شما اینجا هستید
اجتماعی » ڕۆمان و گاریگەری لە سەر مێشک و دەمارەکان

بە شێوەی گێڕانەوەی ڕاستەوخۆ( سینە بە سینە) یا ناڕاستەوخۆ بە شێوازێکی ئەدەبی و تۆکمە داڕێژرابن، خۆم وەک کارئەکتەری یەکەم یا باشتر بڵێم پاڵەوانی نووسراوەکە دەبینم ، لە گەڵ کزەی هەناسەی سووار و هێزی نەحسی پەژارە و خەمە کان دەگریم و دڵی گۆشتینم پڕ دەبێ لە خەم و مەنجەڵی دەروون هەڵەچێت، خوڕ خوڕ فرمێسک بە چاوەکانما دێتە ئەو ئامێزەی کە تا ئێستایشی لە گەڵ بێ گەرمی بە خۆیەوە نەدیوە،
شایی و خۆشیکان ئەگەر چی مەودایان کەمەو میوانن . وەک هەڵدانەوەی ڕووپەڕەی ڕۆمانەکە پەردەی ناسکی خەیاڵ لادەدات و مزگێنی ئازادی و ڕزگاریێکی هەتا هەتایی لە کڵاو ڕۆژنەی دەروونەوە بە دیاری دێنێ بۆم ،
ژیان هەر ئەو ڕۆمانانەیە کە دەیخوێنینەوە.
سەبر سەبر دەگەیە ئەو قەناعەتەی هیچ کات دەسپێک و کۆتایی یەک ناگرێتەوە، ئەمە وێنەیێکە لە ژیانی هەموو مرۆڤێ، جاری وایە بە خەمەوە دەس پێ دەکات و بە شادی کۆتایی دێ، ئەوەش دەگمەنە، هەزاران جاریش هەر بە نەحسی ونەدامەتی دەس پێ دەکات و هەر بەو ڕەواڵەش قوتاری دێت.
خوێندنەوە لای من ، سەفەرێکە بە ناو سەرجەم مرۆڤەکانی مێژوودا، چاک و خراپ ، هاوڕێیەتی هەموو کەس دەکەی بێ ئەوەی ئازارێ لە دەس کەس ببینی، شاخە و شاخ، پێ دەشت بە پێ دەشت، دێ بە دێ، شار بە شار، لە گەڵ چریکەی هەر کاتژومێرێ ، دیمەنێ تازە، زوانێ تازە، مرۆڤێ نەناسراو دەناسی،
تۆ بێ ئەوەی گوێ بە زەمان بدەی ،شەو و ڕۆژ ، ژەم و ژەمەن، بە دەم هەوراز و نشێو و قۆرت و پێچەکانیا دەڕۆی ، ئەستەنگەکان دەبڕی ، پێدەشتەکان ، تەنانەت شوێنە قاقڕەکان بە چاوی ڕۆح دەبینی و سەرنجی دەدەی ،زەریاکان، وردە شەپۆلی نەرم و نیان. گێژەڵووکەی بەسام ، شنەی دەمەو بەیان، هەوار و سەیرانی هەوارچیان،

لەش بە جێماوێکی وێرانەیە، بیر وەک شا هەڵۆی سەر چیا لە گەشت و گەڕاندایە، بە دووربینی دیدە پێوانەی داحوازیەکان دەکات. ئەمەش جۆرێ مردنە، لەش و ڕۆح ماڵاواییان لێک کردووە، هەزاران فەرسەخ دوورن، نەکیر و مونکەر هەمان دوو هێزی خێر و شەڕن کە ساڵیانە لە ناو کاسەڵەی سەرمان هێلانەیان چێ کردووە، بە دەم ئەم خەیاڵەوە هەر دەڕۆی، بێ خەم لە توێشووی سەفەر و قووم قوومە ئاوێ، تا ئارەقەی نێوچاوانت پێشقەراوڵی ماندوویەتی نیشان دەدەن . مووی ڕەشی سەرو چاوت تا لا دەکەیتەوە بە دەم ئاشێڕی گەردوونەوە بۆز و ماش و برنجی بوون و ئاوڕدانەوە لە دواوە خەونێکی هاڵۆزە.
گەنجی ، ئەوگەنجینەیە کەوتووەتە پشت کێوێکی گەورەوە، نەدەتوانی بیهێنیەوە، نەدەتوانی وازی لێ بێنی، واتە مرۆڤەکان لە گەڵ دووشت گەورە دەبن، بیرکردنەوەی ڕۆژان و شەوانی ڕابردوو ،قسەی گوێ ئاگردان، حەقایەتی سەر قورسی، پەندو ئامۆژگاری دایەگەورەو باوەگەورە.
هێنانە بەرچاوی داهاتووی نادیار. پلان ڕشتن بۆ ملوێنان شت کە نازانی پێی دەگەی یان نا .
ڕۆمان یانی سەربردەی کەسێ، کۆمەڵێ، وڵاتێ ، ڕۆژ ڕەشی ، تێدا چوون بە هەرەوەزی، وێرانی، قات و قڕێ. شایی و هەڵپەڕکێی دوو کەس ، بەخشینەوەی گوێزەوانەی مناڵێ لە گەڕەکەکەدا،
جا لەم نێوانەدا هێندێ چێژی لێ وەر دەگرن و زۆر بە هاسانی لەو دەشت و دەرە سەوزە پۆشە کە نووسەر ( خوڵقێنەر )ڕازاندوویەتەوە تێپەڕ دەبن ،کوردە گوتەنی: ئەوانە لە تەڕ دەخۆن و لە وشکی دەلەوەڕێن ،واتە چ جیاوازیان لە گەڵ پاتاڵا نیە ، هەرچەن خۆیان پێیان وایە مرۆڤن، ئەو هەڵەیە لە گەڵ ئێسک و پرووسکیان گەورە بووە.
بێ ئەوەی هەستی مرۆڤ دۆستانە جارێ بیان هەژێنێ ،
هێندێکیش لە ناو قوڕ و لیتەی چاوەڕوان نەکراودا دەمێننەوە، بە خەمی هەموو کەسەوە ماندوون و بوونەتە مامە خەمەی خەماوی، تا هێواش و لە سەرخۆ دەخنکێن یا بە دەم شۆڵەی ئاگرێکی بێ ئەمانەوە دەسووتێن . هەر ئەوانەش ڕەمزی مانەوەی هەر گەل و نەتەوەیێکن، سومبوولی خۆڕاگری و جوامێری، گرینگ نیە چەندە دەژین، گرینگ ئەوەیە هەن و ناوبانگیان تا دنیا دنیایە دەزرینگێتەوە.
ئەوەی لەم دنیا ڕۆماناویە بە جێ دەمێنێ بیرەوەریێکی کورتە بە جوان و ناحەزەوە، جوانەکە زۆر سەخت دەس دەکەوێ ، زۆر هاسانیش لە دەس دەدرێ کاتێ خۆت نەناسی ، ناحزەکەش بە لێشاوە زوو دەس دەکەوێ بەڵام بۆگەنەکەی تەواو بوونی نیە

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل