حه‌یده‌ر لوتفی‌نیا- لقمان نادرپوور
شکورته‌ی وتار
هه‌رواکه ناوه‌کانی که‌ژ و کێو موچه‌و مه‌زراو کانیه‌کان وشوێنه‌واره به نرخه دێرینه‌کان وئه‌شکه‌وت وکارێزه‌کان و په‌ره‌ستگه‌کان و دێهاته‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانیان وته‌نانه‌ت دار‌و دره‌خت وگوڵ و گیاوجڕ و جانه‌وه‌ره‌کان هه‌رکامیان جۆرێک به‌سه‌رهاتی خۆیان هه‌یه و ناودانه‌کانیشیان چه‌ندین هۆی تایبه‌ت به خۆی و که‌لتوری کورده‌واری هه‌یه و له‌م وتاره ئه‌مانه‌وێ ڕاو بیر‌و بۆچونی خۆمان ده‌رببڕین و هه‌ر جاره به‌شێک له جوگرافیای ئاوایه‌کانی ده‌ورو به‌ر به شێوازی توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی بخه‌ینه رو.
وشه سه‌ره‌کیه‌کان: جوگرافیا، دێهاته‌کان، که‌لتوری کوردی
گه‌رچی ناوچه‌کانی کورده‌واری به هۆی ئاڵ وگۆڕی که‌لتوری وسیاسی و ئایینی وئابوریه‌وه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه توشی گۆڕان هاتونه‌و بڵام ئه‌گه‌ر به وردی لێیان بڕوانین دوای سه‌دان ساڵ به‌شێکی زۆر له ناوه‌کان له لایه‌ن هیچ ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه نه‌توانراوه بگۆڕدرێ چونکو هه‌رواکه ئه‌زانین به هاتنی هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی تازه‌و ئیدۆڵۆژی تازه‌وه بڕێکی زۆر له ناوه‌کان ده‌گۆڕدرێن وبه داخه‌وه خه‌ساراتێکی گه‌وره‌ی که‌لتوری ساز ده‌که‌ن بۆ نمونه به هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناوی زۆر شوێنی مێژوویی له باری ئیدۆلۆژیه‌وه گۆڕدرا یان ئاڵ وگۆڕی به سه‌ردا هاتوه چونکو زۆر شوێن و ئاسه‌واری که‌ونارایی به وڵاتی مه‌جوس وکافروبێ دین زانراون به تایبه‌ت له جوگرافیای ناوچه کوردیه‌کاندا بۆ نمونه شوێنه‌واری شاری شیز ده‌بێته ته‌ختی سوله‌یمان یان فڵان شوێن ده‌گۆڕدرێ و ناوی ده‌نێن په‌نجه عه‌لی و.. یان به هاتنی هێرشی عوسمانیه‌کان بۆ کوردستان ناوی زۆربه‌ی دێهاته‌گان و موچه و مه‌زراکان گۆڕدران و راسته‌وخۆ ناوی تورکیان له سه‌رناوه که له درێژه‌ی وتاره‌که‌دا شیکاریان بۆ ده‌که‌ین .
ته‌نانه‌ت هه‌ر له ئه‌م سه‌رده‌مه به هاتنی حکومه‌تی ۵۷ له ئێران‌دا زۆر وشه‌ی حکومه‌تی پاشایه‌تی له ناو ئه‌چێ و ناوی شه‌قام و کۆڵان وکوچه‌کان و شوێنه‌واره‌کانیش ده‌گۆڕدرێن ئێمه له حکومه‌تی پاشایه‌تی دا وشه‌گه‌لێ وه‌کو “تاغوت ، مستضعف ؛ مظلوم ، و..” نابینین ئه‌م وشانه به هاتنی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌و ئیدۆلۆژی تازه په‌ره‌ی سه‌ندوه ئه‌م بده وبگره له هه‌مو ئایین و ئایینزاکان و ده‌سه‌ڵاته‌کاندا به درێژایی مێژووده‌بینرێ ،هه‌رچه‌ند که ئایینی ئیسلام له سه‌ر ئایینگه‌لی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی شوێنی داناوه بڵام شوێنیشی لێ وه‌رگردوه بۆ نمونه وشه‌گه‌لی محرابه(مێهرابه ) و مسجد(مزگه‌وت) ومناره (جێگه‌ی ئاگری پیرۆز) و ده‌یان و بگره سه‌دان وشه‌ی له دینه‌کۆنه‌کانی وه‌کو مێهری و میترایی و یاری و ئیزدی وه‌رگرتوه و زۆربه‌ی سه‌مبوله‌کانیشیان گۆڕانده‌و له سه‌رچاوه‌کانیشیان دور که‌وتونه‌ته‌وه بڵام به لێک دانه‌وه‌ی هه‌ر وشه‌یێک ئه‌توانین هۆی سازکران وپیرۆزایه‌تی و ناو نانی بۆچی بوه‌و چۆنه جا له‌به‌ر ئه‌ه‌ی که توێژه‌رانی خۆشه‌ویست له سه‌ر وشه‌کانی ئه‌م وتاره بڕوانن لێکۆڵینه‌وه‌کان دا ده‌نێین بۆ ئه‌وبه‌رێزانه‌ی که له‌م بواره‌دا کاری زانستی ده‌که‌ن هه‌رچه‌ند ئێمه‌ش تا راده‌یێکی گشتی و به پێی توانای زانستی خۆمان حه‌ز به لێکدانه‌روه‌ی وشه‌کان ئه‌که‌ین جا ئه‌م وتاره به ناوه‌کانی موچه‌و مه‌زرای ئاوایه‌کانی خۆمان ده‌ست پێ ده‌که‌ین هیوادارام ئه‌م رێگه‌یه که به‌شێکه له که‌لتوری نه‌ته‌وه‌که‌مانه له لایه‌ن توێژه‌رانی تره‌وه درێژه‌ی پێ بدرێ و هه‌رکه‌س ناوه‌کانی شار‌و گونده‌کانی خۆیان تۆمار بکه‌ن و له فه‌وتان رزگاربێ و جودا له‌وه‌ش له داهاتودا به هاتنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر ئه‌و ناوانه وه‌ک به‌شێ له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بمێنێته‌وه چونکو هه‌رواکه ئه‌زانین به درێژایی مێژوو له‌م بواره‌شدا له نه‌ته‌وه‌که‌مان زوڵم و زۆر کراوه و زۆربه‌ی ناوچه کوردیه‌کانیان نه ته‌نیا ته‌عریب و تورکیسم کراون ناوی شوێنه‌واره‌کانیشیان گۆڕیوه.
ته‌یمانقڵای تیله‌کۆ[i]
له حاڵی حازر کێف و ده‌رو ده‌شت وکێوێکمان هه‌یه به ناوی “ئاشوراوا”له زه‌مانی ئاشوریه‌کان دروس کریاوه وهه‌ر به ناوی ئاشوراوا ئیسه‌ش هه‌یه و ئاسار باستانیشی تیا هه‌یه و سکه‌وشته‌شیان تیا دۆزیبوه و…گوایه شتی تریشیان تیا دۆزیوه‌سه‌وه؟!حه‌تا به‌رد وو دێزه وگۆزه‌یش هێشتا هه‌ر ئاساره‌کانی هه‌ر هه‌س ئه‌و وه‌خته پاژنه‌ی ده‌ره‌کانیشیان (گێجه‌نگه) که ئاوا ئه‌چه‌رخێ ئایسه‌یشه گاهێ مه‌وقع په‌یا ئه‌وێ له به‌رد دروس کریاوه و ئه‌ووه‌خته مه‌علومه خۆڵه‌که‌وانی و شته‌یان بوه وه‌ک ته‌پۆڵکه جه‌مه‌و. بیوه‌سه‌و.
قه‌ڵاکۆنی و سه‌رکه‌ل جێگه‌یێکی کۆنی تاریخی وکه‌ونارایه و شوێنێکی دێرینه‌یه له سه‌ره‌تای چونه ناو ئاوایه‌که‌وه شتی فره‌ی تیابوه حه‌موشتێکی تیا بوه، ده‌بێژێ:حه‌تاکانێ من بۆ خۆم میوریمان دۆزیه‌سه‌وه شتایێکمان دۆزیه‌سه‌وه وه‌ک سکه واوه‌سه وه‌لێ جۆرێک بوه
قه‌ورمان تیا دۆزیه‌سه‌و وه‌لێ قه‌وره‌که وه‌ک ته‌نیور دروس کریایو به‌رده چینیوه – ئامه تازه‌یی – بوه ئامه چه‌ن ساڵ له‌مه‌و به‌ر عافتاوه‌و لاوانی تیایوه چه‌ن دانه سکه‌ی تیایوه وه‌ک بازو به‌ن وایوه وه‌لێ سه‌نگین و ئه‌و وه‌خته پیاڵه‌ی تیاو عه‌سڵه‌ن ئینسان حه‌زی ئه‌کرد خوایه ئه‌م پیاڵه له چی دروس کریاوه ئه‌ونه جوانه ، گڵیو ، پێ بزانم یان سیانی‌و یان شه‌شیو ، جا ئه‌و تۆنگه وه‌ک ئیستیل وایوه تۆنگه‌که وه‌لێ لایێکی کامڵ هه‌ڵڕزیاوو ، لایێکی ماوو قاچوخه‌که ی ئه‌ونه سه‌نگین و شایه‌ت بێژم دو کیلو ئه‌ویو هه‌ر له قه‌ڵاکۆنی ،ئه‌و وه‌خته به‌ردی تیایو درێژ درێژ- له‌بان قه‌بره‌کان به‌ردی سپی وگه‌وره‌دانراوو- خه‌ڵکی ئه‌یانهاورده‌و بۆ به‌ر کانی و مزگه‌وت و له حه‌وزا دایان ناوی و له سه‌ری نوێژیان ئه‌خوه‌ند وه‌ک به‌رده نوێژ.
له ئالی واخچه پیره مه‌ردێ بی‌و به ناو (مامه ره‌شه ) قه‌برێکی دۆزیبوه‌وه و دایوه‌وه که‌له‌یێکی په‌یا کردی‌و، دو دانه مێخ چه‌پ وراس لێیان دایووله که‌له‌سه‌ره‌کان ، مێخه‌کان مایوو ، مێخه‌کان حاڵه‌ت زه‌رد ره‌نگ بون وه‌کو مه‌فره‌غ وایوه ئه‌مانتاشی وه‌ک زه‌رد واوه و وه‌لێ ئه‌ونه‌شه ئالیاژه‌که‌ی سه‌خت وعه‌سڵه‌ن وه‌ک پۆڵا وایوه‌سه‌ره‌که‌یشی مۆرێ وه‌ک ستاره پیه‌وه‌یو ئایسه‌یش قه‌ورسانه‌کانی هه‌ر ماوه قه‌ور موسوڵمانیشیوه دێیه کۆنه‌که‌ی هه‌ر ماوه جێیه‌ی کاسه و کیوزه‌و مامه ڕه‌شه له‌وێ که‌شاوه‌رزی ئه‌کرد شه‌و له‌وێ ئه‌خه‌فت زه‌مان گوریه هاره‌که لوێنا ئه‌خه‌فت حیچکه‌س زاتی نه‌ووه‌ک مامه ره‌شه گێڕایه‌سو ئه‌یوت وه جومعانه یه‌ک نه‌فه‌ر له‌و قه‌ورسانه‌وه وه چرا ئه‌هات له کانیه‌که ئاوی ئه‌برد له کانیه “با” ئاوه‌که‌ی دێته‌و بۆ “چه‌م دێیه کۆن” دیه‌کۆنیش هه‌ر قه‌دیم دێیوه حه‌تا شه‌خسێکی هاتیا پێی ئه‌یژن شه‌خسی پیر ئه‌حمه‌وو پیر مه‌حموو ئایسه‌یش هه‌ر ئاسار شه‌خسه‌که هه‌ر هه‌یه وله ده‌ور ئه‌و چه‌مه خه‌ڵک ماڵیان دروس کردوه‌و که‌شاوه‌رزیان هه‌ر کردوه‌و دامداریان کردوه به مرور زه‌مان گۆزتیانه‌سه‌و هاتنه جێگه‌یێ به ناو تێمانقڵا ،کانی جوان تیایه ئاوایه‌که‌ی … ساڵانه له بن شه‌خسی پیر ئه‌حمه‌و پیر مه‌حمو که داری هه‌رمێ و باخ و زریشکه خه‌ڵکی له ئاخر مانگ به‌هارا کۆ ئه‌بونه‌وه‌و له‌وێ نه‌زرو نیازیان ئه‌کرد که حێوانه‌کانیان نه‌خڕشی نه‌گرن یان چاکه‌وه ببن چونکو مانگی گا قڕان یان مرداره مانگیان پێ وتوه خه‌ڵک هه‌رماڵ و دوان و یان گێسک یان کاوڕو ..سه‌ر ئه‌بڕی و یان شتێکیان دروس ئه‌کردو وئه‌چیونه بن ئه‌وشه‌خسه و جێژنیان ئه‌گرت و نه‌زرو نیازیان بڵاو ئه‌کرده‌وه گه‌وره‌و بچوک ئه‌چونه بن ئه‌و شه‌خسه دائه‌نیشتن و جه‌ژنیان ئه‌گرت زۆر جه‌ژنێکی خۆش وزمسانه‌کانیشی خۆش بو ئه‌ونه به‌فر ئه‌واری گاهێ مه‌وقع وه‌ک تونێل لێمان ئه‌دا ئه‌چوین بۆ ناو تایه و ئاڵفمان ئه‌هاورد گیامان ئه‌هاورد یان بچواین بۆ کانی ئه‌ونه به‌فر بو وه‌ک تونێل لێمان ئه‌دا
کێوه‌کانی:
کێفمان هه‌یه به ناو ده‌ره‌ی سه‌کیلانه ،ده‌ره‌ی قه‌ڵای لانه ، ده‌ره‌ی به‌یه‌که ، ده‌ره‌ی کوچک ره‌ش، ده‌ره‌ی هه‌وازۆ(شار نشین بوه ماڵی تێدا بوه جێگه‌یێکه زمسان گه‌رمه‌وتاوسان فێنکه پێی ئه‌یژین هه‌وازۆ) ده‌ره‌ی ده‌موه‌ره ، گه‌وناوی ، که‌ل به‌رده‌زه‌رده ، باڵمته‌و ، قه‌پڵانتوو، سه‌کۆی مه‌نسوربه‌و(گوایه هه‌وارگه‌ی شاکه‌و خان مه‌نسورخانی شاعیر بوه) ئه‌وسه‌کۆیه ئیسه‌یش هه‌ر مه‌شهوره به سه‌کۆی مه‌نسووروه‌و حه‌تا جێگه ومێگه‌ی چادروشته‌یان ئیسه‌یش مه‌علومه حه‌یوان وماڵیاتیان بوه ، کێوی ئه‌سکه‌نه‌ری ،کێو مژیوه‌رد له ده‌موه‌ردایه بان مله‌ی ئاوایی هه‌وی ، موچه‌ی قه‌جه‌و سیایێ له خوار به‌نه‌ن باشماخایه پشکی تێمانقڵایه .
چه‌مه‌کانیش :
چه‌می شه‌مسه و تازایوا و چه‌م ئێراو(زه‌مانێ ماسی زۆری تیاویه ده‌م پاییز ئه‌چوین له‌و چه‌مانا ماسیمان ئه‌گرت ئێسه به ناشوکری نه‌وێ ئاو که‌می کرده‌وماسی نه‌ماوه‌و ئاویش وشکی کرده)چه‌م شراوخانه وچه‌م باوه گوڕگوڕ، چه‌م وه‌یساڵی ،چه‌م ئاسیا‌و، چه‌م په‌ڵکه‌که.
کانیه‌کان:
کانی” با “له ئالی واخچه شه‌فا به‌خشیوه که ئێسته‌ش ماوه‌و کراوه به هه‌سێڵ
کانی باله له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاوایی ، کانی به‌رماڵ ،کانی کوچکینه (هاوینان ئاوه‌که‌یفره سارد‌و که‌له‌ته‌زێنه) کانی به‌یه‌که.
ئاوایی ئاخکه‌ن[۱]
مه‌زره‌عه‌ی ئاخکه‌ن “چاڵی ئاخکه‌ن” به‌رده ڕه‌شه “موچه‌مان بو”شۆڕیجه”هه‌یه موچه‌مان بو ، ئه‌ووه‌خته کاکه گیان دۆڵابمان بو ته‌خته ته‌خته‌یه له‌وێ هێلانه قاڵاومان هه‌یه ، کانی زوڵه‌یخامان هه‌یه ، شیوی کارێزمان هه‌یه و ئه‌وانه هموی کانی و ئاوی لێیه وکانیاوه‌و کێوه‌کانی وکێوه گه‌وره‌مان هه‌یه و کێوه گه‌وره‌ی سه‌یاواو حه‌وت کانیانمان هه‌یه وشاخه گه‌وره‌و به‌رده گه‌وره‌مان هه‌یه پشت ناودێی چه‌کوشه‌و ئه‌و وه‌خته کێوێک ترمان هه‌یه له به‌شی ئاخکه‌نا ئه‌ویش هه‌ر کێوه‌و قه‌وخمان هه‌یه هه‌ر کێوه‌و په‌چه ره‌شمان هه‌یه هه‌ر کێوه‌و له خوار کێوه گه‌وره‌وه‌یه‌و .
ئاسه‌واری تاریخی په‌چه ره‌ش لێیه‌تی ئه‌وه زوو دێیه کۆن بو ه وزه‌مانی شا ئه‌چوین هه‌ر به قوڵه‌نگ هه‌ر به ڕۆژ ده‌سته ده‌سته و ده‌سه‌یێ له‌ویا و ده‌سه‌یێ له‌ولاو..ده‌سمان ئه‌کرد به هه‌ڵکه‌ندن شتێکی وا په‌یا نه ئه‌بو ئائوا ئاسنه مسوارو شته‌مان په‌یا ئه‌کردو له‌ته گۆزه‌و له‌ته دیزه‌و ئائوانه .
له ته‌په‌ی پیر به‌شیر شه‌خسێکی لێبو ژنان ئه‌چون ئه‌گه‌ر مه‌مکیان شیری تیا نه‌بوایه برێشکه‌یان بۆ ئه‌بردو ئه‌چون به ده‌وریا ئه‌گه‌ڕان و به عومری خوا شیریشیان تێ ئه‌هات خوا ئه‌زانێ ، به قیبله‌گای موحه‌مه‌د که‌س نه‌یه‌زانی چیه، شێخ یاسینی لێیه له تایفه‌ی چه‌کوشه‌یه‌کانه له عێراقه‌و هاتبون له ده‌وره‌ی هارونه ره‌شید دا ، دو برا بون شێخ مه‌ولانو شێخ یاسین ئیتر له چه‌کوشه مانه‌و وتبویان ئێره بۆ جێی عه‌ولاووشتمان بێده‌نگه و ئیتر بۆخۆی له‌وێ مانه‌و ئیسه چه‌کوشه دو به‌شی عه‌ولاوی ئه‌وانه و به‌شێکیشی خه‌ڵکی تره .
“کونه ڕێوی ” ئه‌وه دیه کۆنێکی لێیه لای گوڵه‌کان ،کانی و ئاوی لێیه و شه‌ش –حه‌وت بیری تیایه وه‌ک کارێز ئیتر له سه‌ڵا ئه‌گه کون‌یان کردوه و ئاوه‌کانیان داوه‌ته داوه ده‌م یه‌ک هین قه‌دیم قه‌دیمه .
“قه‌ڵا”ی تیایه ئه‌ویش هین قه‌دیم قه‌دیمه پی ئه‌ڵێن سه‌رقه‌ڵا ، ده‌وری نه‌گیراوه قه‌ڵاکه به خۆڵی توبره‌ڕێز ساز کراوه ئه‌وه قه‌دیم له بیره‌وه‌ری حیچکه‌سێکا نیه و قه‌دیمه ئاسارا باستانیه و ده‌وڵه‌ت ناهێڵێ حیچکه‌س قه‌ره‌ی که‌وێ ده‌ی دیسانه‌که سه‌ر ئه‌و قه‌ڵایه ماڵ بو خه‌ڵک کردبویان به ماڵ ، له ئه‌وه‌ڵ ئینقلابه‌و قه‌ده‌غه کریاوه زه‌مانی شا کاری به‌وانه نه‌بو ؛ کا عومه‌رێکمان هه‌یه ئه‌ڵێ له پشت ناودێوه ماڵه جوه‌کان بوه که ڕۆیشتنه‌و بۆ ئیسڕائیل ، ئه‌ڵێ دارێ له ناو حه‌وشه‌که‌یانا بو –جا ئه‌وه‌یان زۆر داوه ئه‌و ده‌ور داره‌و هینه -شتیشیان زۆر تیا په‌یا کرد ، نازانم هین جوه‌کان بوه یان قه‌دیم تر بوه خه‌ڵک زۆر شتیان تیا په‌یا کرد ؛ ئه‌وه هه‌ر ئاسار باستانی بو .
“کانی که‌ماڵ” ئه‌ویش هه‌ر دێیه‌کۆن بوه ، دێیه کۆنی لێبو ئه‌یانوت قه‌بری “شاکه‌ره‌مه ” من له بیرم دێ که ده‌وری گیرا بو ئالعان له به‌ین چوه و بوه به رێگا و مێگاوشت و په‌یا نابێ ، ئه‌یانوت ئه‌وه قه‌بری شاکه‌ره‌مه شای ئه‌م مه‌نته‌قه،
له ئاشه‌که‌ی حاجی غه‌فوره‌و پیا بڕۆین
هه‌وه‌ڵ موچه که‌نه سووره قافڵه ڕێ ئاشه جۆ دوای ئه‌په‌ڕێته‌و بۆ ئه‌و به‌ره‌و بۆ لای سه‌یاوا و کونه مار دێته و بۆ لای که‌لی سه‌را دێته‌و بۆ لای یازیبڵاخیه‌و دێیه کۆن نزیک ناودێ کانی هۆبه‌تو موچه‌ی ماڵ ئیلیاسیه‌کان
دێته‌و بۆ ئه‌مبه‌ره‌و ته‌پی جافر و موچه‌ی قه‌وه‌خ و پرده به‌ردینه‌یشی پێ ئه‌ڵێن کانی مه‌لا وئه‌م دیوه‌و چناران دێته‌و بۆ لای مه‌رخوزه‌و شۆڕیجه و کێو به‌ردایله و حه‌وت کانیان
کانی حه‌مه فه‌قێه و کانی پلوسکان و کانی کوره له ناو دێ
کێوی خێڵ ته‌په و په‌چه ره‌ش و هێلانه قاڵاو و کێوی وه‌نه‌وشه
له لای سه‌یاوه‌و موچه‌ی گڵه ره‌نگه وکێوه گه‌وره‌ی سه‌یاوا وپه‌چه‌ره‌ش و خێڵ ته‌په کێوه به‌ردایله
ئاوایی بوبه‌کتان[۲]
بوبه‌کتان تیره‌کێکی هه‌یه پێی ئه‌ڵێن تیره‌کی ماڵان ، خڕێکی هه‌یه پێی ئه‌ڵێن خڕی شه‌کان که ئه‌گه‌یه خڕی شه‌کان ئه‌و خڕی شه‌کانه سه‌رچاوه‌که‌ی له ده‌شتی “وه‌زیفه‌وه “دێته‌وه خوارێ خڕێکه هه‌موکانیاوه‌کان کانیێک لێره‌و کانیێک له‌وێ وئه‌م به‌راوبه‌ر قوناوی ئه‌وکانیانه که ئه‌ستێریان دروست کردوه وقوناوه‌که‌ی وزیاده‌که‌ی دێته ئه‌و شیوه‌وه‌و سه‌ره‌وخوار دێته‌و سه‌رچۆمی بوبه‌کتان ئه‌وه پێی ئه‌ڵێن “خڕی شه‌کان” له‌وه‌و به‌روسه‌ر پێی ئه‌ڵێن ده‌شتی وه‌زیفه ، ده‌شتی وه‌زیفه‌ش له که‌وشه‌نی موچه‌و مه‌زرای ئینچکه‌دایه ئیتر سه‌ر ئه‌که‌وی شیوێکی لێیه ئه‌و شیوه سه‌ر ئه‌که‌وی دیته سه‌ر که‌له‌که ئه‌وه‌ڵی وه‌زیفه ده‌ست پێ ئه‌کات سه‌ره‌و خوار ئه‌وانه‌ی ده‌شتی وه‌زیفه هه‌موی که‌شاوه‌رزیه ، ئه‌وبه‌ر وه‌زیفه که ڕوبکه‌یه قیبله، کێوێکی لێیه به نێوی به‌رده‌زه‌رد ده‌ستی چه‌پا ئه‌که‌وێته شمالی بوبه‌کتان ئه‌و عه‌ینه به ده‌ستی راستیا ئه‌ه هینه ئه‌و کێوه دۆڵی باخی شێخانی پێ ئه‌ڵێن وفه‌قێ سه‌یده‌شی پێ ئه‌ڵێن ؛ به‌و دیوا که له بوبکتانه‌و بازه‌م ڕێگایێکی تر ده‌س پێ ئه‌کا و ئه‌چێ بۆ باخی شێخان سه‌ر کێوه‌کانی هه‌تا ئه‌چێته‌وه روکاری مه‌زرای گڵۆڵانی خوارو ئه‌وه پێی ئه‌ڵێن به‌رده شه‌ق ؛ له به‌رده شه‌قیشه‌وه که به‌ره‌و خوار ئه‌چیته خوارێ ڕێگاییکه هاوینه ڕێیه هه‌ر پیاده ڕێیه ، له‌وێوه ئه‌ڕواته‌و خوارێ بۆ گوڵۆڵانی خوارێ کێوێکی قوتی لێیه وه‌ک که‌له‌قه‌ن وایه پی ئڵێن “قه‌ڵای قۆزێڵوێ” ئه‌وه له قسان قه‌ڵایه و به‌ردو هینه‌کانی جوان دیاره زه‌مانێ قه‌ڵا بوه ،ئه‌و کێوه ناوی قه‌ڵای قۆزڵوێ بوه .
له قه‌ڵای قۆزڵوێوه دوباره بزه ڕێیێکی هه‌یه که لابه‌لا ئه‌ڕوته‌وه ئه‌چێته‌وه سه‌ر ڕێگایکه ،ئه‌چێ بۆ کانی درێژ له‌وێکانه‌وه که ئه‌په‌ڕیه ئه‌وبه‌ره‌وه کێوێکی لێیه که‌پشتی موچه‌و مه‌زرای ماڵه پێی ئه‌ڵێن “ئه‌سکه‌نده‌ر” له‌و کێوه‌شه‌وه هه‌ر دووباره به سه‌ر مله‌ی کێوه‌کانا بڕۆی ئه‌چیه قه‌ره‌قه ، ئه‌و دیوی ئه‌ڕوانێته کانی لێژ، ئه‌ودیوی ئه‌ڕوانێته شێخ چۆپان ، ئه‌ودیویکه‌ی ئه‌ڕوانێته یاغیان ، جا له‌وێوه‌و که له ئه‌سکه‌نه‌ره‌وه که سه‌ره‌و خوار دێیه خوارێ موچه‌و مه‌رزای چوار ماڵی لێیه ، له‌وێکانه “هه‌ڵوژانه” شه‌خسیشه ، پڕه له دار هه‌ڵوژه زمانێک کابرایێک ئو دارانه‌ی که چه‌قاندوه کردویه‌ته مه‌وقفه وخێر یانی ئه‌و ساحێو موچه ناتوانێ بیفرۆشێ ، حه‌چکه‌سێ هات هه‌ڵوژه ئکاته‌و ئه‌یبات و حه‌قی فرۆشی نیه ، ئه‌گه‌ر لێی بفرۆشێ به عومری خوا ئه‌و کابرایه توشی کاره‌ساتێ ئه‌بێ ، وه‌ک نه‌زه‌رکه‌رده وایه .
ئه‌وجار سه‌رو خوار دێیه خوارێ دێیه سه‌رگۆمێکه سه‌رچاوه‌که‌ی له مێرگه نه‌خشینه‌وه ده‌س پێ ئه‌کات ئه‌و گۆمه نێوی گۆمی “قه‌ڵاگایه ” قه‌ڵاگاش ،خۆی ئه‌گه‌ر سه‌ر ئه‌که‌وی بۆ موچه‌و مه‌زرای ماڵێک که‌ڵک و به‌رده‌کانی دیارن که زه‌مانێ ئه‌وێ دێ بوه و ناوی قه‌ڵاگا ش بوه که‌ڵه‌ک و هینێکی زۆری لێیه ، ئه‌و به‌ردانه هه‌چ بنیاوه‌مێکی عاقڵ و با ته‌جره‌به تماشای بکا ئه‌زانێ ئه‌مه ده‌سکاره‌و زه‌مانێک کراوه به خانوو‌و کانی و ئاویشی لێیه نازانم ناوه‌که‌ی .
له‌وێکانێ که به ڕێ ده‌که‌وی دێیه‌وه به‌ره‌و بوبکتان ئه‌و به‌ریه‌وه کێوێکی لێیه پێی ئه‌ڵێن به‌رده سپیان به‌و دیویا به‌شی کانی به‌نه‌و به‌م دیویا به‌شی بوبه‌کتانه ئه‌گه‌ر له‌وێوه سه‌ر ئه‌که‌وی دوباره کێوێکی لێیه پێی ئه‌ڵێن هه‌واره به‌رزه له‌وێشه‌وه که هه‌ر ئه‌ڕۆی به‌وکێوه‌دا روئه‌که‌یه‌وه سه‌قز شه‌خسێکی لێیه نێوی “حاجی بایه” ئه‌و کێوه‌ش هه‌ر به نێوئه‌و شه‌خسه‌وه مه‌شهوره و خه‌ڵکی کانی به‌ن کردویانه‌ته قه‌برستانی خۆیان ،چونکو قه‌برستانه‌که‌ی خۆیان که قه‌بری لێ هه‌ڵئه‌که‌نن ئه‌ڵێن ئاوه‌زێیه .
که دێیته‌وه سه‌ره‌و خوار ئه‌ڕۆییه خوارێ ئه‌وه چۆمه‌که‌ی بوبه‌کتانه و ئه‌و عه‌ینه بوبه‌کتان ئه‌و چۆمه ی به ده‌وری ته‌پێکا ئائوا با ئه‌داته‌وه ئه‌وه گۆمه گه‌وره‌یه وته‌پێکی لێیه ته‌وه پێی ئه‌ڵێن ته‌پی گۆمه گه‌وره دیمه‌نێ زۆر جوانی هه‌یه و ئێمه شوانی گاڕانی دێ بوین هه‌تا ئاخری به‌هار سێسه‌د –چوارسه‌د سه‌ر ”که‌ڵک” که ده‌عبایێکی باڵنده‌ی سپیه که ده‌ندوکیان وه‌ک مقاش وایه ئه‌و به‌رمله‌یان شۆڕ بوه‌ته‌وه و ئیزافه گۆشتی هه‌یه ئه‌ڵێی عه‌فتاوه‌ی ئاوه ،ماسی خۆر عه‌لاحیده‌یه و که‌ڵک عه‌لاحیده‌یه‌و ئه‌وان گه‌وره‌ن ،وه‌زنیان سی-چل کیلۆ ئه‌بێ ،چون لێیان مناربوه‌وه ئائوا هه‌ڵمان ئه‌گرتن سی-چل کیلو ده‌بون گۆشتیان ناخورێ ،گۆشتیان نا ئه‌خوارد ڕاوه ماسیان ئه‌کرد ئیتر هاوینێ ئاوی چۆم که‌م ئه‌بوه‌وه ئه‌وان ئه‌ڕۆیشتن نازانم ڕویان ئه‌کرده کوێ دوباره ساڵی ئاینده له به‌هاره‌و له هه‌وا خۆشیا دووباره ئه‌و که‌ڵکانه نه‌ئه‌هاته‌وه وه‌لێ ئالحانه‌که نه که‌ڵک ماوه‌و نه ئه‌و ئاوه‌ش ماوه ئاوێکی وای نه‌ماوه ،چۆمه‌که وانیه ماسی تیایه ،که‌م ،زه‌مانێ ماسی یه‌جگار زۆری لێبوه ، زه‌رده ماسی بو خۆته ماسی بو ماسی سپی بو، خۆته تۆزێ گرده و ڕاکشاو نیه وتاڵێکی هه‌ر وه‌ک گۆشت سمێڵ وه‌ک سمێڵ له‌ملاو لای ده‌می ره‌د ئه‌بو ئه‌وه پێمان ئه‌کوتن خۆته ئه‌و عه‌ینه به‌و به‌رچۆمه‌که‌وه چاڵه به‌فری پێ ئه‌ڵێن له زه‌مانی ئاغادا بۆ خۆم بیرم دێت به‌فریان کۆ ده‌کرده‌و چاڵێکی تیایه ئه‌و به‌فریان ئه‌خسته ئه‌و چاڵه‌وئه‌یانکوتاو خوێیان به‌سه‌را ئه‌کرد و پێیان ئه‌وت چاڵه به‌فر،ئه‌و عه‌ینه ئه‌و شیوه‌که‌ی ئه‌و به‌ریشه‌و که ده‌وری بوبه‌رکتانی داوه پێی ئه‌ڵێن فه‌قێ سوجده‌و ئه‌و به‌ریشی کێوێکی که‌ی پێی ئه‌ڵێن شا مه‌سعوده .
ئه‌و دێیه‌ی ئێمه موچه‌یێکی لێیه ئه‌و دۆڵه‌ی ئێمه که سێ –چوار موچه‌یێکی تیایه که به شه‌کان مه‌شهوره له سه‌ر ڕێگای وه‌زیفه و که ئه‌چێ بۆ تورجان و ئینچکه ئه‌وێش ئاسه‌واری که‌ڵه‌کی لێیه پیرێکی به ساڵا چو ته‌قریبه‌ن چل- په‌نجا ساڵ له‌وه پێش به‌وێدا هاتوه له خه‌ڵکی ئه‌و موچه‌و مه‌زرایه‌ی پرسیاری کردوه ووتویه‌تی زه‌مانێک ئائوێ دێ بوه له نزیک بوبه‌کتان ئه‌و عه‌ینه دێیێکی که‌یش که پێی ئه‌ڵێن گوڵه‌کانی قه‌واڵ به‌ره‌و شێخ چۆپان تۆزێ ڕێ ئه‌که‌وێ ئه‌وه‌ش که‌ڵک و شته‌کانی دیاره زه‌مانێ دێ بوه ره‌حمانی حاجی قایه‌ری تایه‌ر بۆغه که سه‌د وبیست ساڵی عه‌مر کرد کوتویه زه‌مانێ له قه‌واڵ ئه‌و دێیه نان و چاییم تیا خواردوه ئالعان هه‌ر ئاساری که‌ڵه‌که‌کانی ماوه ده‌نا حیچکه‌سێ نازانێ ئه‌وه دێ بوه پۆلێ گوڵی لێیه خۆڕست پێی ئه‌ڵێن گوڵه‌کانی قه‌واڵ قه‌بریشی تیا هه‌یه قه‌بری موسوڵمان و غه‌یره موسوڵمانیشی تیایه حه‌تا خه‌ڵکی کانی به‌ند ئه‌و پیره‌کانیان که به‌ره‌و مردن ڕۆیشتن وه‌سیه‌تیان کردوه بۆ کوڕه‌کانیان وتویانه بمبه‌نه ئه‌و قه‌برستانه‌ی قه‌واڵ هینی ئه‌و دێهاته .
ئاوایی سولاکان[۳]
ئاغه گیان کانی که‌وومان هه‌یه شۆره‌کاته‌که‌مان هه‌یه زینانه‌که‌ی سولاکانمان هه‌یه چاڵێکه ئه‌چێته خواره‌و که‌سنه‌زانه‌که‌مان هه‌یه قه‌ڵا به‌ردی لێیه ئاسار باستانین عه‌رزت که‌م حه‌فت کانیانمان هه‌یه قه‌ڵوه‌زمان هه‌یه ،هه‌وارمان هه‌یه کانی گه‌نجه‌مان هه‌یه که‌سنه‌زانه‌کان کۆنه دێیه و موچه‌و مه‌زرای زۆری هه‌یه وسێسه‌دو په‌نجا ساڵێ له‌مه‌و به‌ر دێهات بوه و نه‌وعێ داری لێیه به ناو شه‌خس ئه‌یناسن و قه‌دیمه‌کان ئه‌یانوت گورگێ په‌یا بوه شه‌وانه ئه‌و کابرایه‌ی زه‌خمی ئه‌کرد و ئه‌مردن ئیتر ئه‌و ئاوایه چۆڵ بو قه‌ورسانێکیشیان بو پێیان ئه.وت قه‌ور یه‌هودیه‌کان ناوی چۆمان بو .
ئه‌وانه هه‌یه کێو ئه‌وڕه‌زاق هه‌یه کێو قالی هه‌یه ناڵه شکێنێمان هه‌یه عه‌رزت که‌م گوێزانمان هه‌یه کونه ورچمان هه‌یه ڕێقنه‌مان هه‌یه بێژنه وه‌سه‌زرمان هه‌یه ئه‌وه کێفه‌کانیشی .
مه‌ڕه‌کێوی و که‌و که‌روێشک وبه‌رازی زۆره هه‌ه‌ڵۆی لێیه و مێشه سووی لێ نیه له مه‌نته‌قه‌ی هه‌وه‌توا هه‌یه ،ئیسه نه‌وعێ تر په‌یا بوه پێی ئه‌یژن چه‌قه‌ڵ و ڕێوی هه‌یه .
شوێنێک ترمان هه‌یه پێی ئه‌یژن سه‌رقه‌ور جوامێر که یه‌ک نه‌فه‌ر بوه لوێنا عه‌مر خوای کردوه و سه‌رشناس و گه‌وره بوه ئه‌و وه‌خته قه‌ورسانێکیشی لێیه روه‌و عه‌لیاوایه و کێلێکی تیا بو تاریخی ۶۵٠ساڵ له‌مه‌و به‌ری پێوه بو ئه‌و کێله دزیان نازانین کێ بردی ،ئه‌م قه‌ورسانه به ناو تۆقه چی ئه‌ناسیا ئه‌م قه‌ورسانه من خۆم ئه‌و قه‌بره‌م دیبو به خه‌تی مێخی نوسرابو هه‌زار ڕا دیبوم
کانی تاڤوکه‌ی هاتیا ، حه‌وت کانیان و کانی زۆراو کانی تاڤوکه له به‌ین دو کێوه‌وه‌یه ئاوه‌که‌ی به خوڕ دێته خواره‌و وه‌ک ئه‌و مه‌نته‌قه‌ی هه‌ورامانا ئاوایه .ڕێواس و گیلاخه‌و مه‌نێی هه‌یه که‌نگر و گردیشک و هاڵه کۆکی ومه‌زره‌ی هه‌یه به پاییزان زریشک و شته‌ی گشتێکی هه‌یه باخ مێوی تیایه.
ئاوایی ئیلۆ[۴]
ده‌شته‌کانی ساوینی هه‌یه قاسمی هه‌یه ده‌ره نۆکانی هه‌یه گوڵسێفه ،کانی و ئاوێ واشی نیه کانی کارێزی ده‌ره‌نۆکانی پێ ئه‌یژن ،ئیتر کێوێ وای نیه.
ئاوایی سیاری خوارو[۵]
پێی ئه‌یژن سیاری کۆن کێوێکمان بو به ناوی عه‌وڵا کوژراو که له به‌ینی خاپوره دێ وسێیارو کێله‌شین وسێیاری سه‌روا له‌و شوێنه‌یا هه‌ڵکه‌وتوه هه‌ر ئه‌و کێوه‌ی تیایه هه‌روا موچه‌ی مروه‌ت کوژراو هه‌یه پردی ره‌حیم به‌گمان هه‌یه کانی مێومان هه‌یه به‌رده‌سورانمان هه‌یه .
شێخ چۆپان[۶]
پیرچۆپان و هه‌ڵاڵان و هه‌نگه ژاڵه ،سێوێ ، قه‌راخانی شێخ چۆپان ،ئه‌مانه هه‌موی کێوه‌کانیه‌تی ؛ کانیه‌کانی ، کانی هه‌واره‌به‌رزه کانی په‌ڕه‌ژاڵ ، کانی هه‌ڵاڵان ، کانی قه‌ره‌قا ، کانی چۆمی کانی سێوێ کانی هه‌واره به‌رزه ، موچه‌ی حه‌وزاباد ،له پشت ناودێوه‌یه له به‌ر ناودێ قاله کوژراو، چۆمی له‌یلاغان و چۆمی هه‌ڵاڵان چۆمی پیرچۆپان ئه‌م چۆمانه له سه‌ۆردا له مێرگه نه‌خشینه‌و دێته خوارێ مێرگه نه‌خشینه‌ش ئاوی سه‌د باره‌و شته‌یه دێته خوارێ ؛ له وزمه‌ڵه‌وه بۆی ئه‌چێ و ئه‌چێته گوێزێ و له‌وێشه‌وه ئه‌چێته شێخ چۆپان و مێرگه نه‌خشینه
شێخ چۆپان و پیرچۆپان دودانه خۆشک و برا بون شوان بون له‌وێ ئیتر له‌وێیا شوانه‌که‌د ئه‌ڕوا بۆ کێو شوانی یه‌ک دوماڵێک ئه‌بێ ئه‌وه‌یان له‌وێ فه‌وت ئه‌کات له کێوه‌که ئه‌ینێژن شه‌خسێکه به ناوی پیر چۆپان ئه‌ویتریان شێخ چۆپان که فه‌وت ئه‌کا له‌وێ ئه‌ینێژن له ناودێیایه ئێسته شه‌خسه وقه‌پرستانه‌که‌ی کۆنه‌و ئه‌مه‌نه‌ی تیایه {ئاسه واری که‌وناری} مه‌گه‌ر خوا بزانێ هه‌روا شه‌خسێکی تری لێیه به ناوی مه‌ڵاوه‌ڵه دار‌و دارستانێکی خۆشی هه‌یه به‌هاران ئه‌ڕۆن بۆ کوێستانه‌که‌ی شوێنێ خۆشه و کانی و ئاوی خۆشی هه‌یه له کانی به‌نیش هه‌ر شه‌خسی مه‌ڵاوه‌ڵه هه‌یه و بای گردوه‌ته خۆی .
من مناڵی ئه‌وێم باوکم ئاشی بوه له‌وێ ئاشی ئاوی حه‌سه‌نی مینه به‌ن وتیشیان هینه‌که‌ی ئه‌ڵماس بوه .
کانی سنجو[۷]
ئه‌وه‌ڵ کانی به‌ردینه دوای ئه‌مه حه‌وت کانیانه دوای ئه‌وه مانگاخوراوه دوای ئه‌وه که‌ر کۆڵایی و قه‌ره‌قوڵه ودوای قه‌ره‌قوڵه کانی سنجوه و دوای ئه‌وه بێژنگ به‌سه‌ره دوای ئه‌وه گاله‌ڕه فه‌رهاد تاشه ودوای ئه‌وه ڕۆڵانه و دوای ئه‌وان سێ کۆیان سێ کۆیه دێمی عه‌به ، کانی به‌ردینه وکانی دار سنجو حه‌وت کانی .
فه‌رهادتاش ئاسار باستانیه حه‌وت پلیکانی لێیه که‌ویته خوارێ گوێچکه‌ت ئه‌بێته کوتی گه‌وره‌ت حه‌وت دانه دیوه مزگه‌وته نازانم ده‌سشۆریه و ناوماڵه و هه‌ر ئه‌ڵێن فه‌رهاد تاشیه و هه‌ر له به‌رده‌که تاشراوه‌و دیو ئوتاقی تیایه جێ ژگرێژه‌نه‌ی درگای تیایه حه‌ر له‌و حه‌نه له‌و عه‌رزه له به‌رده‌که ته‌نوری تیایه به‌رده‌که‌ی نه‌رمه ده‌ڵێن له ده‌سشۆری ئه‌وێ که‌شه‌فه‌ی ته‌ڵایان دۆزیوه‌ته‌وه وه‌ک قه‌ڵا و سه‌نگه‌ر وابوه .
که‌ریماوای قاورخان [۸]
کێوی به‌رده‌زه‌رده وکێوه ره‌ش و کێوی خۆر نه‌وه‌زان دێهاتێ کۆنی هاتیایه هه‌ر ناوی دێیه کۆنه ئاسه‌واری باستانی لێبوه کانیه‌کانی ناوی کانی به‌رماڵ و کانی خواری و کانی کوچکینه و کانی داره شه‌ریکه و کانی به‌رده‌ڕه‌شانه ، شێخ به‌های که‌ریماوا خه‌ڵکی ئه‌وێ بوه و عالمێکی گه‌وره بوه و له ناو دڵی خه‌ڵکا هه‌ر خۆشیان ئه‌وێ و ئێسه‌ش بنه‌ماڵه‌و شته‌که‌ی هه‌ر له‌وێ ماون .
مه‌رخوز[۹]
مه‌رخوز به سێ قسمه‌ت ته‌قسیم ئه‌وێ قسمه‌تێکی به‌ره‌و نێچیران ئه‌ڕوا به‌ره‌و لای هه‌به‌کی وهه‌رمێله‌و قسمه‌تێکی دێ به‌ره‌و لای وه‌نه‌وشه لای ته‌مۆغه‌و باغی ساڵح به‌گ و له‌ملاشه‌و دێهاتی ئاخکه‌نه و ته‌ره‌فی وه‌نه‌وشه کوێستانی وساردتره نسبه‌ت به به‌یتیران
کانی گۆیژانی و قۆزی قڕانی هه‌یه قه‌مته‌ره‌ی هه‌یه کانی به‌رده‌ره‌شی هه‌یه کانی که‌ڵانته‌ر له ناو دێیه
کێوی مه‌نیج به‌سه‌ر و وه‌نه‌وشه ی هه‌یه
پێراره‌که له خوار ناودێ فازڵاوشته‌یان هه‌ڵکه‌ند لله لای مخابراتی ئاوایی گۆزه و دێزه‌یان په‌یا کرد وه‌ڵا بردیان میراسی فه‌ره‌نگی ئه‌و شه‌ش حه‌وت کوزه‌یان برد .
به‌رده‌ره‌ش و چاڵی ئاخکه‌ن هه‌یه .بڵام چاڵی ئاخکه‌ن به‌شی ئاخکه‌نه.
