یان کاتێ له هه‌واری ئه‌رده‌ڵان “ده‌لۆ” نزیک ده‌بیته‌وه به کوڕنۆشهوه ده‌چیته به‌رده‌م هه‌ناسه‌ی ته‌رزی قوڵی زوڵێخا دایکی شێخ حه‌سه‌نی له دایکبووی هه‌واره‌ی دهلۆی بس و داومنزڵ ومهزارگهی له گوندی مه‌ولاناوا تا به تامی شێعری گۆرانی پێمان بڵێ:”
“دڵا هۆشت بۆ، دڵا هۆشت بۆ
دونیاوه یهردهو ، دڵا هۆشت بۆ
هه‌رتا تۆ ماوی هۆش وگۆشت بۆ
به‌ڵکوو خوداوه‌ند خه‌تا پۆشت بۆ.
دوای کڕنۆش له به‌ر قاپی هه‌واره‌که‌ی ده‌لۆ ده‌چیته به‌ر ڵاڵانهوهی دیکه ئه‌ما چ ڵاڵهنهوهیهک له کوڕنۆشهکهی شێخ حه‌سه‌ن و هۆش و گۆشت له چرپه‌ی دڵانی خێڵان ده‌کرێته‌وه و ده‌چیته هه‌ناوی هۆنراوه و هۆره‌ی ده‌شتی ساڕاڵ و هه‌وه‌توو به‌ڵام به زمزه‌مه‌ی زۆڵاڵی ئاوی کانی چاوڕه‌ش و سۆڵانهکانی و “وه‌لی” پێمان ده‌ڵێ:
“هه‌ی ئاهووی ڕه‌وێڵ جه سا سڵ که‌رده
هه‌ی ته‌شریف وه به‌رز له‌یلاخان به‌رده.
هه‌ی ده‌لیله‌ی ڕه‌م هه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ت گێڵ
هه‌ی سه‌ردار پۆل ته‌تاران خێڵ
هه‌ی عه‌نبه‌رین خاڵ، سۆسه‌نی کڵاف
هه‌ی خان خاسان سیاماڵ جاف.”
کاتێ له خۆناوکهی کانی چاوڕه‌ش به‌ربینگی ته‌نگه‌تاوت به فێنکی ساودا، گوێ له گێڕانه‌وه‌ی سۆڵانهکانی بگره تا به ناخی شێعر ومووسیقی کوردی‌دا بچیته خواره‌وه و له وێژه‌ی جافایه‌تی ته‌خێڵ بیت.و هۆرهچڕیهل به ده‌نگی ئه‌هورایی کاروانی ڕه‌وه‌نده‌کان و خێڵ و عه‌شره‌ت بگێڕێنه‌وه و له ناڵه‌ی هه‌واره‌که‌ی کوێخا بێ دڵه‌کان. وه‌لی دێوانه بچریکێنێتهوه وله زاگه‌ی شاخ و زه‌ندۆڵان بڵێته‌وه ئامان به دانسته پێ له هه‌وارگه‌م بنێن له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ئازیزانی دڵداری ده‌لالی شاخ و ناخ وەها وەسیەتم هەس بۆتان:
“یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان
هەر چەن کەوتوومە دوورە وڵاتان
تەنیا گۆڕکەم لە ڕێی خێڵان بێ
نزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ
کێلێکی بەرزیش بە قەت باڵای شـەم
لە ژوور سەرم بێ،بێ زیاد و بێ کەم
تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەوت
کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو
بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم
کە من بە تیری دەستی شەم مردووم
چونکە ئەو شەمە تاتاری چینە
لە دەشت بێزارەو، چیا نشینە
بەڵکوو هەڵکەوێ لە ڕاگۆزارێ
ڕێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ
بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی
لە خاکا مەیلی ڕەنگ و بۆیەتی
جوابی پرسیاری گۆڕیشم وایە
یاری مەحشەرم شەڕی لەیلایە”
کاتێ کوێره ڕێگه‌ی به‌ره‌و پاناوکی مه‌نگ ده‌گریته به‌ر ده‌چیته هه‌وارگه‌ی عه‌شره‌تی شه‌م، کانی چاوڕه‌ش گلێنه‌ی چاوه‌کان و سوێراوی چاوی شه‌من. گوڵی سۆڵان یان پامچاڵ که ته‌نیا له شی‌و و زهندۆڵهکانی شانشین به‌ده‌ر ده‌که‌ون باسی ئه‌وینه کاڵهوهبووهکهی ئه‌و دوو دڵداره ده‌که‌ن.
بۆ پارێزگاری له‌و سۆڵانه به دانسته هه‌نگاو ببن و بیان پارێزن.
پوختەی چیرۆک
باوکی شه‌م “کوێخا قادر” له هۆزی و تیره‌ی ” که‌ماڵی” جاف بووگن و له ده‌شتی شاکه‌ل و شیروانه یان گه‌رمێنی کوردستانی باکوره‌وه بۆ هه‌وارگه‌کانی هه‌وه‌توو و ده‌شتی ساڕاڵی دیوانده‌ره هاتگن. له نزیک هه‌وارگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌م عه‌شره‌ت و ڕه‌وه‌ندی کۆچه‌ری ” وه‌لی” له کووچکه سوور و کانی ژوور کانی چاوڕه‌ش له بۆق ملی شانشیندایه، ڕه‌شماڵانی جافیان هه‌ڵداوه.باوکی “وه‌لی ” کوێخا ” حه‌مه سوور” له تیریه‌کی دیکه‌ی که‌ماڵی بووه. ئه‌م کوێخا حه‌مه سووره، پیاوێکی ئایینی بووه و به‌ڵێنی داوه هاتوو خودا عه‌ولادی نێرینه‌ی پێ خه‌ڵات بکات ناوێ بنێ” وه‌لی”. ئه‌م کوێخا مه‌ڕ وماڵات دار و ده‌سڕۆیشتوو و خێرخوازیش بووه. کوێخا حه‌مه‌سوور ئه‌م کورێژگهی زۆر خۆش ویستووه و به هۆی هه‌واره و هه‌واره‌وه نه‌یتوانییه وه‌لی بنێرێته به‌رخوێندن که زۆر دڵی پێوه بووه کوڕه‌که‌ی فێری زانست ببێت. ناچار له دووی ڕاهێنه‌ر و فه‌قێی حوجران ده‌گه‌ڕێ و له سلێمانی مه‌لا یووسف ناوێک په‌یدا ده‌کات بۆ خوێندنی کوڕه‌که‌ی. دواتر به مه‌لا ێۆسوو ناوبانگ ده‌ر ده‌کات.کوێخا حه‌مه سوور به هۆی دڵ‌پاکی فه‌قێ ێۆسووهوه له هۆزه‌که‌ی خۆی ژنی بۆ دێنی و مه‌ڕوماڵاتیشی پێ خه‌ڵات ده‌کات و ده‌بێته مامۆستای وه‌لی بۆ خوێندنی قورئان وگولستانی سه‌عدی. کوێخا قادری باوکی شه‌میش دڵی پێوه‌یه که‌نیشکه‌که‌ی فێره خوێندن بێ به‌ڵام مامۆستای ده‌س ناکه‌وێ ناچار ده‌ینێرێته لای مه‌لا ێۆسوو وه‌ک ” وه‌لی” بخوێنێ. ئه‌م دوو منداڵه پێکه‌وه هاوپۆل ده‌بن له هه‌واران و تا گه‌وره ده‌بن ده‌که‌ونه کورک کورک و بنا‌وان نانه‌وه.
مه‌لا یۆسوو به‌م گارگهگارگهیان ده‌زانێ وبه باوکی وه‌لی ده‌ڵێ حاڵ و ئه‌حواڵ واییه. ئه‌ویش بڕیار ده‌دا خوازبێنی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌م بکات. هه‌ر دوو بنه‌ماڵه ڕازی ده‌بن. باوکی شه‌م به کوێخا حه‌مه‌سوور ده‌ڵێ: “جارێ له کوێستانین با له هه‌وار بگه‌ڕینه‌وه ئه‌وجار بگوێزرێته‌وه” ئه‌و ساڵه له هه‌وه‌توو ماونه‌ته‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌رمین. قه‌ده‌ر واده‌کات له سه‌ر پووش وله‌وه‌ڕ لێیان ده‌بێ به کێشه و ماڵی شه‌م شه‌و هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی ” شه‌مزین یان وه‌لی” له‌و تێهه‌ڵچوونه‌دا برایه‌کی گچکه‌ی شه‌مزین ده‌کوژرێ و کوێخا حه‌مه سووریش له تۆڵه‌ی کوڕه‌که‌ی دوو پێاوی هۆزی کوێخا قادر، باوکی شه‌م ده‌کووژێت. ئه‌مه ده‌بێته جیابوونه‌وه و هه‌ڵبواردنی ئه‌و دوو ده‌سگیرانه.
هه‌روه‌کوو (شه‌مزین)، (شه‌میله)ی خۆش ده‌ویست …
کێ ده‌ڵێ ئه‌منیش (وه‌لی دێوانه ) نیم ؟
چاوه‌کانیه‌کان:
١-دیوانی وه‌لی دێوانه وه‌رگێڕانی “ڕازی”
٢- تاریخ و فرهنگ کردستان سقز- عومه‌ر فاڕووقی
٣-ویکی پیدیا.
۴- ناڵه‌ی جودایی مامۆستا هێمن
- سقز رووداو
- کد خبر 17507
- بدون نظر
- پرینت