شما اینجا هستید
اجتماعی » سەید حوسێن حوزنی موکریانی مێژوونووسی کورد

بەمنداڵی هەر لە ئینچکە و بوغدەکەندی ژیانی بەسەر بردووە

بە ڕوانگەی مامۆستا هەژار ، حوزنی لە گوندی ئینچکەی سەر بە تورجان لە بەشی ناوەندی شاری ( سەقز ) لە دایک بووە .


حوزنی موکریانی لە حوجرەی مزگەوتەکان دەستی پێکردووە  بە لێهاتوویی دەستی کردووە بە ڕۆشنبیرکردنی خودی خۆی لە ڕێگەی ئەو کتێبانەوە کە بە زمانەکانی تر هەبوون و باوبوون لەو سەردەمەدا .
مامۆستا حوزنی ، سەرەتا لای باوکی و خاڵەکانی دەستی پێکرد و خوێندوویەتی هەتا تەمەنێکی مامناوەند . دواتر لە تەمەنی (۲۱ ) ساڵییەوە ئاوارەبووە و چەندین وڵاتی دەرەوەی بینیووە . وەکو: ڕووسیا —– فەڕەنسا ——- میسر سوریا — لوبنان — حیجاز —- ئەفغانستان . هەر بە منداڵی مامۆستا حوزنی ، توشی سەرگەردانی و خەم و ئازار و ماڵوێرانی دەبێت ، هەر لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لەدەست دەدا و دایکیشی ، چووەتە مەهاباد و دوای ماوەیەک دوبارە هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە هاوسەرگیری دووەمیدا یەک کوڕیان بوو ئەویش گیووی موکریانی بوو ، واتە: دەبێتە زڕبرای مامۆستا حوزنی موکریانی .مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی ئیتر لەوە بەدواوە وەک گەڕیدەیەک هەمیشە لەگەڕاندا بووە و هەموو بەشەکانی کوردستان گەڕاوە بە تایبەتی بەشی ئێران و عێراق لە سەردەمی عوسمانی ئەوسا
ساڵی( ۱۹۱۵ ) لە حەڵەب چاپخانەیەکی بچووکی پێکەوە ناوە ، بۆ بڵاوکردنەوەی ئەدەب و مێژووی کورد .
شێخ عومەر وەجدی مامۆستای ڕەواقی ئەکراد لە ئەزهەر بۆ مامۆستا حوزنی موکریان نووسیووە دەڵێ: لە موحەمەد عەلی عەونیم بیستووە گوتوویە : چاپخانەی حوزنیم لە حەڵەب دیتووە ، کە خەریکی چاپکردنی مێژووی ئەدەبی کورد بوو . خەیاڵم بووە بچمە سوێرەک و سەر لە خزمان بدەم ؛ بەڵام حوزنی ئەوەندەی کارتێ کردم وازم لەسەفەر هێناو گەڕامەوە میسر و بڕیارم دا ، منیش چاو لەو پیاوە بکەم و خۆم بۆ خزمەتی مێژووی کورد تەرخان بکەم . مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی ساڵی( ۱۹۲۵ ) هاتووەتە ڕەواندز و چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە . ساڵی ( ۱۹۴۳ ) لە ڕەواندز دوور خراوەتەوە و تا وادەی کۆچی دوایی چوەتە بەغدا و لەوێ ژیاوە . مامۆستا حوسێن  حوزنی لە ئەستەمبوڵ و حەڵەبدا بە نهێنی چەندین گۆڤاری لەسەر کورد دەرکردووە ، وەک ( کوردستان ——— ئارارات — بۆتان —- چیاکرمانج —- دیاربەکر —– سۆران ) لە باشوری کوردستانیشدا ساڵی( ۱۹۲۶ ) گۆڤاری( زاری کرمانجی ) لە ڕەواندز دەرکردووە . لە ساڵی( ۱۹۳۵ )یش گۆڤاری ڕووناکی لە هەولێر دەرکردووە . هەروەها لە ساڵی ( ۱۹۴۳ ) لە بەغدا سەرپەرشتی گۆڤاری ( دەنگی گێتی تازە ) ی کردووە . جگە لەمانەش : ۴۰  بۆ ۵۰ کتێب و یادگاری بەنرخی لەپاش خۆی جێهێشتووە .
مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی لە ساڵی( ۱۹۲۶ ) چیرۆکی ( خۆشی و ترشی ) و ( مەڕۆکەو بزنۆکە )ی چاپ کردووە . ئەم مێژوو نووسە دیارەی کورد زیاتر لە( ۳۰ ) ساڵ
هەموو تەمەنی تەرخان کرد و لە پێناوی کورد و مێژووەکەی ڕێگەی بڕی و توشی هەزاران چەرمەسەری و سەرگەرانی بوو ، وێڕای ئەوو هەموو خەم مەینەتیانەی هاتوونەتە سەری ڕێی ، خاوەنی( ۱۷ ) کتێبی بەنرخ و گرنگە کە (۱۱) کتێبیان لەسەر مێژووی کوردی نووسیوون .
٭٭٭٭٭٭
کۆمەڵێک لە کتێب و بەرهەمەکانی لەسەر مێژووی کوردستان
۱ — مێرگەی دڵان .
۲ — خونچەی بەهارستان .
۳ — پێشکەوتن .
۴ — ئاوڕێکی پاشەوە .
۵ — میرانی سۆران .
۶ — کوردستانی موکریان .
۷ — ناودارانی کورد .
۸ — بە کورتی هەڵکەوتی دێریکی .
۹ — لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکری .
و….

وە هەروەها مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی —– گەلێک کتێبی تریشی نووسیووە ، بەڵام بڵاونەکراونەتەوە هەتا ئێستاش . وە هەروەها بەرهەم گەلێکی پرش و بڵاوی بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا نووسیووە هەتا ئێستا ئەوانەش هەر کۆنەکراونەتەوە و هەتا ئێستاشی لەتەک بێ بە نیووە و ناچڵی بەرهەمەکانی خراونەتە پێش چاوی خوێنەرانی کورد .
مامۆستا حوزنی و خولیا : زۆر حەزی لە بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم و جواننووسی کردووە و دەستێکی باڵای هەبووە لە هونەری کەندەکاری سەر تەختەو بەرد ، واتە هەڵکۆڵین لەسەریان و هەروەها مۆرهەڵکەندن وێنەکردن بە شێوازێکی زۆر جوان و ناوازە .
لە ساڵی( ۱۹۲۸ )دا کتێبێکی دەربارەی بەخێوکردنی کرمی ئاوریشم نووسیووە .
مامۆستا حوسێن حوزنی موکریانی لە ۲۰ی ئەیلوولی ساڵی ( ۱۹۴۷ ) دا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەیان ڕاگوێزراوەتەوە بۆ شاری هەولێر و هەر لە هەولێر بە خاکیان سپاردووە . هەروەها ڕای جیاوازیش هەن لەسەر کۆچی دوایی./ چه‌م و چیا

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل