🔹کاتێک ده‌س بۆ کتێبه‌کانی کاک زاهید ئارمی ده‌به‌ی دڵه‌ڕاوکێکی په‌نگخواردوو، چاره‌سه‌رێک له تۆیی ماندوو بوونه‌کانی دێته به‌ر هه‌ته‌ری چاوت، تا تیژ لێ تێپه‌ڕ نه‌بیت.
🔸ئه‌م دڵه‌ڕاوکێی په‌نگخواردووه چییه؟
🔸ئامیانی هزری ئه‌م نووسه‌ره جوان ئاکاره چلۆن به‌راورد ده‌کرێ و له دووی چییه و به ته‌نێ چی پێ چاره‌سه‌ر ده‌کرێ؟
وته‌یه‌کی تولستۆیم بیر که‌وته‌وه که ده‌ڵێ: زانیاری هاوماڵی که‌سه‌ره. بۆچی؟
کاتێ زۆرتر فێربین و تێ بگه‌ین زێده‌تر له کاره‌ساته‌کان تێدهچهقین و تێدهمرۆکین و تاڵی ئه‌م شته کاتێ ده‌رده‌که‌وێ که تۆ سهربزیوانه له ناو مه‌سته‌کاندا دانیشتووی. ژیانت لێ بووه به چه‌رمه‌چۆله‌که و که‌سانی دیکه ختۆکه و پهلهپیتهکه له ژیانی خۆشگوزه‌رانی خۆیان ده‌ده‌ن و تۆ له چێژ بوویته‌ته‌وه. ئه‌م ئازارکێشانه هۆی خوێندنه‌وه‌یه و تێگه‌یشتنه، کاتێ تێگه‌یشتی له ئازار و دڵه‌ڕاوکێیه‌ک بێ قه‌رارت ده‌کات و ئاوز و مێشک هووتهره ده‌که‌ن و داڵده‌یان ده‌وێ. ئه‌و که‌سانه‌ی توانیان له نێو ئاسۆی لێڵ و پێڵدا و له نێو بێ ترووسکه‌ی هه‌نگاوه‌ی ترووسکه‌دار هه‌ڵبگرن ئه‌وجار ده‌بن به تیشک.
ئه‌و ده‌رده و ئه‌و هوشیاریه چییه کاک زاهید له ناو جه‌رگه‌ی مهستاندا تیشکی تێ هاویشتووه؟
ئه‌م بابه‌ته مامۆستایانی فێرگه‌ی ناوه‌ندی کاتێ ده‌یانهه‌وێ دوو چه‌ڵ کوردی کار بکه‌ن. زه‌ق ده‌بێته‌وه. تا دڵت بخوازێ بۆ گه‌وره‌ساڵان هه‌موان هه‌وڵیان داوه و لێ ڕاساون و به تێر و ته‌سه‌لی بۆی هه‌ڵسووڕاون. به‌ڵام نێونجیهکان و له به‌ینه‌دا له به‌ستێنی زمانی کوردی‌دا وه‌ک هه‌ڵبڕه ههڵبوێراون و که‌س خه‌می نه‌خواردوون و به ههڕمه بیرمان لێیان نه‌کردووه‌ته‌وه. کاک زاهید و تاقمێک له دۆستانی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌ر کتێبی ” وانه‌ی کوردی” کاریان کردووه و خۆیان له فێرگه‌کانی قۆناخی ناوه‌ندیدا به‌ره‌وڕووی کێشه‌که بوونه‌ته‌وه. درکیان به‌م ئاریشه و گرفته کردووه که ئه‌م بۆشاییه له مێژه به جێ ماوه و ئه‌رکی ده‌وێ. ئه‌وه‌ی که پێشتر بینیمان بۆ ئه‌م که‌لێنه به پێی لێ وه‌شاوه‌ی خۆیی و له ده‌س هاتن ” کتێبی نه‌قڵه‌کانی دۆنکیشۆتی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رگێڕایه‌وه. له نه‌قڵه‌کانی دونکیشۆت دا زانیمان که زمانی کاک زاهید هه‌ڵقوڵاوی که‌لێن و قوشبهنهکانی خوێندنه‌وه‌ی زۆری زمانی کوردیه و ڕسته و وشه‌کانی مۆرکی تان و پۆی چنراوی کوردانه‌یان له چاوگه‌که‌وه ده‌رده‌خات. نووسێنێکی پاراو بێ گرێ وگۆڵ کا کاکڵه‌که‌ی پڕ به گه‌رووی کوردانه‌یه.
له‌م کاره‌دا کاک زاهێد تۆزێک بۆ تاقمه‌کانی دیکی سه‌ره‌تایی هاتووه‌ته خواره‌وه. تا له‌م په‌ڕتووکه نوێه‌دا به زمانێکی ساکاری پڕ له چێژ مێشکی منداڵه‌کان پڕ بکات له ڕسته و په‌یڤ و وشه‌ی به دانسته و کاکڵه‌ی کوردانه له ته‌یمان بدات.
له‌م کتێبه‌دا :
🔸 بۆ میناک: شۆرباو –ژوورۆچکه‌ی شانۆی بووکه‌ڵه- نواندن- تیزانگ- هوتافیان بۆ ده‌کێشا- بابهچکۆل- کایه‌کلێ-مه‌همێز- قه‌برغه-قه‌تحه –
🔸جاره‌جاره وشه‌یش تۆزێک دڕدۆنگ ده‌نوێنی وه‌ک : ڕێژه بۆ سه‌بر. باڵنده‌یان له قه‌فه‌سدا هه‌ڵواسیبوو.
🔸له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کاندا. سه‌رلێ شیواوی ڕێنووس که گشتمان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن هه‌یه و له‌م کتێبانه‌شدا به‌رچاوه. ئه‌خات- ده‌کرد. زهردهواڵهیێک” زه‌رده‌واڵه‌یه‌ک”. بخۆینه‌وه: لاپه‌ڕه‌ی ٣٨. کتێبی دووم.
🔸جارجاره کارتێکردووی زمانی فارسی به سه‌ر ڕسته‌کانه‌وه ده‌بینرێ. شێوه‌ی ئه‌سپی یاری کردنی بوو. یان جوان چاو به ڕسته‌کاندا نهخشاوهتهوه:به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی ۴٨: سه‌نده‌ڵی بۆ هیچ من فه‌رقی نه‌بوو.
دەڵی ڕۆمیەکان کاتێ سەردارەکەیان بۆ گەشت و سەیرانێکی دوای سەرکەوتن دەچوو، کۆیلەیەکیان دەخستە تەکی، ئەرکی ئەو کۆیله‌یه ئەوە بوو کە لە کاتی بارەقەڵایی و ئافەرین گوتنەکاندا بەو سەردارە بڵێ ئامیار بە، دایمە چەرخ و خوولی ڕۆژگار لە سەر ئەم پاژنە ناچەرخێ و بە خۆتدا بێرەوە. ئێمه‌ش پێویسته به‌رده‌وام به‌خۆماندا بینه‌وه و له‌م به‌ستێنه‌دا قه‌ت کاره‌که به ته‌واو بوو نه‌زانین و له په‌ستا تێکۆشان ڕچه‌ی کار و ژیانمان بێت.
🙏هەر پڕکار و وردەکار و تێرتەمەن بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بیست و چواری جۆزه‌ردانی ساڵی ٢٧٢۴ کوردی، کتێبخانه‌ی نه‌شمیلان له سه‌ر ئه‌رکی دوو ئه‌نجومه‌نی هیوای زانست و چرۆی ژیان.
- سقز رووداو
- کد خبر 19133
- بدون نظر
- پرینت