وه‌ک پێشه‌کی:
ناوچه‌و مه‌حاڵی تیله‌کۆ زۆرتر له په‌نجا گوند‌و ئاواییه و زۆرتر له چل خێڵ و تایه‌فه‌ی تێدایه وناوچه‌یێکی ئاران و دڵڕفێنه. یه‌کێک له ئاوایه‌کانی ئه‌م ناوچه هه‌ره کۆن و دێرینه، ئاوایی باشماخه که به پێی سه‌رچاوه‌کان ئه‌م ئاواییه له سه‌ره‌تادا ناوی کانی شا و… بووه و دواجار وه‌کوو سه‌دان وهه‌زاران گوند و ئاواییه‌کانی کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی تورک وغۆز و عه‌جه‌م وعه‌ره‌ب و ڕۆمه‌وه داگیرکراوه و ناوه‌که‌ی گۆڕدراوه.
ئاوایی باشماخ له نێوان ئاوایه‌کانی گاوه‌که‌چ و جافرخان و هه‌وی و تێمانقڵا و قه‌ڵاچوخه هه‌ڵکه‌وتوه و شوێنێکی کوێستانی و سارده و دار گوێزه کۆنه‌کانی وه‌زڵه و چه‌م به‌نه‌ن و حاجی باوه و وه‌یساڵی به ناوبانگن و هه‌ر به‌هۆی هه‌بوونی وه‌ها سروشتێکی که‌م وێنه‌وه هه‌ر له کۆنه‌وه زۆربه‌ی جێژنه گه‌ڕه‌کیه‌کان وه‌کو جێژنی گوێز و هه‌ڵپه‌ڕکێ و یادمانه‌کانی دیکه‌ی نیشتمانه‌که‌مان له‌م ئاوایه خنجیلان و مه‌زنه‌دا ده‌گیردرێ.
یه‌کێ له ئاوایه‌کانی کۆنی سه‌ر به باشماخ سه‌رده‌ره‌یه که وێده‌چێ خێڵێکی هه‌وار نشین بیست –سی ماڵی ماوه‌یێک له‌وێ ژیاون و دواجار ئه‌و شوێنه‌یان جێهێشتووه و وێرانه‌یێکی لێ جێماوه.
که‌سایه‌تیه‌کانی ئاوایی باشماخ زۆر به ناوبانگن و داب و نه‌ریت و بنچینه‌یان بۆ سه‌رده‌مانی کۆن و دێرێن ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ تایفه‌کانی گه‌وره‌ی کوردستانی ئه‌ودیو خزم و تایفه‌ن و به درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات و هێز و پشتیوانی یه‌کتر بوونه.
که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌کانی ئاوایی باشماخ وه‌کوو: خوالێخۆشبو عه‌تاوڵای سه‌عی مه‌نسوری(عه‌تاخان) که گۆرانیه ره‌سه‌نه‌کانی له ئاسمانی به‌رینی مۆسیقای کوردی وه‌کوو ئه‌ستێره‌یێکی پرشنگدار ئه‌دره‌وشێته‌وه. هه‌روه‌ها عه‌لامه و عارفی گه‌وره‌ی کورد شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا بۆ ته‌واو کردنی عیلم و زانستی سه‌رده‌م و خواناسی ماوه‌یێکی زۆر له‌وێ له خزمه‌تی مه‌لا سه‌ی ئه‌حمه‌د و مامۆستایانی دیکه ده‌رسی خوێندوه و گه‌یشتوه‌ته ترۆپکی زانسته‌کانی به‌ڕۆژی سه‌رده‌می خۆی. یادگاری ئه‌و زانا بلیمه‌ته به‌رده‌که‌ی شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوایه که پیرۆز و پڕ بایه‌خه‌و ئێستاش له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پارێزگاری لێ ئه‌کرێ.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه توێژه‌رانی ئه‌م چه‌ند دێڕه چه‌ند جارێک چوینه‌ته خزمه‌تی خوالێخۆشبوو ئامیرزای باشماخ و له‌باری مێژوو به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌م ئاوایه به ناوبانگه وتووێژمان کردووه که وه‌کوو یادگاری له‌و پیاوه به‌ڕێزه ماوه‌ته‌وه. یه‌کێک له نه‌قڵه‌کانی باسی سه‌رده‌مانی قات و قڕی و برسیه‌تی بووه که چۆن خه‌ڵکی پشتیوان و یارمه‌تی یه‌کترینیان داوه و به جیره‌به‌ند کردنی خورد و خۆراک و به تایبه‌ت که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌نووی گوێز خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه له برسیه‌تی و قات و قڕی ڕزگاریان بووه.
یه‌کێک له دیمه‌نه سروشتیه‌کانی ئه‌م ئاوایه له نێوان ده‌یان و سه‌دان دیمه‌نی دیکه، ئه‌شکه‌وتی سۆراوه‌یه که هێشتا به داخه‌وه نه‌ناسراوه و توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر نه‌کراوه .
شوێنه‌ناوه‌کان
- کێو و کانی: ناوقوول – سوڵتان – غار حاجی باوه – چاوو[۱] بیچکه‌ڵه- چاوو قه‌جه- چاوو چه‌مه- چاوو سیایێ- وه‌زڵه[۲]– لاره‌وه‌ر[۳]– کونه سۆراوا[۴]– که‌ماجاڕ- سه‌رده‌ره[۵]– کانی ئه‌رخه‌وان- چاوو مه‌سیر وه‌و[۶]– چاوو خانالی- چاووسیکه‌نه – قه‌ڵای باشماخ(قه‌ڵا ڕه‌ش) – شه‌راوخانه- باوه‌مسال- گه‌ونایی- شاوه شرین- مه‌ڵا قاسم- سه‌کلیلانه- کتێوڵێ- دێولان- که‌ڵه‌که جاڕ- میاڕووشان(له نێوان دو کێو ڕه‌شه)- کانی مه‌وک- به‌رده‌ڕه‌ش- چاڵه وه‌ره- به‌رده ده‌روازه- هه‌وار برا- یه‌نگی دونیا- که‌ل تێڕان- کلیله وه‌ره- ته‌په خه‌زێنه- ده‌روه‌نه- بایه‌م سان- به‌راوه‌ر ئاوایی- یه‌که شێڵانه- کونه ورچ- چاوو شیرپاڵۆ- چه‌م خواروو- چه‌م به‌نه‌ن- مه‌نێی سه‌ی حسه‌ین- کانی ئه‌حمه‌و – قه‌ور گاوره‌کان- کانی چاو زه‌رد- چاوو باڵاخان- شاتره‌کان- چاوو هه‌ره‌زگا- چاوو به‌ڵخه – چاوو کاوچمان- ده‌م وه‌ره- ڕه‌و مه‌حموو به‌تاڵ- چاوو شاکه- سێفوار- مه‌ڕه‌کان- گه‌ڕاو- به‌رده‌که‌ی شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا[۷]
- زیاره‌تگا: حاجی باوه، سۆفی ساڵه، به‌ردی شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا
- ئاوایه‌کانی ده‌ورو به‌ر: تێمانقڵا –جافرخان- هه‌وی –گاوه که‌چ-ته‌خت –ئێراو – قه‌ڵاچوخه
[۱] چاوگ
[۲] مه‌رقه‌دی مه‌ڵا سه‌ی موحه‌مه‌د له‌وێیه که ئوستادی شێخ حه‌سه‌نی مه‌ولاناوا بووه
[۳] شی‌و و دۆڵێکه دار گوێزی کێوی و خۆ ڕووه‌کی لێیه که هه‌ندێکیان زیاتر ۵٠٠ ساڵ زیاتر ته‌مه‌نیان هه‌یه
[۴] به چه‌ند پلیکان ئه‌چێته خوار و حه‌وزێکی تێدایه و ئاوه‌که‌ی ئاهه‌کیه و ئه‌بێته قه‌ندیل و دیمه‌نی سه‌یرو سه‌مه‌ر ساز ئه‌کات
[۵] قه‌دیم دێهات بووه
[۶] مه‌نسوور به‌گ
[۷] بۆ دیاری کردنی کات و سات به‌کار هاتووه که به‌داخه‌وه به‌تاڵان چوو به‌ڵام خه‌ڵکی هێنایانه‌وه
- سقز رووداو
- کد خبر 21706
- بدون نظر
- پرینت