شما اینجا هستید
اجتماعی » په‌لامارێک بۆ قانێع به‌شی ۴/ مەتاعی قانێع

شێعر و نوکته‌ و فیکری ئه‌دیب و سروشتی گێژ و وێژ به‌ لافاوی خه‌یاڵ له‌ هه‌وراز و لێژ ساف و ڕۆشنه به‌ شه‌وچراغی شوعله‌ ڕێژ.

لووس و پووس چ ده‌زانن له‌ قه‌ناعه‌تی قانع به‌ که‌لام و قه‌سیده‌ی گه‌وهه‌رین یان په‌ندی مه‌رهه‌مین و شابه‌یتی ئاودار؟ ئه‌مانه‌ ده‌وری ژینی منن.بڕوای مه‌تینی کوردانی خواهانی وه‌ته‌نه‌. ده‌نا قافیه‌م له‌ به‌زما بێ وسعه‌ته‌ و به‌ نانی وشکه‌وه‌ کاری شاق به‌ هۆی نه‌قدی ئه‌مه‌له‌وه‌یه‌ ده‌نا خه‌یاڵاتی شاعیر باخ و بێستانن.دڵم ئه‌یوانسه‌رای خاسه. له‌ کاتێکدا قانعی و به‌دبه‌ختی، شێخ و به‌خشش دژی یه‌که‌ن. قه‌ت مه‌رحه‌بای کۆمه‌کم نه‌کردووه‌.به‌ وێنه‌ی جێی پێ بێ بان و ده‌رکه‌م. قه‌د مه‌عنا به‌ پاره‌ی ناڕه‌وا ناگۆڕمه‌وه‌. پزووسکێک چرای به‌ختی منه‌.ئه‌ندیشه‌ تاقه‌ بژیومه‌.

🔸دڵدارانه‌یه‌ک له‌ قانێعه‌وه‌

بریقه‌ی لاچه‌ناخ و کێشی لفکه‌دار بوونه‌ شۆڕشی که‌لله‌ و شه‌وقی دڵی بوریانه‌که‌م. به‌ مه‌که‌ و لاچۆ لێم مه‌که‌وه‌ جه‌نگ.له‌ سه‌یری ڕوومه‌تی ئاڵات مه‌لایانه‌ ته‌نه‌فوور ناکه‌م. جاده‌ی دین له‌ خه‌یاته‌ی زوڵفی دووتا ئیسپات په‌یدا ده‌کات.هه‌موو نه‌قڵ و به‌یانی شه‌رع به‌ ڕه‌شی ئه‌گریجه‌ی زوڵفت له‌ سه‌فحه‌ی کوڵمت شی ده‌که‌مه‌وه‌.ده‌زانم بێ مروه‌تی ئای ئافه‌تی دین! زۆر ده‌ترسم بێکاره‌کانی شه‌رع داره‌ تازه‌که‌ی هیوا ڕیشه‌کێش بکه‌ن.چ بکه‌م به‌ مه‌ستی چۆکم‌ بۆت داد چونکوو بێزووی بوونی غونچه‌که‌ت ده‌که‌م. جۆگه‌ی خه‌یاڵ له‌ بناوانی کونجی دڵ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و چاوه‌زار خوێندنی من بۆ ئامیاریته به‌ڵام لای تۆ ده‌بێته‌ نووکه‌ نووک. ڕۆمزی چاوت مه‌کووکه‌ بۆ هه‌ڵپێچانی تان و پۆی وجوود.هه‌رچه‌ند لای تۆ که‌له‌م پووچه‌ڵه‌ و گوێ پڕ له‌ تووک. چما دولبه‌ر له‌ مه‌جلیس خودنما و له‌ چاو تۆ خه‌یاڵی بێ به‌قا ناکه‌م.

 

🔸ده‌ترسم قانێع ئاگرێکی تێ بچێت!

له‌ نێو عومری کورت و باریک و ئاره‌زووی پان و درێژ، ئاره‌زوو دێت و کونجی دڵ ده‌کا به‌ سنوور.ته‌پڵی شادمانیم ده‌نگی ده‌رنایه‌ت و کوردێکی پڕ ده‌ردیسه‌رم و سه‌رم وا گرده‌لوول ده‌کا بۆ ده‌ردی سه‌ر.سه‌له‌م کردنی که‌شیده‌ی چه‌وت و چه‌وێڵی پڕ فڕ و فێڵ با کۆ نه‌کا دووکانی. بڵێن کاکی پۆلیس با قوربانی زگی برسی و عینوانی زلت به‌ر چنگم نه‌که‌وێ و قوندره‌ و فیشکدانت مه‌هاوه‌ سه‌ر شانت. ئای غه‌ڕه‌غه‌ڕه‌ی سینم دێ و ڕۆحم هاتووه‌ته‌ سه‌ر لێو. بۆ چوون ئۆخه‌ی هیوا قه‌ت له‌ خاکم هه‌ڵنه‌هات.ئیشی نیشتمانم نه‌کرد.دڵت پڕ له‌ پشکۆ بێ و زارت پڕ له‌ ئاو وه‌ک کوڵێنه‌ر.جا به‌ندی دڵم بکه‌ به‌ده‌زوو .هه‌وری نه‌گبه‌ت وا له‌ به‌ختم جه‌م بووه‌.و گه‌ردشی ده‌وار بۆ من کونگرتنی زامه‌ به‌ نه‌شته‌ر بۆ نیشتمانی بێ وجاخی کورده‌وار. هێز و گریکی کورده‌وار کوا به‌رگره‌ له‌ مه‌ڕ پاڵه‌ په‌ستۆی مه‌ینه‌ت،هه‌ر که‌س به‌ مرگێک وامداری نیشتمانه‌.

🔸قانیع له‌ فێرگه‌ی حاجی قادری کۆیی دا.

من به‌ کوردی وه‌سفی وه‌هاب ده‌که‌م و تۆ به‌ کوردی وه‌سفی باری.

شۆڕشی قه‌لبت ببێ له‌ هه‌واری ماڵه‌ گه‌وره‌ و شێره‌ .توخمی نیفاق و شه‌ڕ و شۆڕ نابێته‌ سه‌رکزی هۆز و دڵپاکی له‌ گه‌ڵ هاووه‌ته‌نت سووده‌ بۆ دایکی وه‌ته‌ن با له‌ ژێر باری ڕه‌زاڵه‌ت و خه‌ساره‌ت و ندامه‌ت ده‌ربچێ.تۆ پزشکی حاڵزان و من نه‌خۆش و ده‌رده‌دار بۆیه‌ خۆم خسته په‌نات. له‌گه‌ڵ عاشقی مه هبووتت بێ ڕه‌حم مه‌به‌.جا خۆت و کوڕه‌که‌ت بکه‌نه‌ مه‌حبه‌سی تاران. ده‌بێ چ بکه‌ین من وتۆ هه‌ر دوو کوڕی کوردی هه‌ژارین؟ چاوی پڕ بینای کۆهسار و گه‌رمه‌سێر و شاهی مه‌ردان نه‌گبه‌تی کرمی وته‌ن دای کرۆشت.مه‌زهه‌ری لوتفی باری له‌ ده‌فته‌ر ودیوانی کوردا ده‌نووسم.چه‌ ده‌بێ که‌لله‌ی پڕ شۆڕش و سۆفی ڕیش سوور له‌ کرده‌وه‌ و ڕه‌فتاری کورد.ئاخ زمانه‌ له‌ بۆ فورسه‌تێ تا دادی به‌دبه‌ختی بده‌م! به‌ ئه‌مری که‌س ڕیشم پان نه‌کرد.سناوێژی چڵان به‌ گوڵ سوامه‌ دراوه‌. با واعیزی دڵ وشکی ندامه‌ت ڕانی بشکێ.

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل