ئه م کتبه ڕۆژی یەکشەممە، ۵ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، بە ناوی کۆمەڵەشیعری”هەرمانی ئەوین”، کە ١٣۵ لاپەڕەیە و لە ۵٠ غەزڵ، ۴٠ دووبەیتی، ٣٠ شیعری نوێ و ١٠ چوارپارە پێک هاتووە، لە شاری سەقز و لەلایەن چاپەمەنیی “خانی” چاپ و لەلایەن کتێبفرۆشیی “هونەر و ئەندێشە”وە بڵاو کرایەوە، هاوکات لەلایەن ناوەندی ۴٩ کتێب و لە دەرەرەی کوردستانیش ئامادەکاریی بۆ چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو کتێبە کراوە.
شایانی باسە کە ئەم کتێبە دووهەمین کتێبی خاتوو ژاڵەیە و کتێبێکی تری کۆمەڵەشیعری بە ناوی “سترانی تاسە” لە ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی، چاپ و بڵاو بووەتەوە، هەنووکەش دوو کتێبی تریشی لە بواری ئەدەبی منداڵانەوە ئامادەی چاپ و بڵاوبوونەوەیە.
ژاڵە سەفییاری، لەدایکبووی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣۶٣ی هەتاوی، لە شاری سەقزه و لە ساڵی ١٣٨٠ی هەتاوییەوە سەرەتا لە کورتەچیرۆکەوە دەستی بە نووسین کردووە و دواتریش دەستی بە هۆنینەوەی شیعری کوردی کردووە کە تاکوو ئێستەش لە بوارەکانی نووسینی کورتەچیرۆک، هۆنینەوەی شیعر، ئەدەبیاتی منداڵان و وانەوتنەوەی زمانی کوردی بە هەردوو ڕێنووسی ئارامی و لاتینی، بە شێوەی سەرهێڵ بەردەوام چالاکە.
- سقز رووداو
- کد خبر 15369
- بدون نظر
- پرینت