له سه‌رشۆرگه پاقژ و خاوێنیان کرده‌وه. تێر به زگی نانی خوارد و بووژایه‌وه.خه‌وێکی خۆش و نیان له سووچێکی ماڵه‌گه‌وریه‌کی پڕ له سووکنایی.تیشکی به‌یان له چاوییدا. له که‌لێنێکی شاشی شووشه شینکاڵه‌کانه‌وه هووته‌ره‌ی کردبووه نێو هۆده‌ی درێژ و له سه‌ر چاوی زیته‌ی ده‌هات و وا دیار بوو ڕووناکی ڕووناکی ده‌ویست و پاپۆکه‌ی له ڕوخساری داته‌کیوو ئاڵاندبوو تا بنوێنی که هێلانه‌ی تیشکه و بریسکان له مێشک جێگیر ده‌بێ و یه‌که‌م گزنگی به‌یان سه‌مای بوون ده‌دا به بوونێکی دێ و کوڕیژگه‌یه‌ک تیشکاوێژ ببوو تا لان چه‌په‌ری بزێته‌مێشکی پڕ له هه‌ته‌ری و به پریسکه‌ی ئه‌و تیشکانه‌دا له چۆڕ داچۆڕێ. به نیانی له گه‌ڵ تیشکی هه‌تاو به‌یانی باشی کرد و چاوێکی پڕ له سۆزره‌تی به دیواره‌کاندا کێشا. په‌رده‌ی پڕ له گوڵی به‌حال لادریاو که ببووه جێی ته‌ڕاتێنی ڕۆشنایی سه‌رنجی ڕاکێشا و له نێو دڵی ئه‌و په‌رده سپیه‌دا شامارانێک بۆ ڕۆحی خۆیی ده‌کێشا. وێنه‌ی ژنێک به پا و پلی ماره‌وه چاوی تێبڕی بوو. سه‌ید وه‌ژوور که‌وت . بانگی کرد :”موحه‌ممه‌د گیان هه‌ساوی. وه‌ره با بچین بۆ سه‌ر حه‌وز و بینه‌وه و چاشێک بخۆین جا ده‌چین بۆ مزگه‌وت. ئه‌وێ پڕ له هاوکوفی خۆت. بێ تاقه‌ت نابیت.” ده‌ستی سه‌یدی گرد و جووتێ کڵاشی جوانیان بۆ دانابوو. بڕێک به سه‌رسامییه‌وه لێیانی ڕوانی. سه‌ید خۆی له پێی کرد. موحه‌ممه‌د چاوی له کڵاشه‌کانی بڕی بوو. جوانیه‌که‌ی سه‌رسامی کردبوو. بڕێک وێزه‌نگی ده‌گرت. به‌ڵام قاچی یه‌کی نه‌ده‌گرت و وای ده‌زانی ده‌ستی به ده‌ست سه‌یده‌وه بووه‌ته باڵ و هه‌ڵده‌فڕێ. له‌شی سووکه‌ڵه ولاواز و بابرده‌ڵه له نێو جلی نوێی تۆزێک فش و فۆڵدا ڕه‌تی ده‌برد. پاتۆڵه‌که‌ی ده‌که‌وته سه‌ر کڵاشه‌کان و لێی نه‌بان ده‌کرد. چه‌ڵێک پای ڕاده‌وه‌شان تاکوو پێڵاوه‌کانی باشتر خۆ بنوێنێی به‌ڵام له‌ته‌ری باریک کارێکی له پێش نه‌ده‌برد. سه‌ید له به‌ر درگای مزگه‌وت و حوجره‌ی فه‌قێیان ڕاوه‌ستا.وتی:” کوڕی خۆم،ئێره ماڵی خودایه وماڵی تۆییشه. لێره ده‌بێ فێری خوێندن ببی و خوێندن پڕ له ڕووناکی ودرگای کامیاریت بۆ ده‌کاته و تاکه پشت و په‌نای بێ په‌ناییته. منداڵانی دیکه و فه‌قێکانی حوجره ده‌وریان له سه‌ید دا. سه‌ید وتی:” ئه‌مه موحه‌ممه‌ده، کوڕی خۆمه و ده‌بێ لای ئێوه ولێره دامه‌زرێ بۆ خوێندن و هه‌موو ئه‌رکێکی له ئه‌ستۆی خۆمه. ته‌نیا خوێندنم لێی ده‌وێ و فێری بکه‌ن.” فه‌قێکی گه‌وره که کڵاوێکی سپی له سه‌ر بوو، ده‌ستی گرت و بردی له ژوورێک لای دووی سێ که‌س و له نێو هۆده‌یه‌ک داینا و سه‌ید بوخچه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو. دابوویه ده‌ستی فه‌قێکه بۆی. ئه‌و حوجره بۆێک تاریک به‌ڵام خاوێن و به‌ڕه‌یه‌کی لێ داخرابوو. دوو سه‌رین و دوو سێ لێفه وجاجم و به‌ڕماڵ و ڕه‌حڵی قورئانی لێ بوو. دوو سێ جووت ده‌مپایی دارین و قه‌به، دوو سێ کژووی چنراویان تێ هه‌ڵکێشابوو. کڵاشه‌کانی به دانسته داکه‌ند. بڕێک پای ئازار دابوو. له گۆشه‌یه‌کی چۆڵ له قه‌راخێکی سه‌ر عه‌رزی بێ به‌ڕه‌ی حوجره‌که و له نزیک که‌وشکه‌نه‌که و دوور به ڕێکی پاڵی دا به سواخی دیواری جوجره‌که‌وه. نه‌ختێک لێی ڕاما. له ناوکاو زڵه په‌یدا بوو. چوار پێنج منداڵی هاوته‌مه‌نی خۆی قورئان له ژێر باخه‌ڵ به تریشقه و هۆڕ خۆیان کوتایه نێو ده‌رکی دارینی حوجره . هه‌رککه پێڵاوه ده‌مپه‌له‌کانیان داکه‌ند و چاویان به تاریکایی حوجره داهات. کوڕێکیاندی کزۆڵه و حه‌په‌ساو لێیان ڕاماوه. له یه‌کیان ڕوانیی و سڵاوێیان لێ کرد. حه‌ممه وڵامی سڵاوی دانه‌وه. هه‌ر وا وێستا بوو. سوور ه‌گرده‌ڵه‌یه‌کیان به چاوی شینه‌وه لێی هاته پێش و وتی: “کێ ناردووتی بۆ ئێره؟”حه‌مه بێ ده‌نگ سه‌ری داخستبوو. ئه‌وانی دیکه لێی نزیک که‌وتنه‌وه. ده‌وریاندا. وه‌ک خۆی بێ گیان و زیته‌ڵ تماشایان کرد.
-ده‌ی وڵام به‌وه. بۆ سه‌رت داخستووه. هاتووی بخوێنی؟
وا ده‌وریان دابوو هه‌ناسه‌ی بۆ نه‌ده‌کێشرا وا ده‌هات گریانێک به‌ر بینی بگرێ و مڵق بدا. خۆڕاگری کرد و ده‌مێ بوو له ئه‌وکی دا تاڵاوی ژیانی جه‌ولانی بوو. تۆزێک جووڵایه‌وه و پڕ به گرووی خنکاوی به دووسێ قرخه وتی:” سه‌ید منی هاوردوو و ئه‌و فه‌قێ ته‌قیله به سه‌ره وتی بچۆ ئه‌م حوجره‌وه و شته‌کانی له‌وێ بۆ دانام.” له ناکاو فه‌قێی ته‌قیله به سه‌ر وه‌ژوور که‌وت. وتی:” چییه ئه‌وه ڕۆڵه بۆ لێی کۆ بوونه‌ته‌وه. ئه‌وه فه‌قێی تازه‌یه. بێژن به‌خێر بێت و ده‌بێته هاو هۆده‌تان و کوڕی خاڵه سه‌یده. ده‌بێ ئامیاری بن. زۆر کوڕی چاکه و زیره‌که هاتووه وه‌ک ئێوه بخوێنی . ده‌ی حه‌مه گیان. به‌خێر بی. فاتێح گیان جوان فێری ئادابی ئێره‌ی بکه و هه‌ر گه‌له‌یه‌کی لێتان بێ تۆ ده‌ناسم.تۆییچ گوێ ڕایه‌ڵی فاتێح به ئه‌و له گشتان زیاتری خوێندووه .لێره گه‌وره‌یی به خوێندنه نه‌وه‌ک به ته‌مه‌ن. فاتێح له گشتان قورئانی زیاتر خوێندووه و ده‌بێ به قسه‌ی بکه‌ن و ئه‌ویش له وته‌ی من ده‌رناچێت. سه‌ره‌تا . شێوازی کار و فه‌رمان و داب و ده‌ستووری ئێره‌ی بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه. له سبه‌ینێ ڕا هه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌ی هێرن بۆ سه‌ر خوێندنه‌که‌ی. سه‌ید قورئانێکی جوانیشی بۆ هێناوی. باشه !منداڵه‌کان. من ڕۆیشتم. هه‌ر له‌و گۆشه‌دا که بۆم ته‌رخان کردووی بخه‌وه و دابنیشه. زه‌ڵه‌تان نه‌ێیت. ئێسته کاتی سیپاره‌یه زووکه‌ن بچن به لای ئه‌رکتانه‌وه.
له ژێر کۆڵه‌که‌ی گه‌وره‌ی مزگه‌وتدا و له ته‌نیشت دانه‌یه‌کیان. مامۆستا چوار مێته‌کی له سه‌ر دۆشه‌که‌ڵه دانیشتبوو.فه‌قێ ده‌وریان دابوو. منداڵیش ده‌سته ده‌سته به ته‌قیله‌ی سپیه‌وه و حه‌مه‌ش ته‌قیله‌یه‌کی سپیان له سه‌ر کردبوو و تۆزێک سه‌ری تێیدا گوم ببوو و هه‌ر ڕاسه وپاسه‌ی ده‌کرد. هێشتا خووی پێ نه‌گرت بوو. تووکی سه‌ری ده‌خوری. بێ چرکه و سرته له ژووری مزگه‌وت چل منداڵ وه‌ک دنکی ته‌زبێح ڕیز کراون. ماتڵ هاتنی موسته‌عیدن، تاکوو دوای وانه‌که‌ی خۆی بێته لای فه‌قێ چکۆله‌کان بۆ سیپاره وتن و قورئان خوێندن. حه‌مه چاوی زۆر له سه‌ره. ئه‌ویش زیته‌ڵ دیاره و به ئه‌ده‌به‌وه چوار میلکه‌ی داوه. له سه‌ر و فیساڵی مامۆستا و گه‌وره فه‌قێکان ده‌ڕوانێ که به جه‌غز ده‌وری مامۆستاکه‌یان داوه. هه‌ر یه‌ک دانه‌یان پرسیار ده‌کا وئه‌وانی دیکه گوێ ڕایه‌ڵ چوار میتکه‌یان داوه. فه‌قه‌یه‌ک دێته لایان و ده‌ڵێ ئه‌م کوڕه باشه تازه هاتووه ناوی چییه ؟حه‌مه ته‌قیله لاره‌که‌ی هه‌ڵده‌ته‌کێنێته سه‌ره‌وه و ده‌ڵێ ناوم حه‌مه‌یه. فه‌قێکه ده‌ڵێ نا ده‌بێ بڵێی موحه‌ممه‌د. باشه لێره موحه‌ممه‌دی.موحه‌مه‌د فێری ئه‌لف ده‌بێ. فه‌قێ گه‌وره‌که خۆش مه‌شره‌ب وده‌م به بزیه ده‌ڵێ :”ئه‌لف یه‌که‌م پیته و گوێت قیته و تێبگه زیته. ئاوا خه‌تێکی ڕاسته وه‌ک ڕێگه‌ی ڕاست واییه. جوان تماشایی سیپاره‌که‌ت بکه موحه‌ممه‌د. ده‌بێ چی ده‌ڵێم له به‌ری بکه‌ی. ئاده‌ی چییم وت دووپاته‌ی بکه‌وه؟”
موحه‌ممه‌د ده‌ست وبرد گوتی:”ئه‌لف یه‌که‌م پیته و گوێت قیته و تێبگه زیته.” فه‌قێ ئافه‌رینێکی لێکرد وتی باره‌قه‌ڵا. جوان گوێت ڕاگرتووه.” موحه‌ممه‌د که‌وته سه‌ر باره‌که‌ی. له هه‌موویان زیاتر وره‌ی ده‌گرت. له شوێنێک سووکنای گرتبوو که ئه‌رک وماندوو بوونه‌کانی به هه‌ند وه‌رده‌گیرا. له ناو مندڵاندا بوو. هاوته‌مه‌نه‌کانی ده‌یانزانی هه‌ر وشه‌یک له زاری وانه‌بێژ بێته ده‌ره‌وه موحه‌ممه‌د وه‌ک برووسکه ده‌یقۆزێته‌وه.
موحه‌ممه‌د. شه‌وان خه‌ونی ده‌دی له کۆشی دایکیدا گۆرانی بۆ ده‌ڵێ و شێعری بۆ ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌م تاک به‌یته دایکی له مێشکیدا ته‌قڵه وجلیتانی ده‌کرد” دڵم وه‌ک ته‌یری بێ باڵه و به ده‌س تفڵۆ گرفتاره.” کاتێ خه‌به‌ری بووه‌وه چۆله‌که‌یه‌ک زرم خۆیده‌دا به کولانجه‌ی سه‌ر حوجره‌که‌دا و له سه‌ر مه‌نجه‌ره‌که ده‌نیشته‌وه. هه‌ستا درگای حوجره‌که‌ی لێکرده‌و تا نه‌پڕووکێی و ڕه‌ها بێ. کزه‌ی سه‌رما له سه‌ری دا و چۆله‌که بۆی ده‌رباز بوو. ڕفێقه‌کانی له غوڕابی خه‌ودا پرخه‌یان ده‌هات و کزۆڵکه‌یان کردبوو.
کاتی چاشت دڵی پێوه‌بوو هه‌مووان پێکه‌وه به گاڵته‌وه نان بخۆن. دڵی به فکری لوقمانی و خوڵکی ئیناسانیه‌وه بوو.وا له مێشکی دا هێلانه‌ی وشه ڕگی داده‌کوتا و وات ده‌زانی سه‌ری ئاوساوه و چاوی ڕێی ده‌ربازبوونی هه‌ته‌ری تێژباڵی پێ نادا. له نێو پێکه‌نینی گه‌شی فقێکاندا ئه‌و به ته‌نێ بوو. بزه‌ی خه‌م لاجانگی داشۆڕاندبوو. چاوه‌کانی هێزی درکاندیان نه‌بوو. سووره‌تی شێخانی ده‌ی نواند. ده‌یزانی لاوی خوێن گه‌رم خه‌ریکی ئیشی ناو کۆڵانن. داخی ده‌هات له‌ق له‌ق ڕه‌ئیسی چه‌شمه و کانی بێ. وا بیری ده‌کرده‌وه بێژی کوێی بێ . ده‌یزانی زه‌مانه سرشتی هه‌ڵه و گه‌ڕۆکه ئه‌ویش له چه‌قی زه‌ماندا نه‌ی ده‌توانی بیری له که‌وشن ڕابگرێ.نه‌خوێنه‌واری وه‌ک خاشاک ده‌هاته مێشکی. مامۆستاکه‌ی ده‌یزانی کانی سه‌فا و ڕۆحی وه‌فا و شه‌به‌نگی جه‌فا له سه‌ری ئه‌م کوڕه‌دا ماته‌ی به‌سته و ده‌بێ ڕوو له ئاقارێکی دیکه بکات. هه‌رچه‌ند ورد و بێ‌گیان بوو به‌ڵام هێزی مێشکی دیار و ده‌می له جێی له‌شی کارا و به زیپه‌ک و زاکوون بوو. سه‌ری خاڵی هاو هۆده‌کانی ده‌دی و خاڵی سه‌ری ده‌جووڵا و له‌وته‌مه‌ندا نووکی خامه هانی ده‌دا که وا بزانی ئیدی پێویست به خه‌نجه‌ر ناکات. چه‌که‌ره‌ی ئه‌م بیرۆکانه له منداڵان هه‌ڵی ده‌بوارد و مامۆستاکانی ده‌یانزانی گه‌وره‌ته‌ر له ته‌مه‌نی ده‌نوێنێ و هه‌رچه‌ند بابه‌ردڵه و زه‌رده‌ڵه به‌ڵام خه‌ونی هه‌ییه و که‌سی خاوه‌ن خه‌ون ئۆقره گرتنی یانی مه‌رگه‌ژین. دڵی به مه‌رگه ژینه‌وه نه‌بوو. مێشکی له چینی دیواردا بۆ شه‌به‌قی تیشک ده‌گه‌ڕا و له دووی نانی بێ پڕگه‌ڕ نه‌ده‌گه‌ڕا. له مامۆستای پرسی : وه‌ته‌ن یانی چی؟ :فه‌قێکان به پڵتۆک له مێشکی ڕووتی تاوسووتیان ده‌دا که هێشتا نه‌گه‌یشتووه. ناوچاوی لار وچه‌وتی مێشکی حه‌شار دابوو، ڕواڵه‌تبازان نه‌یان ده‌دی.له ده‌فه‌ی سینگی‌دا زۆر شتی له مابه‌ین وشه وده‌سته‌واژه عه‌ره‌بیه‌کان حه‌شار دابوو. به موسته‌عیده‌که‌ی وت. ئه‌م هه‌مووه وشه ڕه‌ق وته‌ق عه‌ره‌بیانه چۆن چنگ له مێشکی کورد گیر ده‌که‌ن. من ئه‌شعاری به ئاب وتابی کوردی سووکناییم ده‌داتێ. وشه‌ی کوردی ئاوی کانیاوه و باوسه‌فای ڕۆحم ده‌دا. مامۆستاکه‌ی لێی هاته پێش و گوتی:” ده‌رمانی ده‌ردی تۆ خوێندنه و به‌س له دووی خوێندن بچۆ بۆ شاری سنه‌ی ئه‌رده‌ڵان.” درێژه‌ی هه‌یه…..
- سقز رووداو
- کد خبر 19052
- بدون نظر
- پرینت