که‌لی گه‌وره و به‌ردی قه‌له ڕێ به‌رده هه‌نگه ژاڵ ؛ به‌رده سپی
کانی سڵێمانه کانی توبه‌ره ، هه‌روه‌ها موچه‌ی به‌رده ڕه‌شه و مێرگی عه‌زه ره‌شی تێدایه
ته‌پۆڵکه‌ی لال ئه‌حمه‌د زیاره‌ته شاره‌زوره و سۆفی سۆڵاو
موچه‌ی کانی گۆیژانمان هه‌یه له چه‌کوشه‌و ئه‌گاته به‌رده ڕه‌شان و پێچی به‌ڵاڵوکان پردی عوروسه‌که و به ده‌سی چه‌پا ئه‌چێته که‌لی سوورمایی و قۆزی قڕان ئه‌مه کانیه
موچه‌ی کانی گۆیژان و ئاو باره و ئه‌ستێره گه‌وره له به‌ر وه‌نه‌وشایه و مه‌عروفه ئه‌گا به ده‌روێش کوژراو که‌پره‌کۆزه‌ی حاجی خان و ئه‌مجار بۆ لای قه‌ڵای ئه‌شره‌فیه‌وه ئه‌مجاره دێته‌وه بۆ شیوی عه‌به دۆڵێکه ئه‌مجاره قه‌ڵبه‌زه دۆڵێکه ناوێکی مه‌عروفی هه‌یه و شوێنێکی تر پێی ئه‌ڵێین قۆخان باخی حاجی غه‌فور و دێته‌وبۆ شی‌و گوێزان ئه‌مجاره دێته‌و بۆ به‌رده سپی و که‌لی که‌روێشکه ئه‌مجاره دێته‌و بۆ لای دێمه ره‌ش
دێمه گه‌وره‌مان هه‌یه چۆمی ره‌شی خان کانی سڵێمانه و ره‌قه وزمان شوێنێکی به‌رده و موچه‌ی ره‌قه مارمان هه‌یه ، کانی خڵه مه‌ڵان هه‌یه کانی قوڵه باقوڵ ، چاڵه ره‌ش وقادر جامی و قه‌ڵای کچان بۆ لای ئاخکه‌ن که‌لی که‌روێشکان که‌لی کۆنه‌ڵان تاقه هه‌رمێکه ده‌گاته‌و بۆ لای کوێر وسمان یان شوێرسمان ئاوای پێ ئه‌ڵێن ئه‌مجاره ئه‌گاته‌وه شیوه قوڵ ئه‌مجاره ئه‌گاته‌وه مه‌ریوسه ئه‌مجاره ئه‌گا ته‌وه بێتیرانی سه‌رو خوارو کانیه سارده ئه‌مجار دێته‌وه بۆ ده‌یمی زاڵه ئه‌مجار بۆلای سوونج و ئه‌مجار بۆ لای یازیبڵاخیه‌و دێت بۆ به‌ری کانی به‌راز ئه‌مجاره دێته‌و بۆ شیوی شه‌نگه .
مه‌ڵقه‌ره‌نی
وه‌ک من بیستبێتم ئه‌ڵێێن به ناوی کابرایێکه‌و به ناوی قه‌ره‌نی بوه و ناویان ناوه وه‌کو ماڵی قه‌ره‌نی ، موچه‌کان هه‌ر له‌ویه‌و ئه‌و شاخه به‌رده سووری ناوه ئه‌وه کێوی سه‌یه کورده‌ی ناوه ئه‌و کێوه‌ی تر ئاڵباڵوی ناوه ئامه لێرا کێوی حه‌وت کانیان و بله درێژه و ده‌یمه سوور‌و سه‌رشیوی ناوه قوڕاییمان هه‌یه ، جاقلیش هه‌ر هین ئێره‌یه لێرا کانی بۆگه‌نه‌مان هه‌یه ده‌شتی گه‌وره‌مان هه‌یه ئه‌و وه‌خته‌کانێ دۆڵی ته‌نوره‌مان هه‌یه ئه‌و وه‌خته‌کانێ دێمه‌وه‌خمان هه‌یه به مانای ئه‌وه‌ی شوێنێکه و چاکه وه‌ک قه‌دیم ئه‌یانوت کاسه‌ی کابرای دۆخوایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نه
کانی پرچه بۆر ئه‌وێسته‌کانێ گرتویانه کانی په‌چه ئه‌ودیو کانی سرومان هه‌یه له سه‌ره‌و لای حه‌وزه‌که‌یه حه‌وری پیاوانیشمان هه‌یه لای سه‌رو کانی خواروشمان هه‌یه قبه‌هاران ئه‌ژیێته‌و ئامانه‌مان هه‌یه کانی کانی که‌لی ئایچی و سه‌یه‌کورده وبه ته‌ره‌فی ناوشار موچه‌کان دێمه‌و ئۆخمان هه‌یه ته‌خته‌ی گوڵانمان هه‌یه چه‌می فه‌قێمان هه‌یه کونه مارمان هه‌یه موچه‌ی شێخه‌مان هه‌یه
کانی گونجاو کانی له‌ڕه‌زامان هه‌یه له به‌رڕاداره‌که‌یا
دێمی به‌رماڵانمان هه‌یه لێرا دێمی کێوی مه‌ڵامه‌حمومان هه‌یه
[۱] بێژه‌ر موحه‌مه‌د ئیلیاسی ته‌مه‌ن ٧٨ ساڵ نه‌خوێنده‌وار ناسراو به حه‌مه لۆکه دانیشتوی سه‌قز
[۲] مامه ڕه‌حمان خه‌یاڵی ۶٢ساڵ خه‌ڵکی بوبه‌کتان دانیشتوی ساڵحاوای سه‌قزخوێنده‌وار
[۳] بێژه‌ر یه‌ی فه‌تاحی حسه‌ینی دانیشتوی سولاکان۶٢ساڵ
[۴] بێژه‌ر کامران سادقی ٢٢ساڵ خه‌ڵک ئیلۆ
[۵] بێژه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی ٧٠ساڵ دانیشتوی ساڵحاوای سه‌قز
[۶] بێژه‌ر حسێن یوسفی ۶٣ساڵ ناسراو به حسێن کولێره دانیشتوی ساڵحاوای سه‌قز
[۷] بێژه‌ر حه‌بیب نمه باخچه دانیشتوی ساڵحاوای سه‌قز ته‌مه‌ن ۶٠ ساڵ
[۸] بێژه‌ر خالید خاڵخاسی خه‌ڵک که‌ریماوای قاورخانم ٣٧ ساڵ دانیشتوی سه‌قز
[۹] بێژه‌ر که‌ماڵ به‌هرام نژاد ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ دانیشتوی سه‌قز
[i] یێژه‌ر که‌ریم لوتفی نیا ۶٧ساڵ ته‌مه‌ن
- سقز رووداو
- کد خبر 21384
- بدون نظر
- پرینت