لە شەقامەکانی شارێکی کۆنی مێژوویی‌دا، نووسراوه‌یه‌کی ساکار بەڵام سەیر و سەمەرە له سه‌ر دیواره ڕه‌نگ مردوو لێ نیشتووه‌کان هاشاوڵی بۆ چاوت دههاورد. ڕه‌سته‌یه‌کی بێ گرێ و گوڵ و خاوێن و باوێن، بێ سێ و دوو کردن به بانگه‌وازێکی ناوازه شارێکی بۆت پێناسه ده‌کرد. هێڵکی ڕه‌ش وێچووی دۆژهنگی له مێژینه‌ی مێژووه‌که‌ی وێنانوێن. نگارهیهکی کاڵ وه‌کوو چۆمی بێ‌گیانی شاره‌که‌ی دیار و به‌رچاو زنه‌ی ده‌هات.وه‌ک پرسیارێکی کراوه‌ی نێو مێشکی نهخهمڵاو به‌ره‌و لاپه‌ڕه‌ی سۆزرهتی سه‌ر دیواره‌که هه‌نگاوی به ئاوڕم هه‌ڵهێنا.
تاق و تراق خه‌ڵکانێک به نهرمهبزیهک و لاچاوێکه‌وه له نێو مێشکی په‌ڕپووتی مێژووییان پرسیارێکیان دهکرۆژان و زنه‌ی چاویان له سه‌ر دیواره‌که بریسکه‌ی ده‌هات. به ڕه‌سته‌یه‌کی بێ شیلهوپیله نووسرابوو. “لێره‌وه سه‌ردانی ئەنتیکەخانە بکه‌ن”. تێکده‌ری باژێر ملهتاکێکی بوو. له هه‌وارگه‌ی ڕه‌نگه‌وه بۆ داڵده‌ی ڕه‌نگ ڕه‌گاژۆ ببووه ناخی شار.
سه‌رمه‌ستێک له تهنگبهرهی تهنگهوتیلکهی کۆڵانه ته‌سکه‌کانی هاوار و ناڵه‌ی مێژووی چه‌وت وچوێڵی خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه هاواری بێ هاواری هه‌ڵده‌دا و له سینگی شاره‌وه بۆ چاوی دامرکاو و نه‌بینراو ختۆکه‌ی ده‌ویست. هونه‌رمه‌ندێک له دووی ڕێچکه‌ی له سه‌ر ئاخی پیرۆزی نیشتمانی سه‌مای بوونی ده‌ویست. دیوجانسێک به چراتۆڕی ده‌سیه‌وه عهبداڵانه له دووی ژێهاته ڕه‌نگاڵه‌کان و له دار و په‌ردووی تێکچڕژاوی ده‌گه‌ڕا. له هه‌مووان نیشانی ئهنتیکهخانهمان پرسی. وڵام هه‌مان ده‌روازه‌ی ڕووخاوی نه‌بینراو و تێکتهپاوی هه‌زاران ساڵه‌ی مێژووی بزربوو بوو. مێژوویه‌ک له مه‌رگ و تێکدان و ڕووخان و تاڵان و بڕان. هونه‌رمه‌ندێک ژیرانه پڵتۆکی له دیواری شووشه‌به‌ندی نهچڕاژاوی مێشکی دانیشتوانی شاردابوو. چاوی شارایه‌ک بۆ پرسیاری هونه‌رمه‌نده‌که‌ی ڕاسا و خڵێڵهیهکی ساکار وه‌ک برووسکه که‌وته خوێندنه‌وه‌ی ئاکاره‌کانی. بیریان که‌وته‌وه بۆ یادمانی شاری شه‌هیدی غه‌در ههڵهبهجی ناموراد هه‌موو نگارهکانی سووتاندووه و به سووتمانی ڕه‌نگاڵه‌کان تۆقی عهزازیلی له نگریسان کردووه.
🔸له دووره‌وه شه‌نگه باڵایه‌ک به عه‌بای درێژه‌وه بۆ چاوی پڕ له پرسیارت به بزه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ پرسیاره‌کان و ناسینهکانت ئاماژه‌یه‌که له ناخی توێتوێت و ناسرێکی پڕ له نوسره‌ت و شکۆ به ڕێچکه‌ی بنه‌ماڵه‌وه فه‌یزوڵابه‌گی خۆ ده‌ڵێته‌وه. کاتێ له ناهید و ناهیدهکان پریسارتکرد، ڕه‌نگ دێته وڵام و له ژێرخانی ده‌لالی فێرگه‌که‌ی بزه‌ی ڕه‌نگ و پلووره‌ی جوانی ئامبازی خه‌ریته‌ی شار ده‌بێت. مامۆستا و هونه‌رمه‌ندێکی خۆڕسک به مۆرکی خۆیه‌وه دێته به‌ر قاپیه‌ی ده‌روازه‌ی شارێک. سروشتێک له نه‌مری وڵاته‌که‌ی، .ساکاریهک له ئاکاره‌که‌ی، جوانکاریه‌ک له هونه‌ره‌که‌ی ده‌خاته نێو هه‌وێنی گه‌له نه‌بینراوه چه‌وساوه‌که‌ی. ده‌کرێ حه‌زی چێژ به‌خشی ناخی پڕ له سۆزی چاوت پڕ له ئامیان بکه‌یت و بێ ئۆقره‌یه‌ک بۆ دواندنی نه‌به‌گه مێشکه‌کان بدۆزیته‌وه.
نگارکێشێک له چه‌شنی گڵی بێ خه‌وشی نیشتمانی به ڕه‌نگ و بۆی سروشتی ده‌س لێ نه‌دراوی شاخه سه‌ربه‌رزه‌کانی وڵات و به به‌رامه‌ی زوڵاڵی کانیاوی زهنوێرهکان له حه‌زگه‌ی چاوت خۆ ده‌رده‌خات.
🔸ئازاره‌کان بۆ دوورین نابن به‌ڵام له کاروانی ڕه‌نگه‌کاندا ده‌کرێ ناسری فه‌یزوڵابه‌گی و هزره‌کانی هه‌ڵچنی. ده‌توانی ئازارناسی شاره‌که‌ت به ڕوونی له خاچی نگارهکانی بدۆزیته‌وه.
🔸له کارگه‌ی مرۆڤ چێکارانهکهیدا. منداڵه چاو زیته‌کانی شار به گشه و نه‌شه هه‌ڵیاندا. مێشکیان بووه داڵده‌ی په‌یڤ و وشه‌ی مامۆستایه‌کی چێکار و هزرپێژ . ڕه‌نگه‌کانی ئاڵانده چێژی مووسیقی کوردانه و بابۆڵهپێچی کرد وله ناخی پهنگاوخواردووی فێرخوازانه‌وه ڕژاندیه نێو دێڕه خێچ و خوارهکهیانهوه تا نه‌وه‌ی دواڕۆژیش دیسان ئاژینی بکه‌ن و ناسرێک و فهیزوڵابهگیهکانی دیکه ببنه ئاودێری داب ونه‌ریتی گه‌له‌که‌یان. به جل وبه‌رگی شانازی کوردانه‌وه قاپێکی بۆ نگارهکێشهکانی ده‌هێشته‌وه تا خۆیان و شانازییان له بیر نه‌که‌ن. بۆنه‌کانی کرده پردی پێشوازی مێشکاوێژ و له هزر و بیری فێرخوازانی ئاڵاند و نه‌ورۆزانه‌ی لێ سازان و گڕکان و هه‌ناوی چرۆکانی پێ گڵه‌بان و سواخهساودا. سۆرانی له قۆڵی که‌واکه‌ی ئاڵاند و پهسهکی لێ کرده‌به‌ر و ڕاسا بۆ هه‌نگاو نان و هه‌نگاو به‌شینه‌وه له دڵی گه‌نجان و تۆڵازان. له دڵی نیشتمانی خۆییدا له ئه‌یوان پوشکینهکان دوا.
فێرخوازانی بۆ گه‌شتی سروشت ڕاژان و ناخی سروشت وێژی کرده په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ منداڵانی شار و پێکه‌نینی پی به‌خشین و خه‌نیمی کردن له حه‌زی ناخ بۆ ئاخ و به‌یداخی چرۆکردنی بۆ هه‌ڵدان.
🔸ده‌یهه‌وێ نوێکاری بکات له توێی توێکاریدا و ڕێگه‌چاره بدۆزێته‌وه و وه‌ک خاڵێکی سه‌ره‌کی بیداته ده‌ستی منداڵانی شاره‌که‌ی. ده‌یهه‌وێ ڕه‌نگ بۆی پێشینیان وه‌کوو حاجی سه‌رتیپه‌کان و ئیفتخارهکان و کرمانجه‌کان دیسانه‌وه هه‌ڵه‌سوون بکه‌نه‌وه و واژووڕ بێنه‌وه. به ناڵه‌ی ده‌فی ده‌روێشانه و کزی هه‌ناسه‌ی سنگی سۆفییانه و ئه‌ویندارانه چووه هه‌ناوی منداڵانی حه‌زی ڕه‌نگ و چێژی نگاره.
🔸خه‌می نان نهیخهسته ژانی بێ بڕانه‌وه. ڕاسان و سازان و خولقاندنی کرده ئامیان و سروودی ئه‌وین و عه‌شقی تێوهئاڵاند و به ڕه‌نگ و بۆی جلوبه‌رگی شانازیه‌وه چووه نێو چلووره‌ی زوڵاڵی نه‌وه‌ی نوێی شاره‌که‌یه‌وه. به بوونێکی پڕ له بووژانه‌وه‌ی ژیان بووه هه‌وێرده‌ی هه‌ناوی گه‌نجان و تازه‌لاوان. بووه شۆڕه‌سواری ههتوانداران بۆ ڕاهێنان و ڕاژان و ڕاپه‌ڕاندن و ئاخێز . ده‌سله‌ملانی جوانییه‌کانی نه‌ریتی گه‌له‌که‌ی بوو. وه‌ک سرووه و شنه‌ی فێنک چووه ناخی گڕکانی ته‌مگرتووی فێرخوازانی، تاکوونێ هزریان دابێژێ و دڵه‌ڕاوکێیان هه‌ڵڕێژی و خۆف ودڵبژۆکیان لێ هه‌ڵبوێرێ و بیانکاته گچکه ماسی نێو گۆمیچکه و ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونیان فێر بکات. ڕایانی هێنا باشترین مامۆستا دواین هه‌ڵه و ههڵخلیساکانیانه.
لێره‌دا وه‌ک سپاسێک هیوادارم له‌م گچکه ناسینه‌دا خه‌ڵک و ئاخ و نیشتمانی شه‌نگی یادمان و نه‌ریته‌کانی مامۆستای پێشه‌نگی خۆی له یاد نه‌کات.
🔸له کتێبی ڕه‌نجه‌کان و ڕه‌نگه‌کان.
- سقز رووداو
- کد خبر 19706
- بدون نظر
- پرینت