شما اینجا هستید
اجتماعی » لە هەڵپەساردنی نۆستالۆژی فانتزیکەوە تا بوونناسانەکردنی هزری سیاسی کورد

ئەوەندەی زمانی کوردی زمانێکی ئۆتۆنۆم و سەربەخۆیە لە بواری مەدخەل و سەر وشە و سەرچەشن و چاوگ، ئەوەندەش کەوتۆتە دەست ناچەمەوازی و بەرخۆدانی دەمارگرژانەی گەلێک فیگۆڕی ئۆستوورە پەرەست و خۆ بەپیرۆززانی مێتافیزیک/ئیدئۆلۆژیک، تا ڕادەیەک کە ئێستاش نە تەنیا نەیتوانیوە لە پانتای جیهان و زانستدا وەک بەرهەمهێنەر(مولف)بێتە ئاراوە بەڵکوو ئەو نەهامەتییەشی بە بیانووی بە ڕەسەن هێشتنەوەی، لە پشت دەمامکی ناسیۆنالیزمی ڕۆمانتیک و فولکلۆر و بەشێ لە ئەدەبیاتدا پاساو کراوە. پێشمەرجی دەرچوون لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕادەیەکی شیاو و مەشڕووع لە مازۆخیسم و ئازارخوازی سۆبێکتی کورد لە بوارە سیاسی و کۆمەڵناسانە و فەلسەفییەکاندا. تێپەڕین لە فانتازیای ناسیۆنالیزمی ئیدئۆلۆژیک/ڕۆمانتیک کە خۆی لە لایەک بەدیهێنەری مەیلی مێتافۆڕیک و خوازەییە و لە لایەک بە هۆی پڕەنسیپە بە پیرۆزکراوەکانی، هەڵگری بەستەرێکی ناچەمەواز و ناسیاسیشە و وەک قەبەدالێک لەبری ئەدەبیات و کردەی سیاسی و فەرهەنگی و ئایین و هەموو بوارەکان قسە دەکا، لە مێژە خەریکی بە جوانیناسی کردنی بەرهۆکاری(انفعال) و کردەی سیاسی خەساوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە نە جوانیناسی، تەنیا بە بە ڕەسەن هێشتنەوە و بەرهۆکاری زمان دێتە دی نە کردەی مۆدێڕن و ڕەسەن بێ خۆ گونجاندن لە گەڵ پرسە سیاسی و تیۆرە مۆدێڕنەکان مانای هەیە. ڕەسەنایەتی زمان پەیوەستە بە تەعامول و خۆ گونجاندن لە گەڵ دۆخە کڕۆنۆپۆلێتیک و ڕێئاڵ پۆلێتیکییەکانی جیهانی سەردەمدا نەک بە جوانیناسی کردن و پێودانگ کردنی رابردوو. بۆیە پرساژۆی نەتەوە سازی بەرساخت گەرا، بە بێ تێوەگلاندنی زمان دە پڕۆسە سیاسی و ئەدەبی و ئایینی و سیاسییەکانی جیهاندا لە وەهم نزیکترە تا واقیع. ڕەسەن بوونی زمان هیچکات بە واتای قەپات کردنی هزر و ئەندێشە و گڕمۆڵەکردنی ئیدئۆلۆژیکی و دەمارگرژانەی شوناس نییە. پرسی زاتگەرایانەی زمان و شوناس و نەتەوە، هەر چەندی پیرۆزیش بێ دیسان بە هۆی دیواری ئیدئۆلۆژی و دەمارگرژی، وزەی دەرخستنی لایەنە بوونناسانەکەی زمان و خۆجێیی کردنی تیۆر و هزری جیهانی نییە. ئەگەرچی ئەوە بە واتای سڕینەوەی بیرۆکەی ناسیۆنالیستی و شوناسخوازانە لە ئاگایی و خودئاگایی مرۆڤی کورد نییە بەڵام، دیل و قەتیسکردنی زمانیش لە سووچێکی سیاسی یا فەرهەنگی یا ئەدەبی و هەروەها بە پێودانگ کردنی نۆستالۆژی و ناسیۆنالیزمی کلاسیکیش هیچکات نە بە واتای داشدارێتی لە زمانە و  نە بە واتای نەتەوە و نەتەوەیی بوون، بەڵکوو ڕێک بە واتای نەزۆک کردن و هەڵپەسێرانی ئاگایی و خودئاگایی سیاسی و مێژوویی و مەعریفییە. وەک وترا ئەوە بە مانای سڕینەوەی ڕەمەکی شوناسخوازی نییە لە زەینی بناس و سۆبێکتی کورد بەڵکوو خۆ ڕێکخستن و خۆ گونجاندنی سۆبێکت و بناسی سیاسی و ئەدەبی و ئایینی کوردە لە گەڵ دۆخی ئانتۆلۆژیک/پڕاگماتیک کە بتوانێ هزری سۆبێکتی کورد لەو ” ساحە واقیع “ە و  ڕەمزاوی و سەمبۆلیک و فالۆس تەوەر و پاتریمۆنیکە ڕزگار کا و بەرەو عەقڵانییەت باوەڕی و ڕاسیزمی سیاسی ڕاگوێزێ. پێویستی و زەروورەتی ئەو دۆخە تۆپۆلۆژیکە بۆ هزری سۆبێکت و بناسی کورد، شتێک نییە جگە لە هزر و زمان و عەقڵانییەتی سیاسی، کە ئەوەش گەڕەنتی دەرچوونی قەبەدالی ناسیۆنالیزمی کلاسیکیش دەکا لەو خسڵەتە ژانۆسیک ( دووبەر) و ژووییسانسیکە( دەردەچێژ) کە بە نێوانگری فانتازیا و مەیلی بە پیرۆزکراو و ناچەمەوازەوە پێیەوە لکاوە.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل