شما اینجا هستید
اخبار » پێویستە ئەمەریکا ستراتیژییەتێکی نوێ پەیڕەو بکات/ھیوادارین بایدن ھەڵەکانی ترەمپ ڕاست بکاتەوە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی”شەرقول ئەوسەت” هیوای خواستووە کە ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کار لەسەر راست کردنەوەی هەڵەکانی ئیدارەی پێشووی ئەمەریکا بکات کە گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد تاوەکو بەشێک لە خاکی کوردستانی سووریا داگیربکات.

لەبەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە داوای کردووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ کاراکردنی رۆڵی ئەمەریکا پەیڕەو بکات کە بەهۆیەوە کۆتایی بە دۆزەخی سووریا بهێنرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەسەرۆکایەتیی ئەمەریکا، بۆیان دەرکەتووە کە هاوپەیمانێتییەکە نیازی فراوان کردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەیە، بەتایبەت کە داگیرکارییەکەی تورکیا رۆڵی هەبووە لە زیندووکردنەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەسەدە و پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدی وتویەتی پەکەکە پارتێکی کوردی برایە، بەڵام لەڕووی ڕێکخراوەییەوە ئێمە پاشکۆی ئەوان نین، هێزەکانی سووریای دیموکرات لەڕووی بڕیاردان سەربەخۆن و ستراتیژیان روونە کە مەیدانی کارکردنی ئەوان تەنیا خاکی سووریایە.
پەیوەست بە دانووستانی نێوان ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا و حکوومەتی ناوەدیی سووریا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاندووە کە هێشتا ئەو پەیوەندییە لە رەهەندە سەربازییەکەی دەرنەچووە کەلەژێر سەرپەرشتی رووسەکاندا بەڕێوەدەچێت، کە ئەویش هۆکارەکەی بۆ ئەو ئەقڵییەتە دەگەڕێتەوە کە هێشتا پێیوایە دەبێت ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش ساڵی ٢٠١١ .
عەبدی باسی لەوەش کردووە کە هەسەدە لەڕێگای مامەڵەکردنی لەگەڵ هەموو لایەنەکان پارێزگاری لە هاوسەنگی بۆ رۆژهەڵاتی فوڕات کردووە، بەشێوەیێک رووسەکان لەکاتی بڵاوبوونەوە و درووست کردنی بنکەی سەربازیی و گەڕانی هێزە سەربازییەکانیان و لەهەموو جووڵەکانیاندا هەماهەنگیان لەگەڵدا دەکەن.

سەبارەت بەوەی کە ئایا هێزەکانی سووریای دیموکرات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یان رووسیا بە هاوپەیمانی خۆی دەزانێت، عەبدی دەڵێت: ئێمە نەیاری هیچکامیان نین، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو هێزانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گەلەکەمان دادەڕێژین، بەشێوەیەک تەبا بێت لەگەڵ چاوەروانییەکانی لە ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە لەسەر خاکەکەی و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆی.
عەبدی لەبابەتی دانوستانی لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دانوستانەکان هەنگاوی گەورەیان بڕیوە، گرنگترین خاڵیش لەدانوستانەکاندا بریتییە لەدووبارە گێرانەوەی متمانە بۆنێوان هەردوو لایەنی سەرەکی کوردی، جگە لەوەی لەسەر نووسینەوەی یاداشتنامەی درووست کردنی لێڤەگەرێکی سیاسیی ڕێککەوتوون کە دەبێتە بنەما بۆ هەر ڕێککەوتنێک کە لەئایندەدا واژۆ دەکرێت، ئەو بابەتانەی تر کە دەمێننەوە بابەتی لاوەکین  و لە دانووستانەکانی داهاتوودا چارەسەر دەکرێن.
سەرچاوە: شارپرێس

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل