‌کا له‌دڵی ژنانیشه‌وه‌هه‌ڵده‌قوڵێ ‌وکانیه‌که‌ی ‌به‌ردێیش‌به ئاوده‌سکه‌ری ‌نابن له‌نموونه‌دا:

کوڕده‌ڵێ: له که‌ل ده‌که‌وتم بناسه ده‌نگم تۆزی که‌ژوکۆنیشتوه له ره‌نگم
کچ ده‌ڵێ: له که‌ل ده‌رکه‌وتی ئه‌سپت پڕتاوکه له کانی ماڵان یارخۆت ره‌چاوکه

کوڕده‌ڵێ: دڕکێ له وشاخه داویه تی له پام ده‌رزی یه‌خه‌که‌ت بنێره بۆلام
به رۆژدروێنه‌ی دڕک‌وداڵ ئه‌که‌م به‌شه‌‌وخزمه‌‌تی ‌که‌مه‌رلاڵ ئه‌که‌م
کچ ده‌ڵێ: ده‌سکی ‌داسه‌که‌ت‌بگرم له موورو دروێنه‌ی‌پێ بکه‌ی ‌له‌دێمی ژوورو
ده‌سکی ‌داسه‌که‌ت‌بگرم له‌لۆکه دروێنه‌ی ‌پێ ‌بکه‌ی له‌جاڕه‌جۆکه

کوڕده‌ڵێ:دڵداری ناکه‌م به بانانه‌وه دڵداری ‌خاکم به‌شاخانه‌وه
کچ ده‌ڵێ:تۆله‌دوندی یاڵ ‌من له‌به‌ندی ماڵ به‌دکارمان بمرێ وبێ ‌به‌کۆی ‌زوغاڵ

کوڕده‌ڵێ:چاوم چاوه‌ڕێ ده‌رکی ‌حه‌سارێ به‌ڵکووبێیته‌ده‌ربه‌بۆنه‌ی ‌کارێ

کچ ده‌ڵێ:که‌م‌بێ ‌وکه‌م بچۆ‌که‌م‌بکه‌لاره خۆت‌مه‌ده له‌تێخ‌من‌له‌سێداره

 

کوڕده‌ڵێ:به‌ردرگاکه‌تان‌به چاوئه‌کێڵم جا،چۆن ‌دڵم دێ تۆبه‌جێ بێڵم

کچ ده‌ڵێ:که‌مم لێ ‌بگره سه‌راسوێی ‌بانێ کاکم بازره‌وپێمان ئه‌زانێ

 

کوڕده‌ڵێ:خۆم‌جووتیاره‌که‌ی ‌لاکێڵ ‌وقه‌دپاڵ واخۆرئاوایه‌ودێمه‌وه بۆماڵ

کچ ده‌ڵێ:له‌که‌ل ده‌رکه‌وتی به‌جووتێ ‌گاوه له‌ده‌ورت‌گه‌ڕێم‌ به‌حه‌وبراوه

 

کوڕده‌ڵێ:ئامه‌وئامه‌وئامینێ ‌ئامه‌ی ‌ده‌نکه‌وه‌شینێ له‌ماڵی ‌یار‌میوانم به‌عه‌زمی ‌گاکڕینێ

کچ‌ده‌ڵێ‌: هه‌ناری دانه‌دانه ‌هه‌نگوینی ‌شانه‌شانه‌ چیبکه‌م‌بۆبرنجی‌سه‌دری ئه‌مشه‌ویارم‌میوانه

کوڕده‌ڵێ‌:چۆمی ‌وڵی‌خان‌نادا‌بوارم ئه‌چم‌بۆسه‌قز په‌ی ‌خزمه‌ت‌یارم

کچ‌ده‌ڵێ:هۆسوارچاکه‌که‌ی ‌ئه‌وبه‌رئاو‌وچۆم تا ئه‌منێنه‌گڵ ‌هه‌رچاوه‌ڕێی ‌تۆم

 

وه به‌ڵگه‌ی زۆری ‌دیکه که ئه‌گه‌رله‌بواره‌کانی ‌دیکه‌ی وه‌ک‌ئابووری ‌وکۆمه‌ڵایه‌تی ‌وسه‌نعه‌تی ‌و وه‌رزشی ‌ونــــزامی وسیاسیشدا هه‌لیان‌بۆ بڕه‌خسێ ‌وده‌رفه‌ت‌وده‌ره‌تان‌ببێ ره‌نگه‌ ره‌نگدانه‌وه‌وده‌نگدانه‌وه‌ی پتروبه‌رچاوتریشیان‌ ببـێ به‌م‌پێیه‌ده‌بێ ‌ژنان‌بؤگه‌یشتن‌به‌وپله‌وپایه‌ی ‌که‌شیاوی شه‌خسیه‌تی ‌خۆیانه به‌رده‌وام ‌هه‌وڵ ‌وتێکؤشانی ‌شێلگیرانه‌یان‌ببێ وله‌ هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ ژن به‌گشتی له‌ جیهانداوبه‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا ده‌بێ تاریفێکی تازه‌تر له‌ خۆی به‌یان بکات ودنیای ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت پیاوان بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وئاسته‌ که‌واخوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ وتازه‌تریان له‌ ده‌قی ژن هه‌بێت و‌پیاوانیش‌دیدگاوبۆچوون‌وده‌لاقه‌ی روانینیان ‌بۆ ژنان‌ئاوه‌ڵاترو‌به‌ربڵاوتربکه‌نه‌وه‌وله ‌سه‌رداری ‌به‌رزی ‌ده‌مارگرژی بێنه خواروجارێکی ‌تر‌هه‌مووپێکه‌وه‌وبه‌کۆمه‌ڵ دوروشمه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی ‌باوه‌ئاده‌م دووپات‌که‌ینه‌وه‌که‌ده‌ڵێ:

“کوره‌ی ‌زه‌مین‌به‌ بێ‌ ژن ده‌رزی چنه ده‌رزی چن”

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل